PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كۆڕێك له‌ساڵۆنی كوردستانی نوێ بۆ دیارده‌ی ساخته‌هه‌واڵ ساز كرا

له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو تۆیی تایبه‌ت به‌ دیارده‌ی ساخته‌هه‌واڵ له‌ ئاماده‌كردنی ڕۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی ساز كرد.

سه‌عات 10:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29-1-2019 له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیر كۆڕی ناساندن و دابه‌شكردنی دووتۆیی دیاره‌ی ساخته‌هه‌واڵ له‌ ڕۆژنامه‌گه‌رییدا له‌ ئاماده‌كردنی ڕۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس عه‌تا كه‌ریم وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی دیاره‌ده‌ی ساخته‌هه‌واڵ له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیكرد و ئاماده‌كردنی ئه‌و دووتوێیه‌ی به‌ گرنگ زانی و هیواشیخواست كه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئاكادیمییه‌كان گرنگی پێبدرێت و كاری زیاتری له‌سه‌ر بكرێت.

دواتر ئاماده‌كار و ڕۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی باسێكی له‌سه‌ر دیارده‌ی ساخته‌هه‌واڵ و مێژووییه‌كه‌ی، هۆكار و ئامانجه‌كانی ساخته‌هه‌واڵی بۆ ئاماده‌بووان كرد.
پاشان ئاماده‌بووان ڕا و سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی ساخته‌هه‌واڵ خسته‌ڕوو و له‌كۆتاییشدا دووتوێی تایبه‌ت به‌ دیارده‌ی ساخته‌هه‌واڵ به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • مام جەلال-ی سەرۆك و رۆژنامەنوس پشتیوان و قەڵای پاراستنی ئازادی رۆژنامەنوسی بوو

  • image04
  • ئەمرۆی زینی وەرتێ

  • image04
  • له‌ دیمه‌شق په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال لادرا

  • image04
  • میرانی بەدرخان بەمجۆرە مۆڵەتی رۆژنامەیان وەردەگرت

  • image04
  • سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ساڵی 2000

  • image04
  • سلێمانی..كارەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستیپێكرد

  • image04
  • ئه‌نفال هه‌وڵی قڕكردنی میللـه‌تێك

  • image04
  • هه‌موویان رۆیشتن.. سه‌رۆكی سودان-یش دوورخرایه‌وه‌


                                           

هۆڵه‌ندا.. یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رز راگیرا


رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 21-4-2019، له‌ شاری ئاڕنهێم هۆڵی ( Ab eleneartrhof1326833LR, Arnhem)  له‌ نێو ئاپۆڕه‌ی رۆژنامه‌نووسا...


  كۆپنهاگن.. یادی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی به‌رز راده‌گیرێت
  فینلاند.. رێوڕەسمی یادكردنەوەی یەكێتی تاوتووێ دەكرێت
                                           

ته‌ها سلێمان: ئه‌نفال و هۆلۆكۆست دوو تاوانی له‌یه‌كچوون


له‌ چاوپێكه‌وتنێكی PUKmedia له‌گه‌ڵ نوسه‌رو توێژه‌ر "ته‌ها سلێمان" له...


  پرۆژه‌یه‌ك بۆ منداڵانی ئۆتیزم
  خاتوو شاناز: سەركەوتنی هەدەپە دەبێتە باشترین وەڵام بۆ شەڕخوازان
                                           

رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌یادی 121 ساڵه‌یدا

به‌درخان و میسر و كوردستان

رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی رۆژی 22-4-2019 یادی 121ـه‌مین ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه‌، به‌و بۆنه...


  قێزەونترین كردەوە نائاكارییەكانی ئەنفال
  ئه‌نفال.. گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆڤایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌م


کاریکاتێر