PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


له‌ ئه‌مه‌زۆن بووك دوو كتێبی چێژی نووسین و گێڕانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

كاتژمێر 4 ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 17-10-2019 له‌ كتێبخانه‌ی ئه‌مه‌زۆن بووك ستۆر له‌ سلێمانی مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ و واژۆكردنی هه‌ردوو كتێبی چێژی نووسین و چێژی گێڕانه‌وه‌ له‌ ئاماده‌كردنی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان سه‌دیق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێشتر له‌مباره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان سه‌دیق له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاندبوو ئه‌و كتێبه‌ نوێیانه‌ درێژكراوه‌ی كتێبی یه‌كه‌من، كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ناونیشانی (چێژی خوێندنه‌وه‌) واته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو كتێبه‌ی دیكه‌دا پڕۆژه‌ی كتێبی سیانه‌ن، كتێبه‌كان هه‌ر سێكیان كاری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌ده‌بین  و به‌شێوه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی بواری ئه‌ده‌بدا سازدراون.

راشیگه‌یاندبوو  كتێبی یه‌كه‌میان چێژی خوێندنه‌وه‌ بریتی بوو له‌ ئه‌نجامدانی (13) دیداری ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ (13) نووسه‌ردا، كه‌ تیایدا ده‌رباره‌ی پرسی (خوێندنه‌وه‌و چێژی خوێندنه‌وه‌ی كتێب) هه‌ریه‌كێك له‌و به‌شداربووانه‌ سه‌رنجه‌كانی خۆیان خستبووه‌ ڕوو، ئه‌م شێوازه‌ له‌ كتێبی دووه‌میشدا په‌یڕه‌وكراوه‌ به‌ناوی (چێژی نووسین) كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ (20) نووسه‌ردا ده‌رباره‌ی پرسی (نووسین و تایبه‌تمه‌ندی و شێوازه‌كانی و چێژی نووسین) دووباره‌ قسه‌كراوه‌.

هه‌رچی كتێبی سێیه‌مه‌ جیاواز له‌ هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ی كه‌، پێك هاتووه‌ له‌ (28) دیداری ئه‌ده‌بی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ (28) نووسه‌روو شاعیرو چیرۆكنووس و ڕه‌خنه‌گری بوری ئه‌ده‌ب دا، كه‌ هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌ ناوی ئاشكراو ناسراو دیارن له‌ناو دونیای ئه‌ده‌بی كوردیدا, ئه‌م دیدارانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی واكراون كه‌ له‌ داهاتوودا ببنه‌ سه‌رچاوه‌ بۆ نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌ سه‌ر ژیان و دونیابینی هه‌ریه‌كه‌ له‌و ئه‌دیبانه‌ی كه‌ دیداریان له‌گه‌ڵ كراوه‌.

كتێبی یه‌كه‌میان (چێژی خوێندنه‌وه‌) كه‌ 128 لاپه‌ڕیه‌، به‌ سپۆنسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی چاپكراوه‌.

هه‌ردوو كتێبی (چێژی نووسین) كه‌ 310 لاپه‌ڕه‌و (چێژی گێڕانه‌وه‌) كه‌ 312 لاپه‌ڕه‌یه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای نووسیارن. به‌ڵام كتێبی (چێژی نووسین) به‌سپۆنسه‌ری سندوقی هاوكاری كتێبی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و كۆمپانیای یوكه‌ی بۆ بازرگانی گشتی چاپكراوه‌. هه‌ر سێ كتێبه‌كه‌ له‌ چاپخانه‌ی (كارۆ)ی شاری سلێمانی چاپكراون.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر


وێنە هەواڵ
  • image04
  • داڤۆس.. كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمار لەگەڵ ئەمینداری ناتۆ

  • image04
  • وەفدی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو لەكۆبوونەوەدا

  • image04
  • رۆژنامەنووسانی PUKmedia یادی 17 ساڵەی دامەزراندنی سایتەكەیان كردەوە

  • image04
  • پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئه‌حمه‌د زاگه‌ كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هەڵواسینی وێنەی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ( ئاسۆ عومەر سوارە) لەچایخانەی شەعب

  • image04
  • هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌

  • image04
  • كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی


                                           

دانیمارك... سەردانی باڵیۆزخانەی عیراق


ڕۆژی سێشەممە  ( ٢٠٢٠-١-٢١ ) وەفدێكی کۆمەڵە و ڕێکخراوە جۆراو جۆرەکانی دانیمارك بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی عیراقی کە لە چوارچێوەی یەکێتیەکەدا کار دەکەن بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوو...


  دانیمارك..كۆنگرەی ئەنجومەنی ژنان بەڕێوەچوو
  كەنەدا.. سیمینارێك دەربارەی خۆپیشاندانەكانی عیراق بەڕێوەدەچێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

PUKmedia سەرمەشقی رۆژنامەگەری ئەلیكترۆنی كوردی

رۆژی 22-1-2020 سایتی پیوكەی میدیا لە كاروانی رۆژنامەگەریی خۆیدا پێدەنێتە 17 ساڵەی تەمەنییەوە.

پیوكەی میدیا وەكو یەكەم سایتی زمانحاڵ...


  عەرەب هەڵۆکانی کوردستان راودەکەن
  دهۆک 24 حاڵەتی ئەنفلۆنزای بەرازی تۆمارکردوە


کاریکاتێر