PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كتێبی دووه‌می یاداشته‌كانی د. ئه‌رسه‌لان بایز كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌رانیخوێنه‌ران

له‌دووتووێی 246 لاپه‌ڕه‌دا كتێبی (قاوشی ژماره‌ 3) له‌ نووسینی د. ئه‌رسه‌لان بایز كه‌ كتێبی دووه‌می یاداشته‌كانێتی و رووداوه‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ له‌نێوان ساڵانی 1975 – 1979دایه‌، چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌رانی.

له‌چاره‌نووسی نادیارو مه‌رگی خۆیان نزیكده‌بوونه‌وه‌

له‌به‌شێكی كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای بانگی خه‌وتنانی رۆژی 31/12/1975 له‌بنكه‌كه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌، ملی رێیان گرت و هه‌ر حه‌وتیان له‌ژێر فه‌رمانده‌یی پۆلیسێكی دوو خه‌ت له‌قۆڵ، پاسه‌وانیی دوو پۆلیسی تر هه‌ریه‌كه‌و به‌خۆیان و كڵاشینكۆفێك به‌چوار یه‌ده‌یه‌ك له‌كه‌مه‌ریان به‌بێده‌نگی ورده‌ورده‌ رێیان ده‌بڕی، دوو دڵ.. ناڕه‌حه‌ت هه‌ناسه‌سوار.. هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌چاره‌نووسی نادیارو مه‌رگی خۆیان نزیكده‌بوونه‌وه‌. جارجاره‌ش بریسكه‌ی ده‌نكه‌ شخارته‌یه‌ك بۆ جگه‌ره‌ داگیرساندنی (خاڵه‌ شه‌هاب)، فڕینی كه‌وو سوێسكه‌ێك.. خشپه‌ی مارو زینده‌وه‌رێك.. خشه‌ی جولانه‌وه‌ی گه‌ڵای لقه‌دارو ده‌وه‌نێكی به‌ر كزه‌بایه‌ك.. ساتمه‌و هه‌ڵه‌نگوتن له‌نیو كاژێر رۆیشتن و بڕینی چه‌ندین هه‌ورازونشێو دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌بنكه‌ی پۆلیسه‌كه‌، ورده‌ورده‌ راشكانی شه‌وو زیاتر چوونه‌ نێو دۆڵ و گه‌لییه‌كان.

دڵخۆشبوون به‌وه‌ی ئه‌منه‌كان هیچ سوودێكیان له‌هیچ كامیان نه‌دیبوو

له‌به‌شێكی تری ئه‌م یاداشتانه‌دا هاتووه‌: له‌گه‌ڵ غه‌ڵبه‌غه‌ڵب و ده‌نگه‌ده‌نگی پۆلیسه‌كان و جیڕه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا گه‌وره‌ ئاسنینه‌كه‌ی زیندانه‌كه‌ هاوڕێ زیندانییه‌كانی ناو هۆڵه‌كه‌و (خاڵه‌ و فه‌ره‌یدون) هاوڕێیانی تری ژووره‌ ئینفیرادییه‌كانیش هه‌موو له‌په‌نجه‌ره‌ی ده‌رگاكه‌وه‌ سه‌یری راڕه‌وی هۆڵه‌كه‌یان ده‌كرد، ده‌یانویست بزانن ئه‌و غه‌ڵبه‌غه‌ڵبه‌ چییه‌و چ روویداوه‌..!! كێ هاته‌وه‌..!! كێ لێیدراوه‌.. كێ به‌سه‌لامه‌تی هاتۆته‌وه‌.. جۆری لێدانه‌كه‌یان چۆن بووه‌.. كێ خۆڕاگرو كێ لاواز بووه‌..؟ پرسیاره‌كان چیبون. دیاربوو هاوڕێیان وه‌كو ئه‌زموون چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌مین رۆژی لێكۆڵینه‌وه‌ بوون تاكو بزانن پرسیارو وه‌ڵامه‌كان جۆری ئه‌شكه‌نجه‌دان و كاره‌كان به‌چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات. كاتێ (خاڵه‌)و هاوڕێیان چاویان به‌ (ئه‌و)و (سه‌لام) كه‌وت، هه‌ردووكیان شه‌ڵاڵی خوێنن زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون.. دیاربوو پێشتر (یاوه‌ر)یان به‌سه‌لامه‌تی بردبۆوه‌ بۆ زیندان.. هه‌رچه‌نده‌ پرسیاریان لێكردبوو وه‌ڵامی كه‌سی نه‌دابۆوه‌. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ دڵخۆشبوون به‌وه‌ی كه‌ دیاربوو ئه‌منه‌كان هیچ سوودێكیان له‌هیچ كامیان نه‌دیبوو، بۆیه‌ وا ئه‌شكه‌نجه‌یان دابوون و خوێن به‌گیانیانه‌وه‌ دیاره‌.

PUKmedia کوردستانی نوێ


وێنە هەواڵ
  • image04
  • خوێندكاران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان كتێبه‌كانیان سوتاند

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی نیه‌

  • image04
  • ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان كوڕی سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • محەمەد مورسی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هونەرمەند ئیسماعیل سابوری کۆچی دوایی کرد

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ هه‌ولێر به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا..مه‌لا به‌ختیار پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زھه‌ر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

  • image04
  • شاژنی به‌ریتانیا مۆمی 93 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوژانده‌وه‌


                                           

بەریتانیا.. ڕێز لە ڕێكخستنە دێرینەكان دەنرێت


لە درێژەی كاروچالاكییەكانی مەكتەبی خزمەتی پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینەكان/هەندەران لە وڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندەن بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە ڕێكخستنە دێرینەكان، كەس و كاری شەهیدا...


  پێشوازی له‌ د.نمرود بیوك كایه‌ ده‌كرێت
  كه‌رتی رێكخستنی لیدز كۆده‌بێته‌وه
                                           

ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت


ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (50...


   سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
                                           

به‌ڤیدیۆ.. ئاماری قوربانیانی كۆچی نایاسایی عیراقییه‌كان

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌فیچه‌رێكدا ئـامـاری هـاووڵاتیانی عیراقی كه‌ وه‌ك په‌نابه‌ر له‌ جیهاندا داوا...


  ئه‌سته‌نبوڵ شكستی به‌ ئه‌ردۆگان هێنا
  هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ


کاریکاتێر