PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


تاوانی ئه‌نفال، كتێبی جینۆسایدی كورد

جینۆسایدی كورد " تاوانی ئه‌نفال" كتێبی جینۆسایدی كورد و تاوانی ئه‌نفال له‌ نووسینی ته‌ها سلێمان-ه‌، كتێبێكه‌ له‌كۆمه‌ڵێ زانیاری و دۆكۆمێنت سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نفال پێكهاتووه‌ كه‌ به‌رهه‌می دوو ساڵ ماندووبوون و شه‌ونخۆنی نووسه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵكوژی كورد.

نووسه‌ر ده‌ڵێت: كاره‌ساتی ئه‌نفاڵ ئه‌وه‌نده‌ به‌ ئازار بوو كه‌ ناچار بووم بینووسمه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئازاره‌كانم تۆمار نه‌كردبوایه‌ ئه‌وه‌ غه‌درێكی گه‌وره‌م له‌ خۆم و له‌ قوربانیانی ئه‌نفال ده‌كرد، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ بوترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی كه‌سوكاری و دۆستان و هاوڕێ و خزمانی نووسه‌ر له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفال گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌هید بوون.

نووسه‌ر سه‌باره‌ت به‌ گه‌لانی بێ قه‌واره‌ ده‌نووسێت: گه‌لانی بێ قه‌واره‌، گه‌لانی په‌راوێزكه‌وتووی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌رین، گه‌لێك كه‌ به‌ ئاسانی ده‌نگی نابیسترێت به‌ هه‌ر هۆیه‌ك بێت ره‌نگه‌ هه‌ندێكجار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و سیستمی وڵاتانی باڵاده‌ست ناتوانن په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن. ئامانجی نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا به‌ دۆكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی جینۆساید و ئه‌نفاله‌ وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو. هه‌رچه‌ند تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه‌ كار كراوه‌، به‌ڵام به‌ رای نووسه‌ر هێشتا وه‌ك پێویست نییه‌ و ده‌بێت كاری زیاتری له‌سه‌ر بكرێت.

ته‌ها سلێمان له‌م كتێبه‌دا زانیاری پێویست و به‌نرخ له‌باره‌ی قۆناغه‌كانی تاوانی ئه‌نفال و ناوچه‌ جوگرافییه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووان ده‌خاته‌ڕوو. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵای نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی ته‌ها سلێمان ده‌ڵێت: ئه‌م كتێبه‌ وه‌ك فه‌رهه‌نگێك وایه‌ بۆ زانینی زۆر پرسی په‌یوه‌ندیدار به‌ جینۆساید و تاوانی ئه‌نفاله‌وه‌ و كتێبخانه‌ی كورد به‌م كتێبه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت.

ئه‌م كتێبه‌ چه‌ندین به‌ش له‌خۆده‌گرێت، نووسه‌ر سه‌ره‌تا باس له‌چه‌مكی جینۆساید و كورته‌یه‌ك له‌مێژووی ئه‌نجامدانی جنیۆساید ده‌كات و دواتریش سه‌باره‌ت به‌ حزبی به‌عس و ئه‌نفال و به‌عس ده‌دوێت و كاریگه‌ری ئایین له‌سه‌ر ئه‌نفال ده‌خاته‌ ڕوو.

له‌به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر مێژوو و قۆناغ و شاڵاوكانی تاوانی ئه‌نفال كه‌ له‌8 قۆناغ پێكدێت ده‌خاته‌ڕوو. ئۆردوگای زۆره‌ ملێ ، خه‌ملاندنی گشتی زیانه‌كان، ئاماره‌كانی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی، سكاڵاكاره‌كانی دۆسیه‌ی ئه‌نفال، وته‌ی به‌شێك له‌ تۆمه‌تباران، گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، دۆسیه‌ی ئه‌نفال له‌دادگا، لیستی ناوی 258 تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال و چه‌ند بابه‌تی دیكه‌ ئه‌م كتێبه‌ پێكدێنن.

 كۆتایی كتێبه‌كه‌ له‌ ده‌رئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان و ئه‌لبومی وێنه‌كان پێكدێت. نووسه‌ر كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌شكردووه‌ به‌ سه‌رجه‌م قوربانیانی تاوانی ئه‌نفال، به‌ هاوڕێكانی مناڵی خۆی كه‌ ئه‌نفال بردوونی و نه‌هاتنه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت


وێنە هەواڵ
  • image04
  • بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات

  • image04
  • پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان

  • image04
  • میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه‌

  • image04
  • سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون

  • image04
  • به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن

  • image04
  • کچە کوردێک مارکەیەک بەناوی خۆی بەرهەمدەهێنێت

  • image04
  • لە حاجی ئۆمران بەفر دەبارێت

  • image04
  • ئاهەنگی دەرچوونی خولێكی تری زانكۆی سلێمانی


                                           

كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاری لەدانیمارك


بە ئامادەبوونی چەندین پارت و لایەنی سیاسی كوردستانی لە هەرچوارپارجەی كوردستان ڕۆژی هەینی بەرواری  6-12-2019 كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاری لە شاری كۆبنهاگن  بەڕیوەچوو.

  فینلاند.. یادی دامەزراندنی پارتی كرێكاران دەكرێتەوە
  حیزبی دادپەروەری و یەكسانیخوازی سەردانی كۆمیتەی دانیمارك دەكات

                                           

لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام


لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه‌، بۆ كۆنگره‌ دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
 
لاهور ش...


  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
                                           

روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم له‌باره‌ی هاتوچۆی ژنان و كچان له‌گه‌ڵ شۆفێری پیاوی نامه‌حره‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده&zw...


  وەستایەك ئۆتۆمبێلی كۆن نوێ دەكاتەوە
  گێچەڵی سێكسی تەڵەیەكی مەترسیدار لەهەرێم


کاریکاتێر