PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


ئاراسته‌كانی تابلۆی منداڵ

له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر باس له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی خۆی بۆ تابلۆی منداڵانی كوردستان له‌ بواره‌كانی هونه‌ری، ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابخانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

نووسه‌ر له‌داوا ده‌كات له‌ دایك و باوك و مامۆستا و توێژه‌ر و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كار له‌گه‌ڵ مندڵان ده‌كه‌ن كه‌ گرنگی به‌ ویست و حه‌ز و ئاوات و ئاره‌زوو و به‌هره‌ی منداڵان بده‌ن، چونكه‌ منداڵان ته‌نها به‌ ته‌مه‌ن منداڵن، ئه‌گینا به‌ تێگه‌یشتن و حه‌ز و بیر و توانا و به‌هره‌ گه‌وره‌ن و ده‌بێت ویست و ئاوات و حه‌زیان له‌به‌ر چاو بگێردرێت و ڕێگه‌ بده‌ن كه‌ منداڵان به‌هره‌ و تواناكانی خۆیان ده‌رخه‌ن و نه‌بنه‌ ڕێگر و له‌مپه‌ر له‌سه‌ر ڕێیان.  منداڵ پێویستی به‌ زۆر شته‌، ته‌نها خۆراك و پۆشاك پێویستی منداڵ نییه‌، به‌ڵكوو ده‌بێت پێویسته‌ ڕۆحی و ده‌روونییه‌كانیان له‌به‌ر چاو بگرن و گوێیان لێ بگرن.

دایكان و باوكان و مامۆستایان و توێژه‌ران ده‌بێت گوێ له‌ ڕاز و نهێنییه‌كانی منداڵان بگرن و بینه‌رێكی باش بن بۆ وێنه‌ و كاری ده‌ستی منداڵه‌كان. نابێت دایكان و باوكان و مامۆستایان هه‌موو شتێكی خۆیان به‌سه‌ر منداڵدا بسه‌پێنن و ده‌بێت ڕێگه‌ به‌ منداڵیش بدرێت كه‌ گوزارشت له‌ حه‌ز و ئاوات و ئاره‌زوو و ئه‌ندێشه‌ و توانای خۆی بكات. منداڵان زۆر جار قسه‌كانی خۆیان، ئاره‌زووكانی خۆیان، حه‌ز و تاسه‌ی خۆیان له‌ڕێگه‌ی شێوه‌كاری و وێنه‌كێشانه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو و ده‌بێت گه‌وره‌كان به‌ وردی گرنگی پێبده‌ن و نابێت به‌ پاساوی جۆراوجۆر خۆیان بدزنه‌وه‌.

وێنه‌كێشانی منداڵ ته‌نها چه‌ند هێڵ و ڕه‌نگێك نییه‌، به‌ڵكوو ئه‌مه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌ر و ده‌روون و په‌روه‌رده‌ی منداڵ داده‌نێت و هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌یه‌ ده‌بێت تواناكانی منداڵ بدۆزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوو ببێته‌ كه‌سێكی نۆرماڵ و مه‌زن.

وێنه‌كێشانی منداڵان به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ده‌ربڕینی هه‌ست و ئه‌ندێشه‌ و سۆز و بێزارییه‌ و به‌تاڵكردنه‌وه‌  توڕه‌یی و نه‌فره‌ت و هه‌ندێك جاریش ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز سه‌باره‌ت به‌ خۆی و كه‌سوكاری و ده‌ورووبه‌ر و ژینگه‌ی.

له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر باس له‌چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاجیا له‌ باره‌ی منداڵ، ته‌مه‌نه‌كانی منداڵ، وانه‌ی وێنه‌ له‌ قوتابخانه‌، وێنه‌، تابلۆی منداڵ و زه‌بری ده‌روونی، هونه‌ر و به‌هره‌ و ئاره‌زوو، تابلۆ و بیروڕای جیاواز له‌خێزان.

له‌به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یدا نووسه‌ر باش له‌ تابلۆ و جۆره‌كانی تابلۆ ده‌كات له‌ قوناغه‌ جیاجیاكانی ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌روه‌ها تابلۆ منداڵ له‌ قوتابخانه‌كاندا.


ناوی كتێب/ ئاراسته‌كانی تابلۆی منداڵ

ناوی نووسه‌ر/ ئه‌سغه‌ر ڕه‌شید

بابه‌ت/ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روونی تابلۆی منداڵان

نۆره‌ی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م

چاپخانه‌/ چاپخانه‌ی یاد

 PUKmedia ناساندن هه‌نگاو جه‌عفه‌ر


وێنە هەواڵ
  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان

  • image04
  • 11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر

  • image04
  • سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

  • image04
  • .

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی به‌شداری كۆنفرانسی ئای تۆك ده‌كات

  • image04
  • مەكتەبی سیاسی پرسی بەستنی كۆنگرە تاوتوێ دەكات

  • image04
  • ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی د.جه‌مال، باوكی منداڵان تێده‌په‌ڕێت


                                           

دانیمارك.. یادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی ده‌كرێته‌وه‌


یادی 27ه‌مین ساڵیادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی و هاوڕێكانی له‌ دانیمارك  كرایه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی ...


  كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی لەئوسترالیا كۆبووەوە
  پیرۆزبایی ناوەندی دەرەوە بۆ كەناڵی دایك
                                           

قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو


قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ‌و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستا...


  سه‌عدی پیره‌: بۆ كۆنگره‌ پێویستمان به‌ ته‌وافوق نییه‌
  رەهبەر سەید برایم: ئەگەر كۆنگرە نەبەستین ناتوانین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین
                                           

دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15-9-2019  جارێكی دیكه‌ هاووڵاتیانی تونس ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه&zwn...


   دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتۆن دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگه‌
  11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تای یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر


کاریکاتێر