PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


دوو كتێبی چێژی نووسین و گێڕانه‌وه‌ چاپ و بڵاوده‌كرێنه‌وه‌

نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان سدیق دوو كتێبی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ دیداری ڕۆژنامه‌وانی به‌ دوو شێوازی جیاواز.

كتێبی یه‌كه‌میان به‌ناونیشانی (چێژی نووسین)ه‌ و كتێبی دووه‌میان به‌ناونیشانی (چێژی گێڕانه‌وه‌)یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان سه‌دیق له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌م كتێبه‌ نوێیانه‌ درێژكراوه‌ی كتێبی یه‌كه‌من، كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ناونیشانی (چێژی خوێندنه‌وه‌) واته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو كتێبه‌ی دیكه‌دا پڕۆژه‌ی كتێبی سیانه‌ن، كتێبه‌كان هه‌ر سێكیان كاری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌ده‌بین  و به‌شێوه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی بواری ئه‌ده‌بدا سازدراون.

وتیشی:  كتێبی یه‌كه‌میان چێژی خوێندنه‌وه‌ بریتی بوو له‌ ئه‌نجامدانی (13) دیداری ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ (13) نووسه‌ردا، كه‌ تیایدا ده‌رباره‌ی پرسی (خوێندنه‌وه‌و چێژی خوێندنه‌وه‌ی كتێب) هه‌ریه‌كێك له‌و به‌شداربووانه‌ سه‌رنجه‌كانی خۆیان خستبووه‌ ڕوو، ئه‌م شێوازه‌ له‌ كتێبی دووه‌میشدا په‌یڕه‌وكراوه‌ به‌ناوی (چێژی نووسین) كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ (20) نووسه‌ردا ده‌رباره‌ی پرسی (نووسین و تایبه‌تمه‌ندی و شێوازه‌كانی و چێژی نووسین) دووباره‌ قسه‌كراوه‌.

 هه‌رچی كتێبی سێیه‌مه‌ جیاواز له‌ هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ی كه‌، پێك هاتووه‌ له‌ (28) دیداری ئه‌ده‌بی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ (28) نووسه‌روو شاعیرو چیرۆكنووس و ڕه‌خنه‌گری بوری ئه‌ده‌ب دا، كه‌ هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌ ناوی ئاشكراو ناسراو دیارن له‌ناو دونیای ئه‌ده‌بی كوردیدا, ئه‌م دیدارانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی واكراون كه‌ له‌ داهاتوودا ببنه‌ سه‌رچاوه‌ بۆ نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌ سه‌ر ژیان و دونیابینی هه‌ریه‌كه‌ له‌و ئه‌دیبانه‌ی كه‌ دیداریان له‌گه‌ڵ كراوه‌. ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ئه‌م كتێبانه‌ له‌لایان ئه‌م شوێنانه‌وه‌ چاپده‌كراون.

كتێبی یه‌كه‌میان (چێژی خوێندنه‌وه‌) كه‌ 128 لاپه‌ڕیه‌, به‌ سپۆنسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی چاپكراوه‌.

هه‌ردوو كتێبی (چێژی نووسین) كه‌ 310 لاپه‌ڕه‌و (چێژی گێڕانه‌وه‌) كه‌ 312 لاپه‌ڕه‌یه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای نووسیارن. به‌ڵام كتێبی (چێژی نووسین) به‌سپۆنسه‌ری سندوقی هاوكاری كتێبی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و كۆمپانیای یوكه‌ی بۆ بازرگانی گشتی چاپكراوه‌.و هه‌ر سێ كتێبه‌كه‌ له‌ چاپخانه‌ی (كارۆ)ی شاری سلێمانی چاپكراون.

شاخه‌وان سه‌دیق له‌ كۆتاییدا وتیشی: ئێستا هه‌ردوو كتێبی  (چێژی نووسین) و (چێژی گێڕانه‌وه‌) له‌ قۆناغی چاپكردندان و به‌مزووانه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر


وێنە هەواڵ
  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی بۆ فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی: ده‌ستی ماندوبونتان ده‌گوشم

  • image04
  • نیشتمان تەرمی مەریەمی قازی لە ئامێز گرت

  • image04
  • 29 ساڵ به‌سه‌ر كۆڕه‌و تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • تره‌مپ ئامێرێكی نوێی پشكنینی كۆرۆنای راگه‌یاند

  • image04
  • دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پرۆژەی لە یادمانن رادەگەیەنێت

  • image04
  • كه‌ره‌نتین شارۆچكه‌ی خه‌لیفانیشی گرته‌وه‌

  • image04
  • پۆلیسی هندستان به‌مشێوه‌یه‌ رێگری له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

  • image04
  • 27ی ئازار رۆژی جیهانی شانۆ‌


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر