PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كۆی به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌كانی فوئاد مه‌جید میسری چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

"نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر به‌ حه‌ق ڕۆشنبیر بێ و ڕێكه‌وت فڕێینه‌دابێته‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌، ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانێ كه‌ سیاسه‌ت و داهێنان دوو شتی له‌یه‌ك دابڕاو نین. سروشتییه‌ ئاستی هۆشیاریی نووسه‌رێك له‌ یه‌كێكی تر باڵاتر بێ، به‌ڵام هه‌رگیز سروشتی نییه‌ داهێنه‌ر، خۆی و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ببنه‌ ئامرازی چه‌واشه‌كردنی جه‌ماوه‌ر.
داهێنه‌ر له‌سه‌ریه‌تی چاو له‌ حه‌قیقه‌ته‌كان نه‌نووقێنێ و ڕێگا به‌ خۆی نه‌دا ببێته‌ ئامڕازی فریودانی خه‌ڵك له‌ حاڵێكی وا ده‌بیه‌وێ  و نه‌یه‌وێ له‌ مه‌وقیعی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌رگری له‌ دیارده‌ی دزێو ده‌كات و ده‌بێته‌ هاوبه‌شی هه‌موو شته‌ ناشیرینه‌كان."

له‌دووتوێی 1036 لاپه‌ڕه‌ كتێبی كۆی به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌كانی نووسه‌ر و ڕۆناكبیر و شانۆنووس فوئاد مه‌جید میسری به‌ تیراژی 1000 دانه‌ كه‌وته‌  به‌ردیدی خوێنه‌ران.

ئه‌م كتێبه‌ له‌دووبه‌ش پێكهاتووه‌ به‌شێكی كتێبه‌كه‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ نووسین و شانۆكانی نووسه‌ر.  به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ بۆ تێكسته‌ وه‌رگێڕدراوه‌كان ته‌رخان كراوه‌.

نووسه‌ر سه‌ره‌تا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشه‌كی بۆ كتێبه‌كه‌ی بنووسێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كتێبه‌كه‌ی له‌چه‌ندین تێكستێكی شانۆیی پێكهاتووه‌، ده‌ڵێت كتێبه‌كه‌ پێویستی به‌ پێشه‌كی ناكات. فوئاد مه‌جید میسر سه‌ره‌تا به‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌ كار كردووه‌ و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گروپی ڕوانگه‌ دروستبوو به‌شدارییه‌كی كارای له‌ گفتوگۆ و مشتومڕه‌كاندا هه‌بووه‌. خۆی ده‌ڵێ هه‌رگیز بیری له‌ نووسینی شیعر و چیرۆك و تێكستی شانۆیی نه‌كردبووه‌.

له‌به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ی له‌خۆ گرتووه‌، مێژووی ئه‌ده‌ب و مێژووی كۆمه‌ڵ دوو شتی له‌یه‌ك دابڕاو نین، شانۆیی خه‌ج و سیامه‌ند، شانۆیی ڕاپۆرت، مێژوو ئه‌وه‌یه‌ ڕوویداوه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ، وه‌ڵامێك بۆ عه‌بدوڵڵا و عه‌زیز ئاگرین،شانۆی سه‌له‌ی نانكه‌ر، شانۆیی ته‌نه‌كه‌، شانۆیی چرا، شانۆیی دادگا، باسێكی مێژوویی له‌مه‌ڕ ژیان و دادگاییكردنی حه‌للاج، ڕه‌خنه‌ی سه‌فه‌ری، گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئازاد به‌رزنجی و هاوبیرانی، شانۆیی شێر عه‌لی.

به‌شی دووه‌م كه‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ تێكسته‌ وه‌رگێڕدراوه‌كان كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، شانۆیی ئادابا، شانۆیی ژیانی گالیلۆ، پێشه‌كی وه‌رگێڕی كوردی، پێشه‌كی وه‌رگێڕی عه‌ره‌بی، شانۆیی دایكه‌ ئازاكه‌، پاشكۆ، برێشت و شانۆی مه‌لحه‌می، بۆچی برێشت ڕوویكرده‌ شانۆی ته‌علیمی.

 ناوی كتێب/ كۆی به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌كانم

ناوی نووسه‌ر/ فوئاد مه‌جید میسری

بابه‌ت/ شانۆ

دیزاینی به‌رگ/ باسم ئه‌لڕه‌سام

دیزاینی ناوه‌وه‌/ ئومێد محه‌مه‌د

نۆره‌ی چاپ/2019

تیراژ/ 1000 دانه‌

نرخ/ 12000 دینار

چاپ/ چاپخانه‌ی تاران

مافی له‌ چاپدانی بۆ خودی نووسه‌ر پارێزراوه‌.


ناساندنی جه‌واد حه‌یده‌ری


PUKmedia

 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • یه‌كه‌مین دیداری نێرگز له‌ سلێمانی

  • image04
  • كۆبوونەوەی فراوانی یەكێتی لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەكان

  • image04
  • كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی

  • image04
  • دوای سه‌ده‌یه‌ك پڵنگێكی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

  • image04
  • 14-2- رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی

  • image04
  • كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

  • image04
  • مام به‌به‌ڵگه‌ سه‌لماندی كه‌ركوك خاكی كوردستانه‌

  • image04
  • كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی


                                           

وێنه‌.. چالاكییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ فه‌ره‌نسا


له‌ به‌ر ڕۆشنایی و ڕێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، نوێنه‌...


  كۆمیته‌ی فینلاند به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ ده‌كات
  كۆمیته‌ی فینلاند كۆده‌بێته‌وه‌
                                           

وەزیری پێشووی داد: ئەدای ئەم خولەی پەرلەمان لە پێشتر باشتر نابێت


فاروق جەمیل وەزیری پێشووتری دادی كابینەی حەوتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، كە ناكرێت سەرۆكی حكومەت پێش سەرۆكی هەرێم دیاری بكرێت؛ ئەوە ك...


  وته‌بێژی یه‌كێتی: دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان قورستر ده‌كات
  گۆنا بە پەت و بزمار جوانترین تابلۆ دەنەخشێنێت
                                           

رۆژی جیهانیی زمانی دایك

ئه‌مڕۆ، 21ی مانگی شوبات، رۆژی جیهانیی زمانی دایكه. ئه‌م رۆژه‌ له‌لایه‌ن ڕێـكخراوی یۆنیسـكۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه&zwn...


  دیندار زێباری: خۆپیشانده‌رانی شیلادزێ ئازادناكرێن
  كاریگەری هەواڵی توندوتیژیی لەسەر دەروونی تاك


کاریکاتێر