PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


‌ كۆڕێك له‌باره‌ی میدیای كاغه‌زی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ سه‌عات 10:30 ی خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28-7-2019 كۆڕێك له‌ژێر ناوی " ئایا میدیای كاغه‌زی ده‌رفه‌تی ماوه‌"  بۆ د. نه‌زاكه‌ت حسێن مامۆستا زانكۆ و شاره‌زای بواری میدیا ڕێكخرا.

له‌كۆڕه‌كه‌ د. نه‌زاكه‌ت به‌ وردی و به‌پشتبه‌ستن به‌ ئامار و داتا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌وبواره‌دا بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ میدیای كاغه‌ز و كێشه‌ و قه‌یرانی زۆره‌، به‌تایبه‌تی له‌ ڕووی خوێنه‌ر و دارایی و پاڵپشتی ریكلام كه‌ ئاستیان دابه‌زیوه‌. هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی میدیای كاغه‌ز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆی نه‌گونجاندووه‌ له‌گه‌ڵ جیهانی ته‌كنۆلۆژیای نوێ و میدیای بینراو و میدیای نوێدا.

له‌به‌شێكی كۆڕه‌كه‌دا د. نه‌زاكه‌ت له‌سه‌ر میدیای كورد و قه‌یرانی خوێندنه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ خودی میدیای كوردی به‌ شپڕزه‌یی هاتۆته‌ ناوه‌وه‌ و له‌سه‌رده‌می كاریگه‌ری میدیای كاغه‌زیدا خۆی له‌ قه‌یراندا بووه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ میدیای نوێ و ئه‌لكترۆنی كێشه‌ی هه‌یه‌.

وتیشی: به‌گشتی میدیا به‌هۆی ترس له‌ قه‌یرانی خوێندنه‌وه‌ و میدیای نوێ و سۆشیال میدیا كه‌ به‌كارهێنه‌رانی نه‌وه‌ی خوار ته‌مه‌ن 30 ساڵن، به‌ڵام میدیای كاغه‌ز هێشتا له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی 30 بۆ 40 و ناتوانێت خواسته‌كانیان تێر بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هێشتا میدیای كاغه‌زی بیر له‌ مردنی خۆی بكاته‌وه‌ كات و خوێنه‌ری له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌.

پاش ئاماده‌بوان ڕا و سه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕوو و له‌كۆتایی دا سێ كتێبی نووسه‌ر به‌ سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا.

PUKmedia تایبه‌ت


وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆكردنەوەی بەرهەمی توتن لەگوندی کانی تووی بەری مەرگە

  • image04
  • فێستیڤاڵی دەف لەسنەی رۆژهەڵاتی كوردستان

  • image04
  • ساتی گۆڕینی پەردەی كەعبە

  • image04
  • براوه‌یه‌كی خه‌ڵاتی نۆبڵ كۆچی دواییكرد

  • image04
  • مۆنۆمێنتی شەهیدانی بینا سووتاوەكەی سیروان

  • image04
  • ئاگر له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌نگال ده‌كه‌وێته‌وه‌

  • image04
  • شەش ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شێركۆ بێكەسدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • ئێزیدییەكان لەسلێمانی یادی شەنگال دەكەنەوە


                                           

فینلاند.. سیمینارێك له‌سه‌ر جینۆسایدی میللـه‌تی كورد به‌ڕێوه‌چوو


به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند و به‌هاوكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌بۆنه‌ی پێنجه&zwn...


  كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی فینلاند بۆ ده‌وروته‌سلیم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو
  لێهاتوویی و توانای زانستی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته‌ هارڤارد
                                           

رەهبەر سەید برایم: ئەگەر كۆنگرە نەبەستین ناتوانین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین


رەهبەر سەید برایم، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت دیاریكردنی وادەی كۆنگرەی حزبەكەی تا سەری ساڵ بڕیارێكە كە دەبێت جێبەجێ ب...


  پێش چل ساڵ.. من له‌ناو وێنه‌ زیندوه‌كه‌ی مام جه‌لالدا
  ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت
                                           

ناوچه‌ی ئارام و داهاتووی رۆژئاوای كوردستان

ئه‌مریكا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا ئاماژه‌ به‌به‌...


  هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ ته‌نگ به‌كاكه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌چنێت
  كۆستەریكا.. وڵاتی جوانی و خۆشبەختی


کاریکاتێر