PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


دیوانی پایزه‌كه‌م چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌

دیوانی پایزه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك شیعری شاعیر جوتیار قادر كه‌رێم-ه‌. شاعیر له‌ هه‌شتاكانه‌وه‌ هۆگری شیعر بووه‌ و شیعر ده‌نووسێت زۆر سه‌رسام بووه‌ به‌ شیعره‌كانی شاعیرانی وه‌ك په‌شێو و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و هێمن موكریانی.

جوتیار قادر ده‌ڵێت: له‌ ته‌مه‌نی لاویدا، مامۆستا هێمن عه‌شق و خاك و نیشتمانی هه‌موو له‌ناو مێشكی ئێمه‌دا گرێدا و تا گه‌وره‌ش بوون هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
شاعیر خه‌فه‌تی ئه‌وه‌ ده‌خوات كه‌ ترس و تۆقان و كاره‌ساته‌كانی نێوگۆڕه‌پانی سیاسی وململانێی هێزه‌كان شیعری جوان و ناسك و ئه‌وینداری لێ سه‌ندووه‌ و له‌به‌ینی بردووه‌. هه‌ندێك له‌شیعره‌كانی له‌نێو لوله‌ی تفه‌نگی براكان هه‌نجن به‌ هه‌نجن بوون و هه‌ندێكیشی له‌م دیوانه‌ی دا بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌ك كۆرپه‌ی ساوا و نۆبه‌ره‌ی ساڵ وقۆناغه‌كان هه‌ڵیگرتوون و پاراستوونی.

شاعیر له‌ پێشه‌كی دیوانه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستاندایه‌ كۆكراوه‌ی قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی ته‌مه‌نی نووسینی شاعیرن.

جوتیار قادر كه‌ریم له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت و كورتدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ هه‌شتاكانه‌وه‌ ده‌نووسێت، زۆربه‌ی شیعره‌كانی له‌ناو چوون و ئه‌وه‌ی له‌ دیوانی پایزه‌كه‌م داهاتووه‌ چه‌ند قۆناغی جیاوازی نووسین و به‌بێ ده‌ستكاری خستوومه‌ته‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ر.

جوتیار قادر كه‌ریم ساڵی 1968 له‌ مه‌خموور له‌ دایكبووه‌ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریسه‌ له‌به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌ زانكۆی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه‌ و هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوی میدیایه‌وه‌ و تا ئێستا به‌ ده‌یان وتار و بابه‌تی له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی هه‌رێم به‌چاپ گه‌یاندووه‌.

ناو كتێب/ پایزه‌كه‌م

شیعری/ جوتیار قادر كه‌ریم

نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م

ساڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی/ 2019

چاپخانه‌/ بینایی

تیراژ/ هه‌زار دانه‌

نرخ/ 5000 هه‌زار دینار

 

به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری چاپ كراوه‌.

ناساندنی/ جه‌واد حه‌یده‌ری

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئه‌حمه‌د زاگه‌ كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هەڵواسینی وێنەی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ( ئاسۆ عومەر سوارە) لەچایخانەی شەعب

  • image04
  • هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌

  • image04
  • كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی

  • image04
  • به‌فر هه‌رێمی كوردستان سپی پۆش ده‌كات

  • image04
  • ریاڵ مه‌درید نازناوی جامی سوپه‌ری یانه‌كانی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا

  • image04
  • بووكێك خه‌رجی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌خشێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا


                                           

زانیاری لەبارەی ئەو یەختەی ژمارەیەك كورد تیێدا گیانیان لەدەستدا


دوای ئەوەی یە‌ختێك كە 53 كۆچەری هەڵگرتبوو، بەنیازبوو بگاتە كەنارەكانی نزیك ئیتالیا، لەنزیك دورگە‌ی پاكسوس لەنێوان سنووری ئاوی یۆنان و ئیتالیا ...


  كوردانی فەرەنسا ئاهەنگێكی هونەری سازدەكەن
  لەئەڵمانیا پرسە بۆ هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە دادەنرێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

دهۆک 24 حاڵەتی ئەنفلۆنزای بەرازی تۆمارکردوە

حاڵەتەکانی توشبون بە ئەنفلۆنزای بەراز لە شاری دهۆک گەیشتوەتە ٢٤ کەس و لەبارەی ڤایرۆسەکەشەوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت به‌ گشتی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌...


  كەرتی گەشتوگوزاری هەرێم پێشدەكەوێت
  نانی تیری بۆ ئه‌وروپا هه‌نارده‌ ده‌كرێت


کاریکاتێر