PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


سه‌ردار عه‌بدوڵڵا دوایین عه‌شق بڵاوده‌كاته‌وه‌

رۆمانی (اتیلا اخر العشاق) ئه‌م مانگه‌ له‌ خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌وفه‌ل - هاشێت ئه‌نتوان له‌ به‌یروت بڵاو بۆته‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌ب له‌ دووتوێی 488 لاپه‌ڕه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌مه‌ رۆمانی ئازاری كورد‌ و هه‌وڵه‌كانی جینۆسایدكردنی، شۆڕش و شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌تی.. ڕۆمانی عیشقه‌.. تێیدا عیشقی ژن تێكه‌ڵ ده‌بێ به‌ عیشق شۆڕش و عیشق پێكی باده‌ و عیشقی خودا.. ئه‌فسانه‌ و واقیع تێكه‌ڵ ده‌بن، به‌جۆرێك كه‌ ئاتێلا له‌ دوا عروجیدا چه‌ندین پێغه‌مبه‌ر و ئه‌ولیا ده‌بینێ، تا ئه‌و كاته‌ی تێكه‌ڵ به‌ فاتیمه‌ی خۆشه‌ویستی و زاتی ئیلاهی ده‌بێت، وه‌ك چۆن له‌ كتێبی (مه‌نتیقولته‌یری) سۆفی و شاعیری مه‌زن (فه‌ریدودینی عه‌تاری نه‌یشابوری) دا ڕوو ده‌دات.

عه‌تاری نه‌یشابوری یه‌كێكه‌ له‌ سێ كوچكه‌ی شیعری سۆفیانه‌ی فارسی (سه‌نائی غه‌زنه‌وی، عه‌تاری نه‌یشابوری، مه‌ولانا جه‌لالودینی ڕۆمی)، به‌ڵام زۆر مه‌غدوره‌ و مافی خۆی نه‌دراوه‌تێ.  ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌، ئه‌و كاته‌ی مه‌ولانا جه‌لالودینی ڕۆمی ته‌مه‌نی چوارده‌ ساڵ ده‌بێ، باوكی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یباته‌ سه‌فه‌ر. كه‌ له‌ ڕێگا له‌ نه‌یشابور لاده‌ده‌ن، عه‌تاری نه‌یشابوری یه‌كێك له‌ كتێبه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌ مه‌ولانای چوارده‌ ساڵان ده‌كات و ڕوو ده‌كاته‌ باوكی و پێی ده‌ڵێ: ئه‌م كوڕه‌ی تۆ ئاگری عیشق به‌ر ده‌داته‌ هه‌مو جیهان.

زۆر كه‌س ئه‌م قسه‌یه‌ی عه‌تاری نه‌یشابوری به‌ پێشبینی (كه‌شف)ێك ده‌زانن. له‌ به‌رامبه‌ردا مه‌ولانا جه‌لالودینی ڕۆمی، عه‌تاری نه‌یشابوری به‌ مامۆستای خۆی ده‌زانێ، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ستایشی ئه‌م زاته‌ گه‌وره‌یه‌دا ده‌ڵێ: عه‌تاری نه‌یشابوری هه‌ر حه‌وت شاره‌كه‌ی عیشقی ته‌ی كردوه‌، كه‌چی ئێمه‌ تازه‌ به‌ تازه‌ له‌ پێچی یه‌كه‌مین جاده‌داین.

ڕووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌نفال و شۆڕش و جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی و بارزانیه‌كان و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاپه‌ڕین، تێكه‌ڵ ده‌بن به‌ سه‌رده‌می عه‌تاری نه‌یشابوری كه‌ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه‌.. له‌م ڕۆمانه‌دا حه‌زره‌تی ئاده‌م خۆی، نازناوی (دواین عاشق) به‌ ئاتێلای قاره‌مانی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌به‌خشێ، چونكه‌ ڕۆمانه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ حه‌زره‌تی ئاده‌م یه‌كه‌مین عاشقه‌.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • شێرێكی عیراقی مافی په‌نابه‌ری له‌هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت

  • image04
  • 21ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ڕۆمادا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • وه‌فده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • نیویۆرك چه‌ند سه‌عاتێكی به‌بێ كاره‌با به‌ڕێكرد

  • image04
  • هەولێر...كۆگایەك گڕدەگرێت

  • image04
  • قەزای سۆران.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا

  • image04
  • د.رێواز فایەق بەسەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا


                                           

كۆمیته‌ی ئوسترالیا سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی عیراق ده‌كات


له‌سه‌ر داوای ره‌سمی باسم داود كونسوڵی گشتی كۆماری عیراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ 18-7-2019، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی (ی. ن. ك) له‌ ئوسترالیا ، ...


  ڕێكخراوی چه‌پك به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلی كرد
  بەوێنە.. مەراسیمی ماڵئاوایكردن لەتەرمی هینرێتا پیرە
                                           

ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت


ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (50...


   سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
                                           

پەرلەمانتارێك: سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا "ئەنجامی زۆرباش"ی دەبێت

دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامێتی هەریەك لە وەزیرانی (ناوخۆ- دارایی –پ...


  هه‌كاریی، جوگرافیای كاره‌سات و كۆڵنه‌دانی یه‌كێتی
  بڕیارێك نرخی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه‌


کاریکاتێر