PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


فه‌رهاد پیرباڵ كتێبێكی نوێ چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه‌

شاعیر و ڕۆماننووس فه‌رهاد پیرباڵ نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ ناوی" ئه‌و كتێبانه‌ی ژیانیان گۆڕیم" چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.

له‌و كتێبه‌دا نووسه‌ر باس له‌و كتێبانه‌ ده‌كات كه‌ بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و له‌ خوێنه‌رێكه‌وه‌ ببێت به‌ نووسه‌ر.

فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌سایه‌ی سه‌باحی برایه‌وه‌ فێری كتێب خوێندنه‌وه‌ بووه‌ و پاشان بووه‌ به‌ نووسه‌ر. ده‌ڵێت سه‌باحی برام توڕه‌ ده‌بوو كه‌ ده‌ستم له‌ كتێبه‌كانی دابوایه‌ و ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ له‌ماڵ نه‌ده‌بوو، ده‌چووم كتێبه‌كانی ئه‌وم ده‌خوێنده‌وه‌.

هه‌ر له‌و كتێبه‌دا فه‌رهاد پیرباڵ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مه‌سعود محه‌مه‌د تاقه‌ فه‌یله‌سوفی كورده‌ كه‌ توانیویه‌تی فه‌لسه‌فه‌ به‌ زمانی كوردی بنووسێت و له‌ ناو ده‌فری زمانی كوردیدا بیگونجێنێ و زۆر له‌ ژان پوڵ سارته‌ر وردبینتر به‌رگری له‌ ئازادی تاكه‌كه‌س و مافه‌كانب تاكه‌كه‌س بكات و ده‌شڵێت"من تا ئه‌مڕۆ  هیچ نووسه‌رێكی كوردم نه‌خوێندۆته‌وه‌ هێنده‌ی مه‌سعود محه‌مه‌د باوه‌ری به‌ هێزی تاكه‌كه‌س و ئازادییه‌كانی هه‌بێت و خه‌باتیشی بۆ كردبێ".

له‌لایه‌كی تر نووسه‌ر باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ژار موكریانی وتویه‌تی زمانی كوردی هه‌موو مه‌عریفه‌ و هونه‌ر و زانستێكی پێده‌نووسرێته‌وه‌.

نووسه‌ر سه‌باره‌ت به‌ هه‌ركتێبێكی كه‌ ناوی هێناون كورته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات و باس له‌ گرنگی ئه‌و كتێبانه‌ ده‌كات كه‌ ژیانی ئه‌ویان گۆڕیوه‌.


 ناوی كتێب/ ئه‌و كتێبانه‌ی ژیانیان گۆڕیم

ناوی نووسه‌ر/ فه‌رهاد پیرباڵ

بابه‌ت/ كۆمه‌ڵێ وتار

تیراژ/ 1000 دانه‌

نرخ / چوار هه‌زار دینار

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر


وێنە هەواڵ
  • image04
  • كرێكارێك له‌كاتی كڕینی كتێب له‌ پێشانگای نێوده‌وڵَه‌تی كتێب له‌ سلێمانی

  • image04
  • كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی چه‌مچه‌ماڵ

  • image04
  • كۆنفراسی كۆمیته‌كان.. ده‌نگده‌ران ئازادانه‌ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن

  • image04
  • پیرۆزبێت یادی 235 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی

  • image04
  • .

  • image04
  • جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌باته‌ هه‌ولێر

  • image04
  • یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌هه‌ولێر

  • image04
  • كۆبوونەوەی لوتكە لەهەرێم بەڕێوەدەچێت


                                           

كۆمیتەی فەرەنسا كۆدەبێتەوە


لە ژیر  دروشمی  خۆنوێکردنەوە و یەک دەنگی كۆمیتەی فەرەنسا کۆبوونەوەی  خۆی  ئەنجام دا، ئەنجوومەنی  کۆمیتەی  رێکخستنەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە فەرەنسا&n...


  وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی لیڤەرپوڵ بەسەردەكاتەوە
  یۆنان.. كورد داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

سلێمانی كوانوی داهێنان و نوێگەری

لە هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆزیاتر پتەوكردنی پردی پەیوەندی ڕایەڵەی نێوان كۆمەڵگاو زانكۆ، چالاكی وكۆنفرانس و كۆنگرەكانی زانكۆی سلێم...


  پزیشكێك: پیشەكەمان پێش ئەوەی بازرگانی بێت مرۆڤایەتییە
  101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەم تێدەپەڕێت


کاریکاتێر