PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


کوڕێکی دەست ڕەنگین لەسەردەمی دیکتاتۆرێکدا

هەرکاتێک ناوی عیراق بەر گوێی هەرکەسێک دەکەوێت ڕاستەوخۆ خەیاڵی بۆ وڵاتی خوێن ڕشتن و ئازار و مەینەتی و جەنگی بەردەوامی ناوخۆیی وجەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا دەچێت. لێکەوتەکانی جەنگەکانی وڵاتی عیراق ماڵوێرانیەکەی بۆ هەموو پێکهاتەو ڕەگەزەکان بووە، چونکە عیراق وڵاتێکی فرەنەتەوە و فرەمەزهەبی ئاینی و ئاینزای جیاوازە. 

ڕۆمانی(وردوخاشی پەرتەوازە)  لەلایەن نوسەری عیراقی (محسن ئەلرەمی) نوسراوە، کە لەوڵاتی ئیسپانیا دەژی، وە لەلایەن (ڕەنجدەرجەبار)ەوە، بە زمانێکی ڕەوان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، ئەم ڕۆمانە کتێبکی بە قەبارە بچوک و لاپەرەکەمە، بەڵام هاوار و ئازاری هاوڵاتیانی عیراقە لەژێرسایەی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و شەرەنگێز، چ بۆهاوڵاتیانی خۆی و چ بۆ وڵاتانی دراوسێشی.

نوسەر ئازارەکانی پێکهاتەکانی عیراقی کۆکردۆتەوە لەڕووداوەکانی ناو خێزانێکی گوندێکدا، کەچەندین بۆچوونی جیاواز لەنێوان منداڵەکان و دایک و باوکی خێزانەکەداهەیە کە زۆرجار دەگاتە ئاستی بەریەک کەوتنی ئەندامەکانی خیزانەکە لەناو یەکتریدا.

کە گرنگترین بەریەک کەوتنیان بەریەک کەوتنی کوڕە گەورەکەی ماڵە بەناوی قاسم لەگەڵ باوکی، چونکە کوڕە گەورەکە وێنەکێش و دەست ڕەنگینە، باوکیشان نیشتیمان پەروەرێکی زۆر توندە کە داوا لە کوڕەکەی دەکات وێنەی سەرۆک بکێشێت، بەڵام قاسم ڕەتی دەکاتەوە، دواتر توڕەبوونی باوکی و شەڕی لێدەکەوێتەوە.

لەم ڕۆمانەدا ڕووداوەکانی کاتی جەنگ باسکراوە کەچۆن کاریگەریەکانی ڕۆچۆتە ناو خێزانەکانەوە، ڕۆژانە تەرمی ڕۆڵەکانی عیراق دەنێردرایەوە بۆکەس و کاریان و دیاری و ئاڵتونی ژنەکانیش کۆدەکرایەوە بەناوی کۆکردنەوەی خەرجی بۆ سوپا، هەروەها گەنجەکان ڕاپێچی بەرەکانی پێشەوەی شەڕدەکران، دواجار ئەوەندە کوژراو زۆرئەبێت خەڵک گۆڕستانەکان ڕوونتر دەبینن وەک لەماڵەکانیان.

قاسمی وێنەکێشیش لە بەرەکانی جەنگ هەڵدێت و دەگەڕێتەوە لادێکەی خۆیان و دەگاتە ئەو بڕوایەی کە ئەو بکوژرێت لەوە باشترە کەسێک بکوژێت، دواتر دەستگیری دەکەن و وەک سەربازی هەڵاتوو بە بەرچاوی خەڵكی گوندەوە دەیکوژن و بۆماوەیەکی زۆر تەرمەکەی دەهێڵنەوە بۆئەوەی هەموو کەسێک بترسێت و ببێت بە وانەیەک بۆ ئەوانی تریش.

قاسم کوژرا، بەڵام ئیرادەی خۆی لەدەست نەدا و وێنەی سەرۆکی دروست نەکرد و لە سەربازیش هەڵات، کاتێک وێنەی نیشتیمانیشی کێشا، ڕەنگی سوری تیدا بەکارهێنا وەک هێمای خوێن.

ئەو لەکاتێکدا گیانی بەخت کرد دەیتوانی وەک زۆربەی شاعیر و نوسەر و هونەرمەند و گۆرانی بێژەکانی تر کە شیعر وگۆرانی و وتاریان بەباڵای سەرۆکدا دەنوسی و دەگوت بۆدەستکەوتی مادی بێت بە بەشێک لەوسیستەمە گەندەڵ و ستەمکارە، بەڵام ئەم هونەرەکەی نەخستە خزمەتی سەرۆک و سیستەمە گەندەڵەکەی!

 

PUKmedia  هۆشیارجەمال

 

 

 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • رۆژی شەهیدی یەكێتی

  • image04
  • كرێكارێك له‌كاتی كڕینی كتێب له‌ پێشانگای نێوده‌وڵَه‌تی كتێب له‌ سلێمانی

  • image04
  • كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی چه‌مچه‌ماڵ

  • image04
  • كۆنفراسی كۆمیته‌كان.. ده‌نگده‌ران ئازادانه‌ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن

  • image04
  • پیرۆزبێت یادی 235 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی

  • image04
  • .

  • image04
  • جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌باته‌ هه‌ولێر

  • image04
  • یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌هه‌ولێر


                                           

فینلاند.. كۆبوونەوەی هێز و حزبە كوردستانیەكان بەڕێوەدەچێت


رۆژی چوارشەمە 20-11-2019 لەشاری هێلسنكی پایتەختی فینلاند، و بە ئامادەبوونی نوێنەری زۆربەی هێز و حزبە كوردستانیەكان لە نێویاندا جەبار جومعە لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كورد...


  پاریس.. نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌
  كۆمیتەی فەرەنسا كۆدەبێتەوە
                                           

لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام


لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه‌، بۆ كۆنگره‌ دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
 
لاهور ش...


  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
                                           

سلێمانی كوانوی داهێنان و نوێگەری

لە هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆزیاتر پتەوكردنی پردی پەیوەندی ڕایەڵەی نێوان كۆمەڵگاو زانكۆ، چالاكی وكۆنفرانس و كۆنگرەكانی زانكۆی سلێم...


  پزیشكێك: پیشەكەمان پێش ئەوەی بازرگانی بێت مرۆڤایەتییە
  101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەم تێدەپەڕێت


کاریکاتێر