PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ده‌بێت هه‌ولێر هه‌ولێری هه‌موان بێت

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت، ئه‌وه‌ هه‌ولێرییه‌ ره‌سه‌نه‌كان بوون ئه‌وێ رۆژێ بوونه‌ قه‌ڵغانی به‌ره‌نگاری به‌عس و شاره‌كه‌یان لێ پاككردنه‌وه‌، بۆ ئه‌مڕۆش ده‌بێ هه‌ولێر هه‌ولێری هه‌موو هه‌ولێریان بێ و پایته‌ختی هه‌موو كوردستانیان بێ.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگرو تێكۆشه‌ری هه‌ولێر
قاره‌مانانی شارو شارۆچكه‌كانی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری
 له‌ ساڵڕۆژی راپه‌ڕینی هه‌ولێرو راماڵینی به‌عس له‌شاره‌ خۆڕاگره‌كه‌مان، به‌ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له‌ مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێر گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م رۆژه‌ پیرۆز و پڕ شكۆیه‌ ببێته‌ هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی زیاترو به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین.
 
هه‌ولێرییه‌ سه‌ربه‌رزه‌كان...
28 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، جه‌ماوه‌ری دڵ پڕ له‌قین به‌رامبه‌ر به‌عس، رێكخستنه‌ نهێنییه‌كان و شانه‌ چه‌كداره‌كانی بروسك، به‌ پاڵپشتی و پشتیوانی و به‌شداری راسته‌وخۆی پێشمه‌رگه‌ پارتیزانه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ به‌ره‌به‌یانی 11ی 3 و له‌دوای گه‌یشتنی په‌یامی "له‌باوكی رێناسه‌وه‌ بۆ شانه‌ چه‌كداره‌كانی بروسك، لێتانه‌وه‌ نزیكین، ده‌ستبه‌كاربن" هه‌موومان تێكڕا به‌بێ جیاوازی دژی دڕنده‌ترین و فاشیستترین رژێمی ناوچه‌كه‌ راپه‌ڕین و له‌ هه‌ولێری سه‌ركه‌شی قه‌ڵاو مناره‌ وه‌ده‌رمان نان.
به‌ڵێ، ئه‌وێ رۆژێ كچان و كوڕانی هه‌ولێر، قاره‌مانان و تێكۆشه‌رانی هه‌ولێری هۆلاكۆ به‌زێن، له‌ چه‌ند سه‌عاتێكدا توانیان گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌كانی به‌عس له‌مشاره‌ رابماڵن و پێیان بڵێن هه‌ولێری پایته‌خت وه‌ك هه‌میشه‌ دژی زوڵم و سته‌م وه‌ستاوه‌و ده‌وه‌ستێ، ناهه‌قی قبوڵ نه‌كردووه‌و نایكا، ئه‌مه‌ كلتووری هه‌ولێره‌.
 
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان...
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان...
كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر...
رێكخستنه‌ دێرینه‌كان...
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری هه‌ولێر...
به‌رهه‌می راپه‌ڕین و ئازادكردنی هه‌ولێرو شار و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان، حوكمڕانی كوردی و دام و ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی كوردستانی لێ به‌رهه‌م هات، باش ده‌زانین به‌شێكی زۆر له‌ ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین به‌دی نه‌هاتوون، ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی هه‌موومانه‌، وه‌فادار بین به‌رامبه‌ر خه‌بات و قوربانیدانی هه‌ڤاڵانمان و خوێنی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانمان و ده‌ست له‌ناو ده‌ست خه‌بات بكه‌ین بۆ حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست و هاوسه‌نگ له‌ كوردستان، مافی هاووڵاتیبوون به‌بێ جیاوازی به‌ هه‌مووان بدرێ و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بنه‌مای حوكمڕانیمان بێ.
نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ، ئه‌وه‌ هه‌ولێرییه‌ ره‌سه‌نه‌كان بوون ئه‌وێ رۆژێ بوونه‌ قه‌ڵغانی به‌ره‌نگاری به‌عس و شاره‌كه‌یان لێ پاككردنه‌وه‌، بۆ ئه‌مڕۆش ده‌بێ هه‌ولێر هه‌ولێری هه‌موو هه‌ولێریان بێ و پایته‌ختی هه‌موو كوردستانیان بێ.
جارێكی تر، له‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌دا، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و گه‌نجان و لاوانی هه‌ولێر و ته‌واوی هه‌ولێریان ده‌كه‌م، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ بكه‌ینه‌ هه‌وێنی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیانمان و به‌هێزكردنی پایه‌كانی حوكمڕانیه‌كی ته‌ندروست له‌ كوردستان.
 
 
شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێری
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت


وێنە هەواڵ
  • image04
  • له‌م شوێنه‌دا هه‌وره‌ بروسكه‌ هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕی كوشت

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین

  • image04
  • خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن

  • image04
  • ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت

  • image04
  • یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆن كه‌وته‌وه‌

  • image04
  • رۆژنامه‌نووسێك ئه‌رشیفی پارێزراوی كوردستانی نوێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

  • image04
  • 26-4/ یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران


                                           

نەرویج.. رێز لەتێكۆشەرە دێرینەكان دەگیرێت


مەكتەبی خزمەتی تێكۆشەرەدێرینەكان بەهاوكاری كۆمیتەی نەرویجی ی ن ك بەئامادەبونی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمەڕاسیمێكی...


  كاندیده‌ كورده‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
  وەفدێكی كوردانی رۆژئاوا سەردانی كۆمیتەی ئەڵمانیا دەكەن
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

3371 كه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاركراون

د. دیندار زێباری: به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عیراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رو...


  ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق
  هەڵبژاردن لە كوردستان.. یەكەم ئەزموونی دیموكراسی


کاریکاتێر