PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبی تاریكایی و تروسكایی ئه‌كره‌می میهرداد چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌ر و رِووناكبیر ئه‌كره‌می میهرداد به‌ ناوی تاریكایی و تروسكایی چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌و كتێبه‌ باس له‌ زانین و یاده‌وه‌رییه‌كانی تاریكی گوتار و سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات  له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا به‌ تایبه‌تی باس له‌لێكۆڵینه‌وه‌ و له‌لێكه‌وته‌ و ئاكامه‌كانی له‌ وڵاتانی دواكه‌وتووی وه‌كوو عیراق و كوردستان ده‌كات.

ئه‌و كتێبه‌ له‌دووبه‌شی تاریكایی و تروسكایی پێكهاتووه‌، به‌شه‌ تاریكه‌كه‌ی باس و شیكردنه‌وه‌یه‌ ده‌رباره‌ی گوتار و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و حزب و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌ر له‌ خراپه‌ و نه‌زانی و زۆردارییه‌كانی حزب و سیاسه‌تی كورده‌وه‌ و هه‌تا ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی كه‌ فاشیزمی ئیسلامی ( داعش)  به‌سه‌ر كوردیان هێناوه‌.

به‌شی دووه‌م باسی ئه‌و تروسكاییانه‌ ده‌كات كه‌ تیۆر و زانینی نوێ ده‌رباره‌ی گوتار و سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و دیزاین و پێكهاته‌ و ئامانجی نوێی پارته‌كان و بزاڤه‌كان و بیروباوه‌رِه‌كان رِۆشنایان كردۆته‌وه‌. نووسه‌ر بۆیه‌ به‌شی دووه‌می ناو ناوه‌ تروسكایی چونكه‌ هێشتا ئه‌له‌نده‌كانی ئه‌و تیۆر و زانینانه‌ له‌ناو  به‌شێكی زۆر كه‌م له‌ نووسه‌ران و رِووناكبیراندا سه‌وز بوون و تا ئێستا نه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێی ئاشنابوون و نه‌ كاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر گوتار و سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی و خه‌ڵكیش هه‌یه‌. ئه‌و تروسكایانه‌ی كه‌ نووسه‌ر باسی كردوون له‌ زه‌مینه‌ی پارته‌كان، بزاڤی ژنان و فێمینیزم، بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و له‌سه‌ر بزاڤی لاوانی 1968 ی ئه‌وروپا و رِامان ده‌رباره‌ی رِابردوو و ئاینده‌ی چه‌پ.


ناوی كتێب/تاریكایی و تروسكایی

ناوی نووسه‌ر/ ئه‌كره‌م میهرداد

كاری هونه‌ری/ شۆرِش ئه‌حمه‌د

تیراژ/  1000 دانه‌

چاپخانه‌/ كارۆ

له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان چاپكراوه‌.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شیلادزێ و دەوروبەری بۆمب باران دەكەن

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان

  • image04
  • كەركوك.. ژنەكە توشبوی كۆرۆنایەو منداڵە تازە لەدایكبوەكەی كۆرۆنای نیە

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی گوندی كونه‌ماسی كرد له‌ شارباژێڕ

  • image04
  • وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • .

  • image04
  • هونەرمەند عەتا چاوشین بە كۆرۆنا گيانی لەدەستدا


                                           

هۆڵەندا.. مەراسیمی بەخاكسپاردنی خاتوو بەناز بەڕێوەدەچێت


مەراسیمی بەخاكسپاردنی خوالێخۆش بوو بەناز خانی هاوسەری كۆچكردوو كاروانی جیهاز (كیمیایی) لە لیواردن بەڕێوەدەچێت.

...


  دانیمارك.. دژی له‌شكركێشی توركیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  ژنە هونەرمەندێكی كورد خەڵاتێكی جیهانی بەدەست دەهێنێت
                                           

لەتیف شێخ عومەر: یەكێك لە ماناكانی نوێبوونەوە گەڕانـەوەیە بۆ باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی


لەدیدارێكیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی گەلی كوردستاندا بەبۆنەی 45-ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، هەڤاڵ لەتیف شێخ عومەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی ...


  ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین
  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
                                           

دسنورێ‌ ناحیا شێلادزێ دا 47 وه‌ڵاتیێن سڤیل ژلایێ‌ فڕۆكه‌ و سوپایێ‌ توركیا ڤه‌ هاتینه‌ شه‌هیدكرن

ماوێ‌ نێزیكی 30 سالایه‌ ده‌وله‌تا تورك به‌رده‌وام سه‌روه‌ریا ئاخا هه‌رێما كوردستانێ‌ ب هێڕشێن له‌شكه&zw...


  لە فلكەی‌ زەعیمی‌ هەولێر، كوا سەرداری‌ سەعید سۆفی‌؟
  شه‌هیدانی قڕگه‌ برینێكی قوڵ به‌ جه‌سته‌ی یه‌كێتییه‌وه‌


کاریکاتێر