PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی وه‌رزشی بڵاوده‌كرێته‌وه‌

كتێبی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی وه‌رزشی به‌زمانی كوردی له‌نووسین و ئاماده‌كردنی هه‌رێز جه‌مال بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس هه‌رێز جه‌مال تایبه‌ت به‌PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: سه‌عات 5 ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2-7-2019 كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زرشی له‌ هۆڵی نووسه‌ران له‌ بینای یه‌كێتیی نووسه‌ران لقی سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

وتیشی: ئه‌م كتێبه‌ ئه‌زموونی 10 ساڵ كاری مه‌یدانییه‌ له‌ بواری وه‌رزشدا.

ڕۆژنامه‌نووس هه‌رێز جه‌مال ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌شدا، ئه‌م كتێبه‌ یه‌كه‌مین ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی وه‌رزشییه‌ له‌ مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ڕۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی پڕۆفیشناڵ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌واوی ژانره‌ جیاوازه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی سه‌رده‌میانه‌ باسكراوه‌و كارئاسانییه‌كی گه‌وره‌شه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه‌ بواره‌كه‌وه‌ و هاوكات كه‌لێنێكی گه‌وره‌ش له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی بواری رۆژنامه‌وانی پڕ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌و بواره‌ زۆر هه‌ژارو كه‌م سه‌رچاوه‌یه‌.

ڕێبه‌ره‌كه‌ له‌ 100 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، كه‌ تێیدا باس له‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵی وه‌رزشی و ڕاپۆرت و دیدارو نووسینه‌وه‌و ستۆری و وتاری وه‌رزشی ده‌كرێت ، هاوكات ڕێگه‌ی فێرخوازو رۆژنامه‌نووسان ئاسان ده‌كات تاوه‌كو ببنه‌ ئه‌ندام له‌ سه‌ندیكاو ڕێكخراوه‌ وه‌رزشییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌.

باسی له‌ئه‌وه‌شكرد كتێبه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی لاهور شێخ جه‌نگی چاپ كراوه‌.

PUKmedia  باشیلا جه‌عفه‌ر

12.jpg


وێنە هەواڵ
  • image04
  • دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پرۆژەی لە یادمانن رادەگەیەنێت

  • image04
  • كه‌ره‌نتین شارۆچكه‌ی خه‌لیفانیشی گرته‌وه‌

  • image04
  • پۆلیسی هندستان به‌مشێوه‌یه‌ رێگری له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

  • image04
  • 27ی ئازار رۆژی جیهانی شانۆ‌

  • image04
  • لاهور شێخ جەنگی چارەسەری كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە ئەستۆ دەگرێت

  • image04
  • پارێزگاری سلێمانی بۆ دڵنیابوون لەپابەندی هاووڵاتیان گەشتێك بەئاسمانی شاردادەكات

  • image04
  • كوڕەكانی سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری رژێمی بەعس لەسەر قەڵای هەولێر

  • image04
  • لەهەولێر بۆ سۆنارێك بڕی 60 هەزار دینار وەرگیراوە


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر