PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


گەلاوێژ نیو سەدە خەبات لە نێوان سیاسەت و ئەدەبدا

كتێبی " گەلاوێژ نیوە سەدە خەبات لە نێوان سیاسەت و ئەدەبدا" بە زمانی توركی لە مەراسیمێكی تایبەتدا لە ئەمنە سورەكە بڵاو كرایەوە.

بە ئامادەبوونی خاتوو گەلاوێژ و شاناز برایم ئەحمەد و بالێۆز دكتۆر محەمەد سابیرو دكتۆر لە تیف ڕەشید و هەتاو خان و خاتوو لیلۆزو و ژمارەیەكی بە رچاوو لە نووسەران و ئەدیبان و مامۆستایانی زانكۆو میوانانی باكوری كوردستان، بەواژۆی نووسەر كتێبەكە بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا.

ماردین جەلال وەڕگێڕی كتێبەكە بۆ زمانی توركی ئاماژەی بەوەكرد، ئەم كتێبە لە بنەمادا لە نووسینی ژینۆ عەبدولڵاو جەمیل عەلیە، بە نێوی " گەلاوێژ نیوە سەدە خەبات لە نێوان سیاسەت و ئەدەبدا" دوای خوێندنەوەی ئەم كتێبەو ڕاوێژكردن بە خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، پێم باش بوو ئەم كتێبە وەڕگێڕمە سەرزمانی توركی چونكە بە خوێندنەوەی ئەم كتێبە دەگەیتە ئەو ڕاستیەی ئەم ماڵە چەند خەباتگێڕو فیداكاربوون و هەروەها لە باكوری كوردستانیش ماڵی خاتوو گەلاوێژ و مامۆستا برایم ئەحمەد زۆر ناسراون و بۆیە پێمان باش بوو ئەم كتێبە بۆ سەر زمانی توركی وەڕبگێڕین.

هەر لە و مەراسیمەشدا، پ.د.زاهیر لەتیف كەریم، ئاماژەی بەوەكرد، بایەخ و گرنگی ئەم كتێبە لەوەدایە، بەوردی وێستگە گرنگەكانی خاتوو گەلاوێژی لە بواری سیاسەت و ئەدەب و ڕوونكراوەتەوەو خوێندنەوەی ئەم كتێبە دەروازەیكی گرنگە بۆ ئاشنابوون بە ئەدەبیاتی گەلاوێژ.

ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا، بەڕیوبەری سایتی گەلاوێژ باسی لەوەكرد، لەچوارچێوەی ئەدەبی بەراوردكاریدا، وەڕگێڕانی ئەم كتێبە بایەخ و گرنگی زۆری هەیە، بۆ ئاشنابوونی خوێنەرانی جیهان بەتایبەت زمانە زیندوەكانی جیهان بە ئەدەب و كلتورو خەبات و ئازارەكانی گەلی كورد كە خۆشبەختانە خاتوو گەلاوێژ لە بەرهەمەكانیدا ئەو ئازارو مەینەتی و لایەنی كلتوری و ڕۆشنبیری و تەواووی كایەكانی ژیانی لە بەرهەمەكانیدا وەك كامێرایەك گواستۆتەوەو لە بەرنامەیەشدا بەرهەمەكانی تری وەڕبگێڕدرێت بۆ زمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبی. 

هاوكات، بەڕێوبەری وێب سایتی گەلاوێژ ڕوونیشیكردوە، لە ئایندەیەكی نزیكداو لە مەراسیمێكی تایبەتدا، كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژدا پێشكەشی نووسەران و ئەدیبان و خوێنەران دەكرێت.

PUKmedia  تایبەت 

فۆتۆ: كاكەیی


وێنە هەواڵ
  • image04
  • له‌ سلێمانیه‌وه‌ پشتگیری رۆژئاوا ده‌كرێت

  • image04
  • كورد له‌ رۆژئاوا ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • پەیكەر بۆ د.جەمال ئەحمەد ناسراو بە (باوكی منداڵان) دروستدەكرێت

  • image04
  • لەساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا، مەلا بەختیار سەردانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمدی کرد

  • image04
  • دوونامه‌ی ده‌ستنوسی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ فه‌رمانده‌ی نه‌مر قادر خه‌بات

  • image04
  • د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ كۆچی دوایی

  • image04
  • مام جەلال سیمبولی نەتەوەیی کورد

  • image04
  • لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی ببینە


                                           

كەرتی ئارغوس كۆدەبێتەوە


رۆژی 13-10-2019، لەشاری ئارغوس وڵاتی دانیمارك كەرتی رێكخستنی ئارغوس هەستا بە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی .

بە ئامادەبوونی لێپرسراوی كۆمیتەی ریكخستنی دانیمارك  وشیار جەلال  و جافەر وەیسی...


  كوردانی ئوسترالیا هاوسۆزی بۆ رۆژئاوا دەردەبڕن
  كوردستانیانی كەنەدا پشتیوانی رۆژئاوا دەكەن
                                           

حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە


حاجی مەسیفی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتیی لە هەولێر، پێیوایە هاتنی وەفدی پارتی بۆ لای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی ״نیگەرانییەكانیان سەبارەت بەڕێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی رە...


  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
  حاجی مه‌سیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك سه‌برمان نه‌ماوه‌
                                           

ئاڵتونی زۆر بەختی كچانی دهۆك دەسوتێنێت

گەنجانی دهۆك و دەوروبەری بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری روو لە نەینەوا و شارەكانی دیكە دەكەن و ناچنە ژێر باری داواكاریی زۆری ئاڵتوون و ناوماڵ، كە كچانی شارەكەی خۆیان دا...


  ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !
  USCIRF باس له‌ رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات


کاریکاتێر