PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


دیداری ته‌مه‌ن له‌ لاوێتیه‌وه‌ بۆ كۆشكی كۆماری...!

لاوێك بێ ھیچ پشتیوانیه‌ك ، خولیا و ئاره‌زوی سیاسه‌ت و نیشتمان په‌روه‌ری ئه‌دا له‌ مێشكی و تا له‌ كۆتایدا به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و ویست و ئامانجانه‌ی خۆی ئه‌گات...


(ئه‌م كتێبه‌ له‌ دوو به‌رگ پێك ھاتووه‌ نوسه‌ره‌كه‌ی ێلاح ڕه‌شیده‌ كه‌ له‌ كاتی مانه‌وه‌یان له‌گه‌ل جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ده‌ره‌وه‌ توانیویه‌تی ئه‌و دیداره‌ ئاماده‌ بكات و كۆمه‌ڵێ پرسیار بكا بۆ زانین و وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی مێژوو بۆ نه‌وه‌ی داھاتوو وه‌ سه‌ره‌تایبه‌رگی یه‌كه‌م به‌ باسكردنی ژیای منداڵی جه‌لال تاڵه‌بانی باس ئه‌كا تا ١٩٧٥ واتا نسكۆی شۆڕش ئاشبه‌تاڵیه‌كه‌ی بارزانی باوك، وه‌ به‌رگی دووه‌م له‌ باسكردنی یه‌كێتی ده‌ستپێ ئه‌كات تا ساڵی ٢٠٠٥ وه‌ له‌ كۆتایه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێ پرسیاری گشتی و شه‌خسی كۆتای به‌و دیداره‌ جوان و پڕ له‌ سه‌روه‌ریه‌ی تاكێك كه‌ ئه‌بێ به‌ سه‌رۆكی وڵاتێك كۆتای پێ ئه‌ھێنێ)
كتێبێك ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی كورد كه‌ سه‌رۆك كۆماری وڵاتێك بوو كه‌ پێشتر به‌ھه‌موو توانه‌ی ھه‌وڵی له‌ ناوبردنی تاڵه‌بانی و لاینگرانی ئه‌و ڕه‌وته‌ی ده‌دا(یه‌كێتی).ئه‌و دیداره‌ باسی دوێنێیه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی(تاڵه‌بانی)بینیویه‌تی و تێیدا ژیاوه‌ به‌ شێوه‌ی پرسیارو وڵام دانراوه‌ بۆ ڕووداوه‌كانی ئه‌و كاته‌ی كه‌ ھاتۆته‌ پێشه‌وه‌،باسكردنی  ڕاو بۆ چونی كه‌سانی تری سیاسی و ھه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاكانی ئه‌وان و ھه‌ڵه‌ كردن له‌ بڕیار و بۆچونه‌كانی ئه‌وان بۆ ئه‌و كات و بارو دۆخه‌ی كه‌ میله‌ت و ته‌وژمی سیاسی ئه‌وكاته‌ كه‌ تێیدا بوه‌ وه‌ ده‌رخستنی ھه‌ندێ له‌ دیوه‌ شاروه‌كان و نیشاندانی ڕوداوه‌كان به‌و شێوازه‌ی كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی بینیویه‌تی ، وه‌ نیشاندانی ئه‌و كارو بڕیارانه‌ی خۆی داویه‌تی و وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ی ھۆكاری بڕیاره‌كانی و ئاشكرا كردنی بۆ ڕای گشتی تا ئه‌وانیش بڕیار بده‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئایه‌ بڕیاره‌كانی پێویستیه‌كی مێژووی بوه‌ یان ھه‌ڵه‌یه‌كی مێژوی یا بڕیاردانی بڕیارێكی تر له‌و كاته‌ گرنگانه‌دا .وه‌ باسكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ وه‌ك عێراق،ئێران و توركیا وه‌ ھه‌ڵوێستی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ی كورد باسكردنی په‌یوه‌ندی شه‌خسی خۆی له‌گه‌ل ئه‌و وڵاته‌ دراوسێیانه‌ وه‌ باسكردنی مه‌لا مسته‌فای و پێویستی ئه‌و بۆ ئه‌وكاته‌ و ھه‌ڵه‌كانی و ڕاو بۆ چونه‌كانی ئه‌و له‌سه‌ر دۆسی كورد و مه‌سه‌له‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی كورد وه‌ ھه‌ڵه‌كانی نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول و دروست بونه‌وه‌ی شۆڕش به‌چ شێوازێك و چ چه‌رمه‌ سه‌ریه‌ك وه‌ باسكردنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له‌ ئاستی ئیقلیمی و ناخۆ كه‌ ڕێگر و به‌رھه‌ڵستی شۆڕشی كۆرپه‌ی تازه‌ بونه‌ .
وه‌ باسكردنی مه‌سعود بارزانی و ئیدریسی برای له‌ ڕوانگه‌و بۆچونی ئه‌و و باسكردنی كاره‌ باش و خراپه‌كانیان ، وه‌ باسكردنی ڕاپه‌ڕین و گیرو گرفت و ھه‌ڵه‌كانی ڕاپه‌رین و دروست بونی به‌ره‌ی كوردستانی و كۆره‌وه‌كه‌ و لایه‌نی باشی ستارتیجی ئه‌و كۆڕه‌وه‌و ھۆكاری ڕودانی ئه‌و كۆڕه‌وه‌ وه‌ باسكردنی په‌یوندیه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ل دنیای ده‌ره‌وه‌ و سوده‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ بۆ دۆزی كوردو ھه‌روه‌ھا سیاسه‌ت و سودی ئه‌وان له‌ پێناو ئه‌و ھاوكاری كردنانه‌ وه‌ باسێكی ته‌واو تێرو ته‌سه‌ڵ له‌ دروست بونی ناوی جه‌لای و مه‌لای و ھۆكاره‌كانی ١٩٦٦ و شه‌ڕی ناو خۆی ئه‌وكاته‌ و ھۆكاره‌كانی ڕودان و كێ به‌ر پرس له‌و شه‌ڕه‌ نه‌گریسه‌.وه‌ باسكردنی چۆنیه‌تی دروست بونی یه‌كێتی و ڕێگریه‌كانی له‌ دروست بونی و به‌رھه‌ڵستی كردنی ئه‌و حیزبه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانی ئیقلیم و ناوخۆی بونی كوتله‌و كوتله‌ كاری له‌ ناو یه‌كێتی ھه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌و له‌گه‌ل ئه‌و كه‌س و كوتلانه‌ دا وه‌ باسێكی گه‌رم ده‌رباره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و ھاوڕێیانی تری وه‌ك پاڵپشت یاخود به‌ربه‌ست بۆ كاره‌كانی وه‌ باسكردنی په‌یوه‌ندی خودی خۆی (تاڵه‌بانی) له‌گه‌ل ھێزه‌ سیاسیه‌كانی تری كوردی ھه‌م له‌ ناو خۆی كوردستانی عێڕاق و ھه‌م پارچه‌كانی تری كوردستان ،وه‌ باسكردن و پێشبینی بۆ خه‌باتی پارچه‌كانی تری كوردستان كه‌ به‌ كوێ ئه‌گه‌ن  باسكردنی ڕێبازی ماركسیه‌ت و ماوسۆنگ و زه‌روریه‌تی ئه‌و ڕێبازه‌ بۆ ئه‌و سه‌رده‌م . وه‌ باسكردن له‌ چۆنیه‌تی ڕزگار كردنی عێڕاق و ئه‌و ھه‌وڵه‌ ناوخۆی و ده‌ره‌كیانه‌ بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ . وه‌ وردتر باسكردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی دژایه‌تی وڵاتانی دراوسێ بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ سه‌ره‌تای ٥٠كان تا ئه‌م كاته‌ی ئێستاش .

 

ئا/ دانه‌ر سه‌لاح

خوێندكار له‌به‌شی په‌روه‌رده‌ی كیمیا زانكۆی سلێمانی


PUKmedia تایبه‌ت

 

 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان

  • image04
  • 11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر

  • image04
  • سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

  • image04
  • .


                                           

گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت


پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 16/9/2019 له‌ وڵاتی به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته‌ بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه‌و به‌شێوه‌یه&...


  ئوسترالیا.. كه‌رتی ڕێكخستنی له‌ كوینزلاند كۆبووه‌وه‌
  دانیمارك.. یادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی ده‌كرێته‌وه‌
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15-9-2019  جارێكی دیكه‌ هاووڵاتیانی تونس ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه&zwn...


   دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتۆن دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگه‌
  11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تای یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر


کاریکاتێر