PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئه‌م كتێبه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر دیكۆمێنتی ده‌رباره‌ی مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌خۆگرتووه‌ كه‌ بۆ هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژووی یه‌كێتی بایه‌خێكی پتر له‌ڕاده‌ی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌رچاوتان ده‌كه‌وێت زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌نن كه‌ بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش گرنگی ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ ده‌رده‌خات چونكه‌ كۆكردنه‌وه‌ی دیكۆمێنتی بڵاونه‌كراوه‌ نیشانه‌ی ڕه‌سه‌نی به‌ كاره‌كه‌ ده‌به‌خشێت.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌هۆكاری گرنگبوونی ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ستیاری و دژواریی ئه‌و قۆناغه‌ ده‌رده‌خات كه‌ تێدا دیكۆمێنته‌كان و ڕووداوه‌كان و بارودۆخه‌كه‌یان تێدا ڕووماڵ كردووه‌ و مێژووی تۆماركردنی ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر قۆناغێكی دیاریكراو كه‌ ئه‌ویش بۆ ساڵانی نێوان 1984 بۆ 1989 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ كه‌ تازه‌ترین دیكۆمێنته‌ له‌و چه‌رده‌ دیكۆمێنته‌. ئه‌و قۆناغه‌ له‌ شۆڕش بایه‌خێكی گرنگی هه‌یه‌ چونكه‌ دوو ماوه‌ پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، یه‌كێكیان ماوه‌ی هه‌ڵكشان و نه‌شونماكردنی خه‌باتی سیاسی كورد و چالاكییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌، كه‌ كه‌وتۆته‌ نێوان 1985-1988  و ئه‌وی دیكه‌ ماوه‌ی نیشتنه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی كورد و پاشه‌كشه‌ی چالاكییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ ساڵانی 1988-1990 ده‌گرێته‌وه‌. له‌ڕاستیدا ئه‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كورستان به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان به‌ هه‌موو شتێكه‌وه‌ قه‌رزداری ئه‌و قۆناغه‌یه‌. چونكه‌ پێشهاته‌كانی ئه‌وقۆناغه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی دواتر به‌جێهێشتووه‌، گرنگترین پێشهاته‌كانیش له‌م كتێبه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا باس له‌و دیكۆمێنتانه‌ ده‌كرێت كه‌ بابه‌خێكی تایبه‌تیان هه‌یه‌ له‌وانه‌ ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی ساڵی 1988 كه‌ باس له‌ هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی به‌ره‌ی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌كه‌ن، به‌و مه‌به‌سته‌ی كه‌ كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌ك نوێنه‌رایه‌تییان له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌بێت. هه‌رچه‌ند ئه‌و هه‌وڵه‌ هه‌نگاوی به‌رایی بۆ نرا  و كاری پێویستیشی بۆ كرا، به‌ڵام له‌مپه‌ر و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌می ئه‌وه‌نده‌ زۆربوون كه‌ بوونه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ پڕۆژه‌كه‌ سه‌ر نه‌گرێت. هه‌رچه‌ند پڕۆژه‌كه‌ شكستی هێنا و سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌ له‌ڕووی مێژووییه‌وه‌ شایسته‌ی ڕێزگرتنه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیری سیاسی كورده‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ تێدا هه‌وڵی سه‌رخستنی دراوه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا ئاماده‌كار باس له‌ بیرۆكه‌ی پاراستن و هه‌ڵگرتن و دیكۆمێنتكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ناو حزب و پارتی كوردیدا مێژوویه‌ك نییه‌ به‌ناوی ئه‌رشیڤ كردن و هه‌ڵگرتن و پاراستنی دیكۆمێنته‌كان زیاترن شه‌خسین و كه‌سه‌كان خۆیان به‌ تاك ئه‌نجامیانداوه‌ و ئه‌رشیڤكردن نه‌بۆته‌ بیرۆكه‌یه‌كی گشتی و تا ئێستاش بیر له‌ ئه‌رشیڤكردنی نه‌ته‌وه‌یی بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه‌ و په‌رته‌وازه‌بوونێكی زۆری پێوه‌ دیاره‌.

ئاماده‌كار ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌رشیڤ كردن و هه‌ڵگرتن و پاراستنی به‌ڵگه‌كان ده‌توانن لایه‌نه‌ تاریكه‌كانی مێژوومان به‌ جوانی بۆ بگێڕێته‌وه‌ و زۆر شتی نهێنی و شاراوه‌مان بۆ ده‌رخات و ڕووناكی بخاته‌ سه‌ر شته‌ شاراوه‌كان.

هه‌ر له‌م كتێبه‌دا هاتووه‌ كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕۆژی 1-6-1975 سه‌ركردایه‌تی و ڕێبه‌ری كردنی یه‌كێتی شانبه‌شانی خه‌باتی چه‌كداری بیر له‌ده‌زگای ڕاگه‌یاندن كراوه‌ته‌وه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی شۆڕش و خه‌باتی چه‌كداری و ناساندنی كێشه‌ی و مه‌سه‌له‌ی كورد به‌جیهانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌. راگه‌یاندن پرۆسه‌ی هه‌ڵایسانس شۆڕش و مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای گه‌لی كورد و شۆڕش و خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه‌ ده‌ور و كاریگه‌رییه‌كی زۆر گرنگ بگێڕێت و شۆڕش و خه‌بات باشتر ئاراسته‌ بكات.

له‌م  كتێبه‌دا ڕووداوه‌كانی ساڵانی 1984 هه‌تا 1990 به‌ به‌ڵگه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو.



ناوی كتێب/ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌نامه‌دا

بابه‌ت/ به‌ڵگه‌نامه‌- سیاسی

ئاماده‌كردن و ساخكردنه‌وه‌ی/ یوسف محه‌مه‌د به‌رزنجی

تایپ / نووسه‌ر

خه‌تی به‌رگ/ ئه‌حمه‌د سه‌عید

دیزاین/ شكار شێخ ناسح

چاپی/ یه‌كه‌م

ساڵی چاپ/2019

چاپخانه‌ی/ حه‌مدی

تیراژ/ 2500 دانه‌

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان

  • image04
  • 11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر

  • image04
  • سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

  • image04
  • .

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی به‌شداری كۆنفرانسی ئای تۆك ده‌كات

  • image04
  • مەكتەبی سیاسی پرسی بەستنی كۆنگرە تاوتوێ دەكات

  • image04
  • ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی د.جه‌مال، باوكی منداڵان تێده‌په‌ڕێت


                                           

دانیمارك.. یادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی ده‌كرێته‌وه‌


یادی 27ه‌مین ساڵیادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی و هاوڕێكانی له‌ دانیمارك  كرایه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی ...


  كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی لەئوسترالیا كۆبووەوە
  پیرۆزبایی ناوەندی دەرەوە بۆ كەناڵی دایك
                                           

قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو


قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ‌و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستا...


  سه‌عدی پیره‌: بۆ كۆنگره‌ پێویستمان به‌ ته‌وافوق نییه‌
  رەهبەر سەید برایم: ئەگەر كۆنگرە نەبەستین ناتوانین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین
                                           

دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15-9-2019  جارێكی دیكه‌ هاووڵاتیانی تونس ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه&zwn...


   دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتۆن دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگه‌
  11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تای یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر


کاریکاتێر