PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


یاده‌وه‌رییه‌كانی كۆڵانێكی خاپووركراو

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی چیرۆكنووس سیامه‌ند هادییه‌ و له‌ 8 چیرۆك پێكهاتووه‌ و له‌دووتوێی 128 لاپه‌ڕه‌ بۆ جاری دووه‌م به‌ تیراژی 500 دانه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رجه‌می چیرۆكه‌كانی (یاده‌وه‌رییه‌كانی كۆڵانێكی خاپووركراو) هێڵێكی گشتی پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه‌، ئه‌ویش ڕامانه‌ له‌ مه‌رگ، ته‌ماشاكردنی مه‌رگه‌ له‌ چه‌ند ڕوویه‌كی جیاوازه‌وه‌، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌یه‌ كه‌ مه‌رگ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یان. ئه‌م وه‌ستانه‌ له‌ به‌رده‌م مه‌رگدا، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك گرنگیدان و پیرۆزكردنی مه‌رگ ناكه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك ڕامانێكی ئاسایی ده‌كه‌وێـته‌وه‌ و چه‌ند پرسیارێكی ساده‌ به‌دووی خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌و پرسیارانه‌ی مه‌رگ له‌ ساتێكی زۆر بچووكدا له‌ شێوه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ شێوه‌یه‌كی تر ده‌یانگۆڕێت. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده‌ش ته‌ماشای مه‌رگ بكه‌ین، ده‌بینین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مردن شتێكی زانراو و چاوه‌ڕوانكراوه‌، به‌ڵام له‌هه‌موو ساتێكدا هه‌ڵگری كتوپڕی و سه‌رسامییه‌. وه‌ستان له‌به‌رده‌م مه‌رگدا، به‌دیوێكدا وه‌ك وه‌ستان له‌به‌رده‌م ژیاندا وایه‌، چونكه‌ ڕامان له‌ مه‌رگ به‌شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌وه‌ی ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ژیان، هه‌میشه‌ مه‌رگه‌ كه‌ ژیانمان بیرده‌هێنێته‌وه‌. مه‌رگ به‌دیوێكدا ژیان خۆشه‌ویست ده‌كات و به‌دیوێكی دیكه‌دا بێبه‌هایی ژیان ده‌رده‌خات.

ئه‌م كتێبه‌ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی نووسه‌ره‌ وه‌ك چیرۆك و دووه‌مین كتێبی نووسه‌ره‌ له‌ دوای كتێبی (مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆمان) كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕۆمان و ساڵی 2004چاپ كراوه‌.

ناوی كتێب/ یاده‌وه‌رییه‌كانی كۆڵانێكی خاپووركراو

ناوی نووسه‌ر/ سیامه‌ند هادی

بابه‌ت/ چیرۆك

تیراژ/ 500 دانه‌

نرخ/ 3000 دینار

شوێنی چاپ/ سلێمانی – ناوه‌ندی سارا

چاپی/ دووه‌م 2019، چاپی یه‌كه‌م ساڵی 2006 یانه‌ی قه‌ڵه‌م

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆكردنەوەی بەرهەمی توتن لەگوندی کانی تووی بەری مەرگە

  • image04
  • فێستیڤاڵی دەف لەسنەی رۆژهەڵاتی كوردستان

  • image04
  • ساتی گۆڕینی پەردەی كەعبە

  • image04
  • براوه‌یه‌كی خه‌ڵاتی نۆبڵ كۆچی دواییكرد

  • image04
  • مۆنۆمێنتی شەهیدانی بینا سووتاوەكەی سیروان

  • image04
  • ئاگر له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌نگال ده‌كه‌وێته‌وه‌

  • image04
  • شەش ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شێركۆ بێكەسدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • ئێزیدییەكان لەسلێمانی یادی شەنگال دەكەنەوە


                                           

ژنێك دەبێتە لێپرسراوی كۆمیتەی سویدی یەكێتی


كۆمیتەی سوید گۆڕانكاری دەكات و بۆ یەكەمجار ژنێك دەكات بەلێپرسراوی كۆمیتە.

بەئامادەبونی عەتا سەراوی ...


  فینلاند.. سیمینارێك له‌سه‌ر جینۆسایدی میللـه‌تی كورد به‌ڕێوه‌چوو
  كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی فینلاند بۆ ده‌وروته‌سلیم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو
                                           

رەهبەر سەید برایم: ئەگەر كۆنگرە نەبەستین ناتوانین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین


رەهبەر سەید برایم، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت دیاریكردنی وادەی كۆنگرەی حزبەكەی تا سەری ساڵ بڕیارێكە كە دەبێت جێبەجێ ب...


  پێش چل ساڵ.. من له‌ناو وێنه‌ زیندوه‌كه‌ی مام جه‌لالدا
  ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت
                                           

ناوچه‌ی ئارام و داهاتووی رۆژئاوای كوردستان

ئه‌مریكا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا ئاماژه‌ به‌به‌...


  هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ ته‌نگ به‌كاكه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌چنێت
  كۆستەریكا.. وڵاتی جوانی و خۆشبەختی


کاریکاتێر