PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


داڕمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌توركیادا

ئه‌م په‌ڕتووكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای نسمات و به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی زه‌مه‌ن- ی توركی كراوه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر كاریان تێداكردووه‌ و ئامانج له‌مه‌ش ئاماژه‌كردنه‌ به‌ پێشێلكارییه‌كانی توركیایه‌ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی دادوگه‌شه‌.
له‌م په‌ڕتووكه‌دا زیاتر ئاماژه‌ به‌و پێشێلكارییه‌ یاساییه‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵات له‌توركیا له‌دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووكه‌ی ساڵی 2016 له‌و وڵاته‌دا.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كوده‌تاكه‌ی مانگی ته‌مووزی ساڵی 2016 شكستیخوارد، پارتی داد و گه‌شه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا و نایاسایی ده‌ستی كرد به‌ ده‌ركردن و ده‌ستگیركردن  دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كاتێكدا كه‌ زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به‌ كوده‌تاكه‌وه‌ نه‌بوو. به‌ڵكو ته‌نها به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ر به‌و حزبه‌ نین تۆمه‌تبار و تاوانبار ده‌كران.

له‌به‌شێكی تری پێشێلكارییه‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، ده‌ست خرایه‌ ناو كاروباری ناوخۆیی دادگاكان و یاساكانیش گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دادوه‌ر و داواكاری گشتی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران به‌ كۆمه‌ڵ سزا دران.

له‌م په‌ڕتووكه‌دا ئاماژه‌ به‌ سه‌رجه‌م یاساكانی توركیا نه‌كراوه‌، به‌ڵكوو ته‌نها ئاماژه‌ به‌و یاسایانه‌ كراون كه‌ له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ پێشێلكراون.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ ئاماژه‌ی پێبكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م په‌ڕتووكه‌دا كۆمه‌ڵێك ئامار و داتا و به‌ڵگه‌ خراونه‌ته‌ڕوو كه‌ هه‌موویان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ پێشێلكاری یاسایی كراوه‌ و توركیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌بواری دیموكراسییه‌وه‌ زۆر له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌.

وه‌رگێڕ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی ئه‌م كتێبه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی ده‌ڵێت: ئامانجم ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ خوێنه‌ری كورد به‌ به‌ڵگه‌ و داتا و ئاماره‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ بن له‌ توركیا له‌سایه‌ی سه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌نجامدراون و پێشێلكارییه‌كان ته‌نها له‌دژی كورد نه‌بوون، به‌ڵكوو جگه‌ له‌كوردی له‌دژی ئۆپۆزسیۆن و كه‌سان و لایه‌نی سه‌ربه‌خۆش ئه‌نجام ده‌راون و سه‌روه‌ری یاسا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاره‌وه‌ پێشێل كراوه‌.

توركیا له‌ئێستادا بوه‌ته‌ گه‌وره‌ترین زیندان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و له‌ساڵی 2017 وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 300 ڕۆژنامه‌نووس ڕاپێچی زیندانه‌كان كراون به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ تۆمه‌تێكیان ئاڕاسته‌ كرابێت یان دادگایی بكرێن. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌م په‌ڕتووكه‌دا هاتوون نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ له‌ مامۆستا و پزیشك و فه‌رمانبه‌ر و دادوه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی و داواكاری گشتی به‌ هه‌مان تۆمه‌ت له‌ گرتووخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نزیكه‌ی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و دوور خراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌م په‌ڕتووكه‌ هه‌وڵی داوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بخاته‌ڕوو كه‌ له‌توركیا یاسا جێبه‌جێناكرێت و دادگاكان ناكاران و ئه‌گه‌ر كاراش بن ته‌نها له‌پێناو جێبه‌جێكرنی ئه‌جێندای سیاسه‌ته‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداردایه‌.

ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵاچۆكردن له‌ توركیا له‌ دوای ساڵی 2016 وه‌.

1-    چوار هه‌زار و 463 دادوه‌ر و داواكاری گشتی له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.

2-    بیست و چوار هه‌زار و 419 پۆلیس له‌ ده‌زگای ئاسایشی گشتی ده‌ركراون.

3-    شانزه‌ هه‌زار و 409 خوێندكاری سه‌ربازی له‌ ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ده‌ركراون.

4-    حه‌وت هه‌زار و 159 پزیشك و فه‌رمانبه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ركراون.

5-    پێنج هه‌زار و 210 پارێزگار و كه‌سانی ئیداری ده‌ركراون.

6-    شه‌ش هه‌زار و 186 فه‌رمانبه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی داد دوورخراونه‌ته‌وه‌.

7-    سێ هه‌زار و 90 ئیمام و پێشنوێژ و فه‌رمانبه‌ر له‌ سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی ده‌ركراون.

8-    سه‌د و په‌نجا و یه‌ك هه‌زار و 967 كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیا له‌ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.

9-    سێ هه‌زار و 3  زانكۆ و خوێندنگه‌ی تایبه‌ت و به‌شی ناوخۆیی خوێندكاران داخراون.

10-    سه‌د و هه‌شتا و نۆ ده‌زگای میدیایی داخراون.

11-    سێسه‌د و نۆ ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر كراون.

12-    چل و چوار هه‌زار و 385 مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ركراون.

ئه‌م ئامار و داتایانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای 31ی مه‌رسوومی باری نائاسایی و و هه‌روه‌ها به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆكان خراونه‌ته‌ڕوو.

ناوی كتێب/ داڕمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ توركیا

ناوی نووسه‌ر/ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر

بابه‌ت/ سیاسی

ساڵی چاپ/

تیراژ/ 500 دانه‌

نرخ/ 3000 دینار

چاپ/ چاپخانه‌ی كه‌كۆن

ئه‌م كتێبه‌ به‌ سپۆنسه‌ری گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ناساندن / هه‌نگاو جه‌عفه‌ر

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستپێده‌كات

  • image04
  • رانیه‌.. شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

  • image04
  • خوێندنگه‌ی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ.. زه‌نگی خوێندن لێدرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان


                                           

كۆمیتەی فینلاند كۆدەبێتەوە


رۆژی 20-9-2019،  لە شاری ئێسپۆی  فینلاند كۆونەوەی دەستەی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی جەبار جومعە لێپرسراوی كۆمیتە بەرێوەچوو.

...


  گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت
  ئوسترالیا.. كه‌رتی ڕێكخستنی له‌ كوینزلاند كۆبووه‌وه‌
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

گه‌رمیان.. ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 80 هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 21ی ئه‌یلولی 2019 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌ر...


  گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی
  دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌


کاریکاتێر