PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


رێوییەکانی کرملین

«رێوییەکانی کرملین و عەرابی تاڵانکردنی روسیا بوريس بيريزوفسكي » کتێبێکی دانسقەیە لەسەر کردنەوەی بورغی و پارچەپارچە کردنی دامەزراوەکانی روسیا و فرۆشتنی بە خوردە لە بازاڕی بێ رەحمانەی قۆناغی ئینتیقالی و ھەر کەس بۆ خۆیی و بەرەڵاییدا. 

کاتی خۆی ئەم کتێبەم ، لەگەڵ کۆمەڵێک کتێبی تردا ، لەوانەش کتێبی روسیای پۆتین ، دایە مامۆستای گەورەم محەمەدی مەلا کەریم کە ئەو کاتە ھێشتا بە تەواوی لە کوردستان نەگیرسابۆوە. کتێبخانە گەورەکەی لە بەغدا نەھێنابۆوە و ئێ دیارە ێەو زاتە گەورە خوێندەوارە بێ کتێبیش رۆژی نەدەکردەوە. دوای ماوەیەک کە ئەمانەتەکانی ھێنایەوە دانەیەکی کتێبەکەی خۆشی : یەکێتی سۆڤێت بەرەو کوێ مل ئەنێ ؟ بە ئیمزاوە پێشکەش کردم . لەسەر کتێبی روسیای پۆتین کۆمەڵێک تێبینی بە جێی وت و لەسەر رێوییەکانی کرملینیش بە حەسرەتەوە وتی خۆزگە دەرفەت دەبوو ئەمی رێوییەکان تەرجەمە بکەم و خوێنەری کورد زمان لە ئەزموونی ھەڵوەشانەوەی بێ حیساب و کیتابی دامەزراوە ئابووری و دەوڵەتییەکانی روسیای دوای ئەزموونی سۆڤێتی ڕا دەما و سوودی لێ وەردەگرت. داخۆ چۆن لە زەمانی یەلتسندا سەرمایەدارێکی دەستبڕ بە نفوز و نقود کیشوەرێکی گەورە و گرانی لەسەر خۆی و چینی بە تاڵانبەری پاشماوەی حوکمی تاک حزبی تاپۆ کرد گوایە بە ناوی لێبڕالی و کەرتی تایبەت و غەربزەدەییەوە. وەک کاکە حەمە بەحەسرەتەوە دەیگوت ئەم کتێبەی رۆژنامەنووس بافل خليبنيكوف ، پێمان دەڵێ نە روسیا بووە دیموکراسی و خۆشگوزەران و نە دەوڵەتە بەرپرسیارەکەی جارانیش ما کە سەرەڕای کەموکوڕی ھەژارانی بێ پشتیوان و بێ نان 

نەدەکرد.


ھەر چۆنێک بوو روسیای دوای پاشەگەردانی زەمانی گۆرباچۆف- یڵتسن ھاتەوە سەر تایم و رۆچوونی ئابووری خۆی لە ئاستێکدا راگرت. وا خەریکە زۆرانبازی نێوەدەوڵەتیش دەست پێ کاتەوە . 

کاکە حەمە فەوتی کرد و ناوی بە نەمری لە تۆماری رۆشنبیری و تیکۆشاندا دەمێنێتەوە . وادەی ھەق و حیسابی بۆریس یەڵتسنیش کەوتە دیوانی خودا ، سا بەڵکو لە دادی ئاھونزاڵی پیرێژنەکانی کە لە سایەی دەوڵەتەکەی رەفیق لینین حەسابوونەوە بپرسێتەوە. 

ملیاردێرەکەش ساڵی 2013 گوایە لە رووداوێکی تەمومژدا لە لەندەن خنکا وەڵلاھو ئەعلەم .


لەم رۆژانە کە کتێبخانەکەم بەسەر دەکردەوە رێوییەکانی کرملینم وەخەبەر ھێنایەوە کە لورە لورییان بوو بۆ قوتدانی روسیای عەزیمو ئەشەنەکەی قەدیم. کە بەراوردم لەگەڵ وڵاتی خۆمان دەکرد و دەبینی وەک کاک بییر، ورچەکەی کارتۆنی روسی ماشا، لە جێی خۆمە رادەچڵەکیم و دەخولامەوە. خۆزگە وەرگێرێکی بە سەلیقە ئەم کتێبەی وەردەگێرا و ئاواتەکەی کاکە حەمەی بە دیدەھێنا . شەرت بێ ئەم نوسخەیەی خۆمی پێشکەش دەکەم و لای خانەیەکی چاپیش ئەگەر بە قسەمان بکات شەفاعەتی خێرخوازانەی بۆ دەکەم.

 

          PUKmdiea ستران عەبدوڵا


وێنە هەواڵ
  • image04
  • خوێندكاران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان كتێبه‌كانیان سوتاند

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی نیه‌

  • image04
  • ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان كوڕی سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • محەمەد مورسی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هونەرمەند ئیسماعیل سابوری کۆچی دوایی کرد

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ هه‌ولێر به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا..مه‌لا به‌ختیار پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زھه‌ر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

  • image04
  • شاژنی به‌ریتانیا مۆمی 93 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوژانده‌وه‌


                                           

كه‌رتی رێكخستنی لیدز كۆده‌بێته‌وه


كه‌رتی رێكخستنی لیدز له‌ به‌ریتانیا دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا .

دوێن...


  شیعری كوردیی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌ده‌چێت
  نوێنه‌ری ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كان و كۆمیته‌ی به‌ریتانیا كۆده‌بنه‌وه‌
                                           

سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد


سزای ته‌مه‌لی، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی ژیان باس له‌ پرسه&zwnj...


  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
                                           

ئه‌سته‌نبوڵ شكستی به‌ ئه‌ردۆگان هێنا

دوای 25 ساڵ، دواجار ئه‌سته‌نبوڵ " نا" یه‌كی گه‌وره‌ به‌ ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی وت و به‌ڕای چاودێران شكستی ئاك...


  هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ
  گەندەڵی دەوری ملیارەها دۆلاری ئاوارە و پەنابەرانی هەرێم دەدات


کاریکاتێر