PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


کتێبێكی گه‌لاوێژخان وه‌رده‌گێڕدرێته‌ سه‌ر زمانی توركی

كتێبی " گه‌لاوێژ  نیو سه‌ده‌  زیاتر له‌ نێوان سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بدا"بۆ زمانی توركی وه‌رگێڕدرا.

ئه‌م كتێبه‌ له‌بنه‌مادا به‌ زمانی كوردی له‌ لایه‌ن هه‌ ردوو ڕۆژنامه‌نووس ژینۆ عه‌بدولڵا و جه‌میل عه‌لی نووسراوه‌ و باس له‌ وێستگه‌ گرنگه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ ده‌كات له‌ بواری ئه‌ده‌بی و سیاسی و بیره‌وه‌رییه‌كانی و له‌ لایه‌ن ماردین جه‌لال ه‌وه‌ وه‌ڕگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی توركی.

وه‌ڕگێڕی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بۆ زمانی توركی ماردین جه‌لال، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م كتێبه‌ئه‌گه‌ر به‌شێكی كه‌میش بێت تیشكێكه‌ له‌سه‌ر نرخی ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه‌ له‌ كه‌له‌به‌ره‌ تاریكه‌كانی مێژودا دیارنه‌بون. ھه‌روه‌ھا بۆ ئاشناكردنی خوێنه‌ر به‌ كه‌سایه‌تی مامۆستا حه‌مزه‌ عه‌بدوڵاو مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دو گه‌لاوێژ خان كه‌ ئه‌مان خێزانێك بون جیاواز له‌ خێزانه‌كانی تر له‌ مێژوی سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بیاتدا خاوه‌نی ڕۆڵ بوون.

من ئه‌مه‌ وه‌كو ده‌سكه‌وتێكی مێژویی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بینم بۆیه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمم زانی كه‌ وه‌ریگێڕمه‌ سه‌ر زمانی توركی ھه‌تا خوێنه‌رانی باكوری كوردوستانیش زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌م نرخه‌ مێژوییه‌ی باشور ھه‌بێت..ئینجا ھه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆئێوه‌ی خوێنه‌ر به‌جێده‌ھێڵم.

هاوكات ڕۆژنامه‌نووس ژینۆ عه‌بدولڵا به‌ڕیوبه‌ری  وێب سایتیgalawezh.com ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بایه‌خ و گرنگی ئه‌م كتێبه‌ بیبلۆگرافیایه‌ی خاتوو گه‌لاوێژ له‌وه‌دایه‌ خوێنه‌ر به‌وردی و  به‌ ته‌واووی  له‌ وێستگه‌ گرنگه‌كانی  ژیانی شاره‌زا ده‌بێت و زانیاری ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ كایه‌ی سیاسی و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی  خه‌باتی خانه‌واده‌كه‌یان.ئه‌مه‌ بێجگه‌له‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌م بۆ باكوری كوردستان و خوێنه‌رن له‌و به‌شه‌ی نیشتمان گرنگی خۆی هه‌یه‌ و خوێنه‌ران و توێژه‌ران و ئه‌دیبان ده‌مێكه‌ داواده‌كه‌ن به‌ رهه‌مه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ بكرێته‌ زمانی توركی.

چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت  ئه‌م كتێبه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا  دابه‌شبكرێت و بخرێته‌ به‌رده‌م دیده‌ی خوێنه‌ران.

PUKmedia

39 (1).jpg


وێنە هەواڵ
  • image04
  • جاده‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی بنگرد هه‌ره‌سیهێنا

  • image04
  • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

  • image04
  • لافاو له‌پارێزگای گوڵستان له‌باكووری ئێران زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ ده‌كات

  • image04
  • هه‌سه‌ده‌ به‌ره‌سمی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ناو خه‌ڵكی موسڵ

  • image04
  • مەكتەبی سیاسی لەحزوری شەهیدانی هەڵەبجەدا دەوەستێت

  • image04
  • 16-3/ رۆژێكی ره‌ش له‌مێژووی كورددا

  • image04
  • هه‌ڵه‌بجه‌.. په‌رده‌ له‌سه‌ر دیواربه‌ندی عومه‌ری خاوه‌ر لادرا


                                           

كۆمیته‌ی سوید پشتگیری ئه‌ڤین ئینجیر ده‌كات


ئه‌ڤین ئینجیر جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و تاقه‌ كاندیدی كورد له‌ سه‌ر لیستی حزبی سۆشیال دی...


  فینلاند.. كۆنفرانسی كه‌رتی تێركۆ به‌رێوه‌چوو
  وه‌فدی یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ كۆمیته‌ی سوید كۆده‌بێته‌وه‌
                                           

مەحوی فێرگەیەک بۆ پێگەیاندنی بەهرەکان


فێرگەی موزیکی مەحوی، فێرگەیەکە بۆ پێگەیاندن و فێرکردنی هەموو ئەو فێرخوازانەی حەز و خولیای فێربونی موزیک و ئامێرە سونەتییەکانیان هەیە لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەم ...


  دیبەیتی ئالان تۆرێن و مەلا بەختیار
  دوای 11 ساڵ رۆژنامه‌نوسێكی كوردێك دیدار له‌گه‌ڵ بێشله‌ر ئه‌نجامده‌دات
                                           

نه‌ورۆزی 1979 له‌دایك بوونی رادیۆیه‌ك دنیایی هه‌ژاند

40ساڵه‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌
له‌دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ه&zwn...


  نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشن
  ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان یادی 40 ساڵەی دەكاتەوە


کاریکاتێر