PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


به‌ده‌م رێگاوه‌ گوڵچنین

ڕه‌نگه‌ زۆر كتێب ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌و یاخود لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی مێژووی ڕۆژنامه‌و گۆڤارو بڵاوكراوه‌كانی كوردستان كرابێت، به‌ڵام كه‌میان به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و میتۆدێكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی ڕه‌چاوكراوه‌و زۆرجار خوێنه‌ری تێر نه‌كردوه‌و زانیاری و داتاو ڵێكۆڵینه‌وه‌ی تیا نه‌بووه‌، وه‌ك ده‌ڵێن نووسینه‌كان ئینشایی بووه‌.

به‌ڵام نووسینه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین به‌ گشتی و له‌م كتێبه‌ نوێیه‌دا، كه‌دوای كۆچی دوایی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، زۆرترین زانیاری و مانا به‌ كه‌مترین ووشه‌و به‌ شێوازاێكی زانستی ئه‌كادیمی پڕزانیاری و داتا خوێنه‌ر و توێژه‌ر به‌ته‌واوی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات.

« كوردو كوردستان له‌ تێگه‌یشتنی ڕاستی و لغه‌ العرب» دا، نوێترین به‌ رهه‌مه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی به‌ده‌م ڕێگاوه‌ گوڵچنین، كتێبی دووه‌م به‌رگی سێهه‌م، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ده‌مه‌وێت له‌م نووسینه‌دا باسی «تێگه‌یشتنی ڕاستی» بكه‌م و له‌داهاتووشدا گۆڤاری «لغه‌ العرب»، له‌ بنه‌مادا كتێبه‌كه‌ به‌شێكی تریشی ته‌رخانكردوه‌ بۆ «زێبارو بارزان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی عه‌بدولعه‌زیز قه‌ساب (1882-1956»دا. كه‌یه‌كێك بووه‌ له‌سیاسیه‌ ناسراوه‌كانی عێراق و یاداشته‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ زێبار قایمقام بووه‌، شایه‌تیه‌كی گرنگه‌ له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی كوردستان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیدا.

سه‌ره‌تای داگیركردنی عێراق

ده‌ستپێكی باسه‌ كه‌ خوێنه‌ر به‌ مێژووییه‌كی كورت و پوخت ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی داگیركاری پیاوه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ و دابه‌شكردنی له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو ڕووسیا ناسراو به‌ په‌یمانی سایكس-پیكۆ و دواتر په‌شیمانبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری ڕووسیا به‌هۆی شۆڕشی ڕووسیاو كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ شه‌ڕی دژ به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئاشكراكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه‌و لێكه‌وته‌ خراپه‌كانی بۆ هاوپه‌یمانان ڕوونده‌كاته‌وه‌.

هاوكات به‌وردی به‌راوردی سوپای به‌ریتانیاو پێكهاته‌و سوپا سالاری و سه‌ركرده‌كانی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی و پێكهاته‌ی سوپاو ناوی سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی و یه‌كه‌كانی كه‌ جێگیربوون و پلانی سه‌ربازی شێوازی هاتنی سوپای به‌ریتانیاو چۆنیه‌تی هیڵی به‌رگری و شكاندنی یه‌كه‌مجاری سوپای ئینگلیز و به‌شداربوونی هێزه‌ عه‌شایه‌ره‌ كورده‌كان هاوشان له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ناسراوی كورد له‌وانه‌ شێخ مه‌حمود ڕوونده‌كاته‌وه‌. دواتر ژه‌نه‌ڕاڵ مۆر چۆن هێزه‌كانی ئینگلیز یه‌كده‌خاته‌وه‌ و پاشان ده‌ست به‌ هیرشه‌كانی داگیر كاری ویلایه‌تی موسڵ و كه‌ركوك ده‌كات.

ڕۆژنامه‌ی تێگه‌یشتنی ڕاستی (1918-1919)

ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له‌یه‌كه‌م ساتی هاتنی بۆ عێراق ویستویه‌تی هاوشانی پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كانی، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگی ده‌روونی له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی بكات و گه‌لانی عێراقی لێ هانبدات بۆ یاخی بوون و شۆڕش و دژایه‌تیكردنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ به‌ ناو ئیسلامیه‌ كه‌ ته‌نها ئیسلام به‌ كاردێنی بۆ مه‌رامه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندی تورك.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئینگلیز له‌ 1ی كانووی دووه‌می 1918 سێ ڕۆژنامه‌ی ده‌ركردوه‌وه‌و بێجگه‌ له‌ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی «العرب» له‌به‌غدا به‌م شێوه‌یه‌:

-ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی «به‌غداد تایمس» به‌ ئینگلیزی.

-ڕۆژنامه‌ی نیو هه‌فته‌یی» تێگه‌یشتنی ڕاستی» به‌ زمانی كوردی، نووسه‌ر ڕاستكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ مێژووی كردوه‌ به‌وه‌ی یه‌كه‌مین ژماره‌ی 1ی كانووی دووه‌می 1917 نیه‌ به‌ ڵكو هه‌ڵه‌ی چاپه‌و ڕاستیه‌كه‌ی 1918 یه‌.

-هه‌فته‌نامه‌ی «ایران» به‌ زمانی فارسی.

نووسه‌ر له‌ تێچینی ئه‌م بواره‌دا له‌ لاپه‌ڕه‌17 ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگێكی كوردی بكات به‌به‌رهه‌می هه‌ندێك له‌سه‌روتاره‌كانیدا، ده‌یان په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و هه‌ندێك جار شیعری كوردی تێهه‌ڵكیش بابه‌ته‌كانی كردوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ سه‌روتاری ژماره‌ یه‌كدا،به‌ یتێكی كوردی نالی و به‌ یتێكی فارسی مه‌لامحه‌مه‌دی سه‌نه‌نه‌دوجی و له‌ ژماره‌ 11دا دووبه‌یتی نالی و له‌ ژماره‌ 12دا به‌ یتێكی بێ خاوه‌ن و له‌ سه‌روتاری ژماره‌ 13 دا 3 به‌یتی شیعری 3 شاعیری جیاوازی تێهه‌ڵكێش كردوه‌، یه‌ كێكیان بێ خاوه‌نه‌و ئه‌ویتریان هی شێخ ڕه‌زایه‌و ئه‌ویتریان سالم.

ئه‌م كتێبه‌ كورت و پوخت شیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی و هۆكاری بایه‌خ پێدانی سه‌روتارو ئامانج و ئایدیاكان و خاڵی به‌ هێزو لاوازی له‌ ڕووی زمانی نووسین و ناوه‌ڕۆك و ئاماژه‌ سیاسی و ئایدۆلۆژیاكانی ڕوونكردۆته‌وه‌. ئه‌م شێوازه‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌م كتێبی كوردی په‌یڕه‌و كراوه‌.

بێلایه‌ن نه‌بووه‌

نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، تێگه‌یشتنی ڕاستی له‌ گێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی جه‌نگدا بێ لایه‌ن نه‌بووه‌و ته‌نیا هه‌واڵه‌كان ناگێڕێته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌وڵی داوه‌ بۆ چوونه‌كانی خۆشی پێشكه‌شی خوێنه‌ران بكات و هه‌میشه‌ باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئینگلیزو و هاوپه‌یمانان و شكاندنی دوژمنه‌كانی كردوه‌، نووسه‌ر چه‌ندین نمونه‌ی له‌م باره‌یه‌وه‌ هیناوه‌ته‌وه‌.

ئینگلیزو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كورد

زمانی كوردی به‌رله‌وه‌ی ببێته‌ زمانی نووسینی ڕۆژنامه‌وانی، هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی تری جیهان سه‌ره‌تا زمانی نووسینی شیعرو هۆنینه‌وه‌و داستانی دڵداری و قاره‌مانیه‌تی و بابه‌تی ئاینی بووه‌و له‌و بوارانه‌دا توانای زمانه‌وانی خۆی سه‌لماندوه‌ به‌ره‌وپێشچونی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و له‌ كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا بۆته‌ زمانی نووسینی ڕۆژنامه‌وانی.

نووسه‌ر له‌ لاپه‌ڕه‌17 دا باس له‌وه‌ده‌كات و وه‌بیر خوێنه‌ر ده‌هێنێته‌وه‌ تێگه‌یشتنی ڕاستی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی نه‌بووه‌ به‌زمانی كوردی بڵاو بوبێته‌وه‌ و پێشتر چه‌ندین ڕۆژنامه‌و گۆڤار ده‌رچوون:

-ڕۆژنامه‌ی كوردستان 1898-1902، له‌ قاهیره‌و ژنێڤ و فۆلكستۆن.

-ڕۆژنامه‌ی كورد ته‌عاون و ته‌ره‌قی ، 1908 له‌ ئیسته‌نبول.

-گۆڤاری رۆژی كورد و گۆڤاری هه‌تاوی كورد1923 له‌ ئیسته‌نبوول.

-گۆڤاری بانگی كورد له‌ به‌غدا 1914.

نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ڕۆژنامه‌ی «تێگه‌یشتنی ڕاستی» كاتی ده‌رچووه‌ كه‌ره‌سته‌ی له‌به‌رده‌ستدا بوه‌و زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندبوه‌و ڕۆژنامه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری كورد بۆ خۆی ڕاكێشی ته‌نها باسی سیاسی و پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگی نه‌كردوه‌و به‌ ڵكو چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌رخانكردوه‌ بۆ مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردی و شاعیرانی كورد و زۆر جار نالی به‌ موته‌نه‌بی چوانده‌وه‌و زۆر باسی ده‌رباره‌ی سالم و شێخ ڕه‌زاو حاجی قادری كۆیی تیایه‌و به‌ دیدو بۆچوونی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كرێت ئه‌م هه‌وڵه‌ به‌سه‌ره‌تای ڵێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی دابنرێت.

هه‌روه‌ها باسی زمان و دیالێكته‌ جیاوازه‌كانی كوردی كردوه‌و ئه‌ مه‌ش له‌وكاته‌دا زۆر گرنگ و جێگای بایه‌خ بووه‌ چونكه‌ زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستانی تورك و عه‌ره‌ب و فارس بڕوایان نه‌بووه‌ كورد خاوه‌نی ئه‌ده‌بیاتی خۆیان بن.

دیزانی» تێگه‌یشتنی ڕاستی»

تێگه‌یشتنی ڕاستی سه‌ره‌تا دوو لاپه‌ڕه‌ بووه‌، به‌ دوو ستون و وێنه‌شی تیابووه‌و سه‌روتاره‌كانیشی تایبه‌ت بووه‌ به‌كورد كه‌چی بكات. پاشان ژماره‌یه‌ك هه‌واڵی له‌ ڕۆیته‌رزه‌و نووسیوه‌ و زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌واڵه‌كانی جه‌نگه‌وه‌ هه‌ بووه‌.پاشان ڕۆژنامه‌كه‌ بۆته‌ چوار لاپه‌ره‌و وێنه‌ی تیانه‌ماوه‌و به‌شێوازێك هاوشێوه‌ی «هه‌واڵنامه‌ی جه‌نگی» بووه‌و به‌م شێوه‌ یه‌ درێژه‌ی به‌ كاره‌كانی داوه‌و دواتر هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیه‌كانی و تا ئه‌وكاته‌ی ئینگلیز كاری به‌ ڕۆژنامه‌كه‌ نه‌ماوه‌ دایخستوه‌.

په‌یامه‌كانی بۆ چی كاریگه‌ر نه‌بوون؟

تێگه‌یشتنی ڕاستی، به‌ ئامانجی هاندانی كورد دژی تورك و یاخیبوون و شۆڕش كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بووه‌ و به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌هاتوون، هۆكاری ئه‌مه‌ش به‌دیدی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بانگه‌وازی ئینگلیز بۆ كورد بۆ ڕاپه‌ڕین دژی تورك كڕیاری نه‌بووه‌، نه‌ شێخ مه‌حمودی حه‌فید و مه‌حمود پاشای جاف و سه‌رانی هه‌مه‌وه‌ند و زه‌نگه‌نه‌و پشده‌ر و مه‌نگوڕ نه‌ڕه‌نجبه‌رو هه‌ژارانی كورد، ئینگلیز ڕووی له‌ هه‌وویان ناوه‌ به‌ڵام كه‌س به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه‌ نه‌چوون، ته‌نانه‌ت نووسه‌ر نمونه‌ی ده‌یان ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی كورد ده‌هێنێته‌وه‌ له‌سوپای عوسمانی كاریان كردوه‌و به‌ ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه‌ نه‌چوون له‌وانه‌، مسته‌فا پاشای یاموڵكی و محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ و توفیق وه‌هبی..

هاوكات دوای جه‌نگ ئه‌م سه‌ركرده‌ سه‌ربازیانه‌ دوای جه‌نگ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ عیراق و زۆربه‌یان بوون به‌هاوكاری ئینگلیز و پله‌و ده‌سه‌ڵاتی باڵایان وه‌رگرتووه‌.
نووسه‌ر ده‌پرسێت ئاخۆ هۆكاری ئه‌مه‌چی بووه‌؟ تۆبڵی بێ ئاگابوون له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌و هیچ ژماره‌یه‌كی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ و یاخود ڕۆژنامه‌كانی تری ئینگلیزیان به‌ رچاو نه‌كه‌وتووه‌؟

یاخوود به‌هۆی قاتوقڕی و برسێتی و زوڵمی توركه‌وه‌و كورد ئه‌وه‌نده‌ لاوازو ماندوو بووه‌، توانای شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی تێدا نه‌ماوه‌؟

یاخوود هۆكاری ئاینی ئیسلام بووه‌، كه‌ڕێگای پێ نه‌داوون له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و خه‌لیفه‌كان هه‌ڵگه‌رینه‌وه‌؟

نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رنجه‌كانی خۆی بۆ ئه‌م پرسیارانه‌ نووسیوه‌ بۆ خوێنه‌ری به‌جێده‌هێڵین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كتێبه‌كه‌و شیكردنه‌وه‌كانی.

داگیركردنی كه‌ركوك

پێش داگیركردنی كه‌ركوك وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد، له‌سه‌روتاره‌كانی ڕۆژنامه‌كه‌دا داوایان له‌ كورد كردوه‌ یاخی بن و شۆرش به‌رپابكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی تورك ڕزگاریان بێت، به‌ڵام دوای داگیركردنی كه‌ركوك ئینگلیزی كاری به‌م په‌یامه‌ نه‌ماوه‌و داوای كردوه‌ هێمنی بپارێزرێ و هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئینگلیز بكه‌ن. نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ بێجگه‌ له‌به‌ریتانیا هیچ ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیایه‌كی تر گرنگی و بایه‌خی ئابووری نه‌وت و سامانی ژێر زه‌مینی كه‌ركوكیان نه‌زانیوه‌، جیۆلۆجیه‌كانی ئینگلیز ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وتی ناوچه‌كه‌یان زانیوه‌، به‌ڵام ئاشكرایان نه‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان بمێنێته‌وه‌.

ناشرین كردنی شۆڕشی به‌ لشه‌فی ڕووسیا

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی رووسیا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئاشكراكردنی ناوه‌ڕۆكی په‌یمانی سایكس-پیكۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌كاندا و تووڕه‌بوونی شه‌ریفی مه‌كه‌، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسا چونكه‌ هه‌موو به‌ڵینه‌كانیان درۆبوو كه‌ به‌ گه‌لانی ناوچه‌كه‌یاندا دابوو، هه‌ربۆیه‌ ڕۆژنامه‌ی تێگه‌یشتنی ڕاستیش وه‌ك ماكینه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندی ئینگلیز كه‌وته‌ دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی ڕووسیاو به‌ده‌یان سه‌روتارو هه‌واڵیان له‌سه‌ر بڵاوكردونه‌ته‌وه‌و نووسه‌ری كتێب ده‌پرسێت هۆكار چی بووبێت ڕۆژنامه‌یه‌كی كوردی له‌به‌غدا ده‌رچووه‌ دور له‌ ڕوسیا ئه‌و هه‌ موو هه‌واڵ و سه‌روتاره‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نوێی ڕووسیا نووسیوه‌؟ له‌كاتێكدا رژێمی نوێ له‌ بانگه‌وازه‌كانیدا بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات ناوی گه‌لی كوردی له‌هیچكام له‌ دیكۆمێنته‌كانی نه‌هێناوه‌و له‌ كوردستانیش هیچ جۆره‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمۆنیستی یا سۆسیالستی بوونی نه‌بووه‌؟

نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وردی هۆكاره‌كانی ڕوونده‌كاته‌وه‌ خوێنه‌ر ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌.

زمانی كوردی

نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی وه‌ك زمانزانێكی به‌سه‌لیقه‌ی كوردی ده‌یان ووشه‌ی جۆراوجۆی هێناوه‌ته‌ ناو كایه‌ی ڕووناكبیری و ڕۆشنبیرییه‌وه‌و زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند كردوه‌، باسی كورداندنی زمانی گێڕانه‌وه‌ ده‌كات له‌م ڕۆژنامه‌یه‌دا به‌وه‌ی چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی كوردی نوێی هێناوه‌ته‌ نێو فه‌رهه‌نگی تازه‌ی كوردیه‌وه‌و له‌وانه‌: فه‌رمانده‌و جه‌نه‌ڕاڵ و له‌شكرگێڕو (میراو: ئه‌دمیراڵ- كۆلاره‌، كۆلاره‌وان: فڕۆكه‌، فڕۆكه‌وان- ڕۆژئاوا، خۆرئاوا: غه‌رب-ڕۆژهه‌ڵات، شه‌رق-چه‌پ: شیمال- ڕاست: جنوب…هتد. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات رۆژنامه‌كه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیدا، هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی هێناوه‌ته‌ ناونووسینی كوردیه‌وه‌ كه‌ڕه‌نگه‌ بۆ یه‌كه‌مجار بێت به‌كارهێنرابێت له‌وانه‌ (مه‌كسیمالی یه‌كان، بۆلشه‌فیك، سۆڤیه‌ت، له‌شكری موحافیزی سور، ئێشكگری سور، حكومه‌ت نه‌ویست، هه‌راگێڕ).

شێخ مه‌حمودو یه‌كه‌م نامه‌ی بۆ ئینگلیز

نووسه‌ر له‌ لاپه‌ڕه‌ 48 باس له‌وه‌ده‌كات یه‌كه‌م جار هێزه‌كانی ئینگلیز له‌پاش 10 ڕۆژ له‌كه‌ركوك كشاونه‌ته‌وه‌، سه‌رچاوه‌ كوردیه‌كان ئه‌وانه‌ی ڕووداوه‌كانی ڕۆژانه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه‌، واباس ئه‌كه‌ن كه‌شێخ مه‌حمود له‌دوای داگیركردنی كه‌ركوك، نامه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز ناردوه‌ ئاماده‌ی ده‌ربڕیوه‌ بۆ هاوكاری، به‌ڵام نامه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود له‌ باتی ئه‌وه‌ی بگاته‌ ده‌ست ئینگلیز كه‌وتۆته‌ ده‌ست تورك، دوای كشانه‌وه‌ی كتوپڕی ئینگلیز، سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی تورك ناردویه‌تی به‌شوێن شێخ مه‌حمود دا و به‌ ده‌ستبه‌سركراوی ناردویانه‌ بو كه‌ركوك و له‌وێشه‌وه‌ بۆ موسڵ، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه‌، به‌ڵام سه‌ركرده‌ی نوێ هێزه‌كانی تورك عه‌لی ئیحسان پاشا، شێخ مه‌حمودی ئازاد كردوه‌و به‌ڕێزو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ناردویه‌تیه‌وه‌ بۆ سلێمانی.

شوكری فه‌زڵی

به‌ شێكی ئه‌م كتێبه‌ ته‌رخانه‌ بۆ بیۆگرافیای شوكری فه‌زڵی و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات به‌ هۆی زمان زانینی و شاره‌زایی و لێهاتوویه‌وه‌و گومانێكی زۆر هه‌یه‌ ته‌واوی بابه‌ته‌ ئه‌ده‌بیه‌كانی و شیكردنه‌وه‌ی شیعره‌كان و بابه‌ته‌ سیاسیه‌كانی تێگه‌یشتنی ڕاستی له‌ لایه‌ن ئه‌م نووسه‌ره‌وه‌ نووسرابن، چونكه‌ له‌ ڕۆژنامه‌كه‌دا به‌بێ ناوی نووسه‌ر بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

دوا سه‌رنج:

سه‌ڕه‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م كتێبه‌، به‌ڵام فۆنته‌ ورده‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌دا هیلاكت ده‌كات و هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی زمانه‌ونی تیایه‌ كه‌بێگومانم له‌كاتی چاپكردندا تێپه‌ڕیووه‌، به‌هیوای له‌ به‌رهه‌مه‌كانی تردا كه‌ چاپده‌كرێته‌وه‌ ڕه‌چاوبكرێت

*مامۆستای زانكۆ

ناوی كتێب: كوردو كوردستان له‌ «تێگه‌یشتنی ڕاستی» و «لغه‌ العرب»دا.

نووسینی: نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین

بابه‌ت: ڕۆژنامه‌وانی

چاپ: چابخانه‌ی پیره‌مێرد،سلێمانی2018

PUKmedia كوردستانی نوێ


وێنە هەواڵ
  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی له‌ ئیستۆنیا پانێڵێك پێشكه‌ش ده‌كات

  • image04
  • هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • له‌م شوێنه‌دا هه‌وره‌ بروسكه‌ هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕی كوشت

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین

  • image04
  • خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن

  • image04
  • ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت

  • image04
  • یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆن كه‌وته‌وه‌


                                           

به‌ریتانیا.. یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ده‌كرێته‌وه‌


له‌ به‌ریتانیا یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ 8-6-2019...


  کۆمیتەی ڕێکستنی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنانی دەبەخشێتە ڕێکخستنەکانی
  دانیمارك.. رێز له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

خاوەن كۆمپانیایەك: مۆڵەكان روخساری كارمەندە ژنەكانیان بەكاردەهێنن

زۆرێك لەژنان لەلایەن خاوەن كارەكان و رەگەزی بەرامبەرەوە  لە شوێنی كارەكانیان دەستدرێژی جۆراوجۆرییان دەكرێتەسەر، چالاكوانێكی ژنانیش هۆكارەكەی بۆ نەبوونی هۆشیاری مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرا...


  نامه‌یه‌كی هه‌ست بزوێن له‌ژووی ئیعدامه‌وه‌
  چۆن دراوی عیراقی له‌ روپیه‌ و عانه‌وه‌ گۆڕا بۆ دینار ؟


کاریکاتێر