PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


نووسینه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ گۆڤاری خاك بڵاوكرایه‌وه‌

له‌به‌رده‌وامی ئه‌و كۆڕانه‌ی ساڵۆنی كوردستانی نوێ له‌یادی 121 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ڕێكیانده‌خات، سه‌عات 10:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23-4-2019 به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك زۆر له‌ كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بی و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی( نووسینه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ گۆڤاری خاك به‌ڕێوه‌چوو كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی خاك و كوردستانی نوێیه‌.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ وردی باس له‌چۆنێتی دروستبوونی ده‌زگای خاك و ده‌رچوونی گۆڤاری خاك و ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌و ده‌زگایه‌ كرا، دواتر ئاماده‌بووان هه‌ریه‌ك دید و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ دونیای میدیای كوردی كرد و داوا كرا به‌ زووترین كات به‌رهه‌م و نووسین و وتار و گوتاره‌كانی مام كۆبكرێته‌وه‌ و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گوتار و وتار و به‌رهه‌م و نووسینه‌كانی مام دابمه‌زرێت  و له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا كۆنفرانس و كۆنگره‌یه‌كی مه‌زن له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی و ڕۆڵی مام جه‌لال له‌ هه‌موو بواره‌كانی سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری و ژنان و گه‌نجان بكرێت و گرنگی به‌ ئه‌ده‌بیاتی مام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له‌ فه‌وتان ڕزگار بكرێت و هاوكاتیش نه‌وه‌ی نوێ زیاتر ئاشنا بن به‌ دونیابینی سه‌رۆك مام جه‌لال.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ هه‌ندێك له‌ ئاماده‌بووان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ مام جه‌لال هه‌یانه‌ پێشكه‌شی ئه‌و ناوه‌نده‌ی بكه‌ن.

له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا كتێبه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بوان دابه‌شكرا.

 PUKmedia   وێنه‌/ حه‌مه‌ عومه‌ر


وێنە هەواڵ
  • image04
  • دواین کۆبونەوەی لیژنەی پەیڕەوی یەکێتی

  • image04
  • چەمچەماڵ.. بە كۆتایهاتنی خولێك یادی مامە ریشە دەكرێتەوە

  • image04
  • داڤۆس.. سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان

  • image04
  • خۆپیشانده‌رانی ناسریه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان به‌ بلۆك دروستده‌كه‌ن

  • image04
  • راماڵینی بەفر لەڕێگەی بۆتێ-زینووی دۆڵی شاورێ

  • image04
  • چین.. له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 1000 قه‌ره‌وێڵه‌یی دروستده‌كرێت

  • image04
  • داڤۆس.. كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمار لەگەڵ ئەمینداری ناتۆ

  • image04
  • وەفدی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو لەكۆبوونەوەدا


                                           

دانیمارك... سەردانی باڵیۆزخانەی عیراق


ڕۆژی سێشەممە  ( ٢٠٢٠-١-٢١ ) وەفدێكی کۆمەڵە و ڕێکخراوە جۆراو جۆرەکانی دانیمارك بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی عیراقی کە لە چوارچێوەی یەکێتیەکەدا کار دەکەن بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوو...


  دانیمارك..كۆنگرەی ئەنجومەنی ژنان بەڕێوەچوو
  كەنەدا.. سیمینارێك دەربارەی خۆپیشاندانەكانی عیراق بەڕێوەدەچێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

كچان دڵیان لەسەر مەزارگەكان دەكەنەوە

مەزارگەی شێخ و پیاوچاكانی هەرێم، دەبێتە شوێنی پاڕانەوە و بە مرازگەیشتی ئەو ژن و كچانەی هانایان بۆ دەبەن، یاخود بۆ چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتییەكانیان دەچنە مەزارگە ناودارە...


  په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كانیان
  سه‌رۆك كۆمار لە داڤۆسەوە عیراق ده‌باته‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی


کاریکاتێر