PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


ڕووناكی مانگ

هارۆلد پینتیری شانۆنووس و درامانووس و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری بریتانی ساڵی 1930 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی جوله‌كه‌ و له‌خێزانێكی سه‌ر به‌ چینی كرێكار له‌شاری له‌نده‌ن له‌دایكبووه‌. به‌هۆی بۆردومانه‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا خۆی و خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ ده‌بن.

یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی ناو شانۆ و دراماكانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆیان له‌ناو ته‌نیایی و بێده‌سه‌ڵاتی و به‌شخۆراویدا ده‌بینه‌وه‌ و هه‌میشه‌ش به‌ دوای ئازادییه‌كانی خودی مرۆڤه‌كاندا گه‌ڕاون و ده‌گه‌ڕێن. 

هارۆلد پینتیری به‌ نووسه‌رێكی چه‌پی ڕاستگۆ و چاونه‌ترس ناوه‌زد كراوه‌ چونكه‌ له‌ نووسینه‌كاندا زۆر ڕاستگۆیانه‌ و چاونه‌ترسانه‌ به‌رگری له‌ گه‌لانی ژێر ده‌ست و بێ وڵات كردووه‌.

ئه‌و درامانووسه‌ به‌ریتانیا هه‌میشه‌ به‌رگری له‌ مافی گه‌لانی بێده‌سه‌ڵات كردووه‌ و به‌رگری له‌ مافی كورد كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر توركیادا و شانۆیه‌كیشی به‌ ناوی زمانی چیا له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له‌ توركیا نووسیووه‌.

هارلود له‌ساڵی 2005 خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی نۆبڵی پێبه‌خشرا و وته‌بێژی ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌به‌خشینه‌ هارولد پینتیری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئێمه‌ به‌ زۆر ده‌باته‌ ناو ژووره‌ داخراوه‌كانی داپڵۆسینه‌كانه‌وه‌.

ساڵی 2008 له‌ ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

هارولد له‌ ته‌مه‌نیدا 26 شانۆی نووسیوه‌ كه‌ زۆربه‌یان به‌ زمانێكی تراژدیا و له‌ هه‌مان كاتدا گاڵته‌ئامێز و كومێدی نووسراون. هه‌ندێك جار له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانییه‌وه‌ وه‌ك نووسه‌رێكی بێهیوا ناوبراو.

ناوی كتێب/ ڕۆناكی مانگ

ناوی نووسه‌ر/ هارۆڵد پینتیر

ناوی وه‌رگێڕ له‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌/ به‌كر حه‌سه‌ن

چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ

تیراژ/ 500 دانه‌

ساڵی چاپ/ 2019 سلێمانی

نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م

نرخ/ 3000 دینار

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر


وێنە هەواڵ
  • image04
  • له‌م شوێنه‌دا هه‌وره‌ بروسكه‌ هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕی كوشت

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین

  • image04
  • خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن

  • image04
  • ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت

  • image04
  • یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆن كه‌وته‌وه‌

  • image04
  • رۆژنامه‌نووسێك ئه‌رشیفی پارێزراوی كوردستانی نوێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

  • image04
  • 26-4/ یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران


                                           

کۆمیتەی ڕێکستنی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنانی دەبەخشێتە ڕێکخستنەکانی


لەمەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیاو مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و کارگێڕانی کۆمیتە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ م...


  دانیمارك.. رێز له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت
  نەرویج.. رێز لەتێكۆشەرە دێرینەكان دەگیرێت
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

3371 كه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاركراون

د. دیندار زێباری: به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عیراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رو...


  ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق
  هەڵبژاردن لە كوردستان.. یەكەم ئەزموونی دیموكراسی


کاریکاتێر