PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبێك ڕێگای چێژی خویندنه‌وه‌مان بۆده‌كاته‌وه‌

ئه‌م كتێبه‌ له‌ دوتوێی 128 په‌ڕه‌دایه‌ شاخه‌وان سه‌دیق ئاماده‌ی كردووه‌. چێژی خوێندنه‌وه‌ له‌ ناونیشانه‌كه‌یه‌وه‌،خوێنه‌ر ڕاده‌كێشێت بۆچێژێك كه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌.ئه‌م كتێبه‌ باس له‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كی و گرنگه‌كه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ ده‌كات كه‌ چێژه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندێكی سه‌ره‌كی و گرنگی خوێندنه‌وه‌  چێژبه‌خشینه‌ به‌خوێنه‌ر.چێژ به‌ومانایه‌ی تۆ موتعه‌یه‌كی ڕۆحی له‌ خوێندنه‌وه‌ی تێكستێك ده‌بینیت.

ئه‌م كتێبه‌، وته‌و نوسینی چه‌ند نووسه‌رێكه‌ له‌سه‌ر جێژو سوودی خوێنده‌ووه‌، له‌گه‌ل چه‌ند ئیقتیباسێكی نوسه‌ره‌ جیهانی و ناوخۆیه‌كان. له‌م كتێبه‌وه‌ ئه‌وه‌مان وه‌چنگ ده‌كه‌وێت، له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ی تێكستێك یان كتێبیك له‌پاڵ چێژه‌كه‌یدا خوێنه‌ر ده‌بێت به‌كاره‌كته‌رێك بزۆكی بیركه‌ره‌وه‌، كاره‌كته‌رێك له‌پاڵ چێژو خۆشیدا، ئه‌قڵانی بیرده‌كاته‌وه‌.مرۆڤ له‌ كه‌سێكی رامكراوه‌ ده‌كات به‌ كه‌سێكی ڕه‌خنه‌گر.

ڕه‌نگه‌ ئه‌م كتێبه‌ بۆكه‌سێك كه‌سه‌ره‌تای ده‌ستكردنی بێ بۆ خوێندنه‌وه‌، زۆر گرنگ و كاریگه‌ر بێت زیاتر وای لێبكات به‌ره‌و دنیای خوێنده‌وه‌ بڕوات، له‌هه‌مان كاتدا بۆ كاسانێكیش كه‌ مێژووییه‌كیان هه‌یه‌ له‌ خویندنه‌وه‌ به‌هان شێوه‌ چێژی لێ ببینن.  ئه‌و چێژانه‌شی لێ ببینن كه‌ به‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ دركیان نه‌كردوه‌. واته‌ ئه‌م كتێبه‌ باس له‌چێژی خوێندنه‌ ده‌كات و خودی كتێبه‌كه‌ كتێبێكی چێژ به‌خشه‌.

له‌به‌شێكی نووسینه‌كانی ئه‌م كتێبه‌دا ئه‌وه‌مان به‌ڕوونی له‌زاری نوسه‌ره‌كانه‌وه‌ بۆ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ چێژی خوێندنه‌وه‌ به‌راورد ناكرێت به‌چیژی نووسینه‌كانی سۆشیال میدیا و تابلێت و تیڤی و هه‌موو نووسینه‌ ئه‌لیكترۆنی و میدیایه‌كان، چونكه‌ چێژی ڕاسته‌قینه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوكه‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت.

پاشان خۆڕۆشنبیركردن له‌ڕێی كتێبه‌وه‌ مه‌عریفه‌ی زاتیت پێده‌به‌خشێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش كاتێك ڕوو ده‌دات كه‌ تۆ هه‌ستت كرد چێژ له‌ كتێبێك ده‌بینیت.

له‌به‌شێكی تری ئه‌م كتێبه‌دا ئه‌وه‌مان پیشانده‌دات كه‌ پارادۆكسانه‌ تۆ له‌ چێژه‌وه‌ هه‌ندێك ئازار ده‌كێشیت به‌وه‌ی به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی تێكستێكی دیاری كراوه‌وه‌ ناشرینیه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆتت بۆ ده‌رده‌كه‌ویت و توشی ئازاری ویژدانیده‌بیت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تۆ به‌خۆتدا بچیته‌وه‌ و هه‌ڵه‌كانی خۆت بزانی.

له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م كتێبه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵیت كه‌ ره‌نگه‌ هه‌موو كتێبێك ئه‌و چێژه‌ت پێنه‌به‌خشییت، واته‌ هه‌ندێك كتێب ئه‌رزشی ئه‌وه‌ی نیه‌ بخوێنرێته‌وه‌، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ ڕق و حه‌قدو كه‌راهیه‌ت له‌ ناختدا دروست بكات و تۆشبكاته‌ كاره‌كته‌رێكی ناته‌ندروست و ڕقاوی له‌ كۆمه‌ڵگادا. ده‌توانین بڵێین چێژی خوێندنه‌وه‌ش نسبیه‌ و له‌كه‌سێكه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ كه‌سێكی تر بۆ نمونه‌؛ خوینه‌ر هه‌یه‌ چێژ له‌ تێكسته‌ فكری و فه‌لسه‌فیاكان ده‌بینێت، هه‌یه‌ تێكسته‌ ئه‌ده‌بی و هه‌شه‌ به‌ تێكسته‌ مێژووییه‌كان  و..هتد.

به‌شێكیتری ئه‌م كتێبه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا تۆ چیژی ڕاپه‌ڕین ده‌بینیت واته‌ تۆ ڕاده‌په‌ڕیت له‌ چه‌قبه‌ستن و دۆگمای واته‌ باوه‌ربوون به‌ یه‌ك ڕه‌هه‌ند و یه‌ك تێروانین.كتێب چێژی گه‌شتكردنت پێده‌به‌خشێت به‌ناو دنیا ڕسته‌و وشه‌ جۆراو جۆرو جیاوازه‌كاندا. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا له‌ پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا خوێنه‌ر ده‌توانیت چێژی لۆژیكی بكات هه‌موو شته‌كان و ڕووداوه‌كان وا به‌سانای به‌لایدا تێنه‌پیڕن ،به‌ڵكو ده‌توانێت لۆژیكانه‌ ڕاڤه‌ بۆ هه‌موو ڕووداوه‌كان و تێكسته‌كان بكات.

كتێب ده‌تكاته‌ كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌قڵی به‌راوردكارانه‌ و ئیدی تۆ هه‌ست به‌چێژی مه‌عریفی ده‌كه‌یت.له‌م كتێبه‌وه‌ به‌راوردێكی باشی مێژووی كراوه‌ كه‌ سیاسه‌تمه‌دارو ده‌سته‌ڵاتدارانی ڕابردوو به‌و ئیمكانیه‌ته‌ كه‌مه‌یانه‌وه‌ خوێنه‌وارتربوون ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ بێبه‌ش بن له‌ چێژی خوێندنه‌وه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌میرێكی فارس خاوه‌نی 117000 كتێب بووه‌ له‌كاتی گه‌شته‌كانی به‌پشتی حوشتر بردوونی له‌گه‌ڵ خۆی، به‌ڵام له‌ دنیا مۆدێرندا به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانی پاشكه‌وته‌ و دواكه‌وتوو، به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌سته‌ڵاتداران له‌بری ئه‌وه‌ی چێژ له‌و سه‌رمایه‌ گه‌وره‌یه‌ی كتێب ببینن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ چیژ له‌وه‌ ده‌بینن به‌ پاره‌ ئه‌وچێژه‌ له‌و كه‌س وڕۆشنبیرانه‌وه‌ وه‌رگرنه‌وه‌.

كتێبی چیژی خوێندنه‌وه‌ ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ خوێندنه‌وه‌ توانای گێرانه‌وه‌مان زیاده‌كات زمانمان پاراو و ڕه‌وان ده‌كات وله‌ هه‌مو كاتدا بابه‌تی قسه‌كردنمان لێنابڕێت و هه‌میشه‌ قسه‌ی تازه‌ت پێیه‌ ئه‌مه‌ش چێژی ئه‌وه‌ت ده‌داتێ كه‌ تۆ له‌ناو كۆڕۆكۆبونه‌دا قسه‌كانت به‌پێز و به‌به‌هاتربێت. خویندنه‌وه‌ فێری كۆڵنه‌دانت ده‌كات له‌ناو دیره‌كاندا جینگل ده‌خۆیت تا له‌ نهێنیه‌ شاراوه‌كانی جیهان و كلتوره‌ جیاوازه‌كانی جیهان تێبگه‌یت بۆیه‌ ئه‌وچێژه‌ی له‌م كێبه‌ ده‌یبینی ئاویته‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر تێكستێكی تازه‌دا كه‌ ده‌یخوێنینه‌وه‌. ئه‌م كتێبه‌ ڕێگایه‌كه‌ بۆ ناسینی چێژه‌جیاوازه‌كانی خوێندنه‌وه‌ وهه‌ڵبژاردنی ئه‌وتێكستانه‌ی كۆ خۆمان چیژی لێده‌بینین و ده‌مان كات به‌ كه‌سێكی بیركه‌ره‌وه‌ دور له‌ تێڕوانینی دۆگمای.


حه‌مه‌شوان كه‌مال

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • له‌ سلێمانیه‌وه‌ پشتگیری رۆژئاوا ده‌كرێت

  • image04
  • كورد له‌ رۆژئاوا ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • پەیكەر بۆ د.جەمال ئەحمەد ناسراو بە (باوكی منداڵان) دروستدەكرێت

  • image04
  • لەساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا، مەلا بەختیار سەردانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمدی کرد

  • image04
  • دوونامه‌ی ده‌ستنوسی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ فه‌رمانده‌ی نه‌مر قادر خه‌بات

  • image04
  • د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ كۆچی دوایی

  • image04
  • مام جەلال سیمبولی نەتەوەیی کورد

  • image04
  • لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی ببینە


                                           

كەرتی ئارغوس كۆدەبێتەوە


رۆژی 13-10-2019، لەشاری ئارغوس وڵاتی دانیمارك كەرتی رێكخستنی ئارغوس هەستا بە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی .

بە ئامادەبوونی لێپرسراوی كۆمیتەی ریكخستنی دانیمارك  وشیار جەلال  و جافەر وەیسی...


  كوردانی ئوسترالیا هاوسۆزی بۆ رۆژئاوا دەردەبڕن
  كوردستانیانی كەنەدا پشتیوانی رۆژئاوا دەكەن
                                           

حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە


حاجی مەسیفی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتیی لە هەولێر، پێیوایە هاتنی وەفدی پارتی بۆ لای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی ״نیگەرانییەكانیان سەبارەت بەڕێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی رە...


  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
  حاجی مه‌سیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك سه‌برمان نه‌ماوه‌
                                           

ئاڵتونی زۆر بەختی كچانی دهۆك دەسوتێنێت

گەنجانی دهۆك و دەوروبەری بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری روو لە نەینەوا و شارەكانی دیكە دەكەن و ناچنە ژێر باری داواكاریی زۆری ئاڵتوون و ناوماڵ، كە كچانی شارەكەی خۆیان دا...


  ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !
  USCIRF باس له‌ رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات


کاریکاتێر