PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان

ساڵی 2017 دوو جار كتێبی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران له‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی و تیۆری و مێژووییدا وه‌ك كتێبی یه‌كه‌م چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌و كتێبه‌دا چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی و ئاشكرا چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ و ئێستاش ئه‌م كتێبه‌كه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستاندایه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی كتێبی پێشوو، وه‌ك كتێبی دووه‌م كه‌ تێدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی سیاسی و مێژوویی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕوو كه‌ هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك به‌پێی ساڵی ده‌رچوون و بڵاوكردنی ڕیزبه‌ندی كراوه‌ و ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ڵگه‌كان وه‌ك دیكۆمێنت و ئه‌رشیڤ زۆر بابه‌تی گرنگ و به‌سوودی تێدایه‌ كه‌ به‌پێی هه‌لومه‌رج و بارودۆخی سیاسی ئه‌و كات نووسراون و بۆ كات و سه‌رده‌می خۆی به‌ گشتی گرنگ بوون.

له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه‌ نووسیویه‌تی: ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی كه‌ له‌دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا كۆكراوه‌نه‌ته‌وه‌ جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی كه‌ پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌و زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و دیكۆمێنانه‌ی كه‌ پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ستراكچه‌ری فیكری یان  بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی سیاسی ته‌رخان كراون، به‌ڵام لێره‌دا زۆربه‌ی دیكۆمێنته‌كان بۆ ژیانی ناوخۆیی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان ته‌رخان كراوه‌. مه‌به‌ست له‌ ژیانی ناوخۆیی یانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ته‌نها بۆ كادیران و ئه‌ندامان نووسراون و ڕێكاری پێویست بۆ ده‌ربازنه‌بوونیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخستن گیراوه‌ته‌به‌ر.  به‌و مانایه‌ی كه‌ ئه‌م جۆره‌ دیكۆمێنتانه‌ بابه‌خێكی تایبه‌تیان هه‌یه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی دیكۆمێنته‌كانی تره‌وه‌ گوزارشت له‌ گوتاری ڕاگه‌یه‌ندراو ناكه‌ن  و هیچ په‌یامێكیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخستن نییه‌.

له‌م كتێبه‌دا كه‌ باس له‌ ساڵه‌كانی 1979 هه‌تا 1985 ده‌كات زۆر بابه‌تی هه‌ستیار و گرنگی تێدایه‌ كه‌ نووسه‌ره‌كانیان نه‌یانتوانیوه‌ به‌ ئاشكرا و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه‌ تاووتوێیان بكه‌ن هه‌ر بۆیه‌ په‌نایان بۆ ئه‌وه‌ بردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستێكی ئێجگار ته‌سك په‌یامی خوازراو بگه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌م دیكۆمێنته‌ له‌ دیكۆمێنته‌كانی دیكه‌ جیا ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ نهێنی بوون و نه‌ده‌كا به‌ ئاشكرا له‌ناو ڕێكخستنه‌كاندا بوروژێنرێن.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ پێشه‌كی و تێوردان بۆ بابه‌ته‌كان، پێڕست، بڵاوكراوه‌ی ناوخۆیی، به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان، چه‌ند سه‌رنجێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌، ژیانی ڕێكخراوه‌یی ، باسكردنی شه‌هید بوونی شه‌هید ئارام، بیره‌وه‌ریی 9 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی شه‌هید شه‌هاب و هاوڕێكانی و چه‌ند بابه‌تێكی تر پێكهاتووه‌. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌بابه‌ته‌كان به‌ زمانی عه‌ره‌بی خراونه‌ته‌ڕوو. كتێبه‌ له‌كۆتایی ئه‌نجامێك كۆتایی پێكدێت و چه‌ند به‌ڵگه‌ش خراونه‌ته‌ڕوو.

ناوی كتێب/ كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان( له‌چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سیاسی، تیۆری، مێژووییدا له‌ 1979 و 1985.

بابه‌ت/ به‌ڵگه‌نامه‌- سیاسی

ئاماده‌كردن و ساخكردنه‌وه‌ی/ یوسف محه‌مه‌د به‌رزنجی

تایپ / نووسه‌ر

خه‌تی به‌رگ/ ئه‌حمه‌د سه‌عید

دیزاین/ شكار شێخ ناسح

چاپی/ یه‌كه‌م

ساڵی چاپ/2019

چاپخانه‌ی/ حه‌مدی

تیراژ/ 2500 دانه‌

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستپێده‌كات

  • image04
  • رانیه‌.. شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

  • image04
  • خوێندنگه‌ی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ.. زه‌نگی خوێندن لێدرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان


                                           

كۆمیتەی فینلاند كۆدەبێتەوە


رۆژی 20-9-2019،  لە شاری ئێسپۆی  فینلاند كۆونەوەی دەستەی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی جەبار جومعە لێپرسراوی كۆمیتە بەرێوەچوو.

...


  گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت
  ئوسترالیا.. كه‌رتی ڕێكخستنی له‌ كوینزلاند كۆبووه‌وه‌
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

گه‌رمیان.. ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 80 هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 21ی ئه‌یلولی 2019 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌ر...


  گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی
  دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌


کاریکاتێر