PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


برسێتی و ئاوریشم

ناوی كتێبێكی هێرتا مۆله‌ره‌، له‌ لایه‌ن سه‌روه‌ر عومه‌ر له‌ فارسییه‌وه‌ كراوه‌ به‌ كوردی.

زمانی نووسینی ئه‌م كتێبه‌ ئه‌ڵمانییه‌.هێرتا مۆله‌ر ژنه‌ ڕۆماننووس،شاعیرو نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانییه‌. مۆله‌ر له‌ڕۆمانیا له‌دایكبووه‌. خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ له‌ساڵی 2009.

نووسه‌رێكی به‌توانایه‌ له‌وه‌سف و وێناكردنی مرۆڤه‌كان، به‌تایبه‌ت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی خۆی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌ سته‌مكار و دیكتاتۆره‌كه‌ی ڕۆمانیدا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردا بووه‌، كه‌ وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك ناسراون له‌ ڕۆمانیا.

 ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌ڕوونی و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیانه‌ ژیانی به‌شمه‌ینه‌ت و مرۆڤه‌ بێبه‌شه‌كان وێناده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی له‌ناو ڕووداوه‌كاندا ژیاوه‌ .ئه‌م ڕۆمانه‌ پێكهاتوه‌ له‌كۆمه‌ڵێك وتاری سیاسی له‌ دوتوێی  249په‌ڕه‌دا.ئه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ له‌وتاری سیاسی تر جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌زمانێكی ئه‌ده‌بی، له‌هه‌ندێك شوێن وه‌ك چیرۆك خۆی مانیفێست ده‌كات.

 نه‌ره‌یته‌ر واته‌ گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ خۆی كاره‌كته‌ره‌.واته‌ زیاتر كه‌سی دووه‌می تاكه‌. هه‌ندێكجاریش وه‌ك په‌خشانێك خۆی به‌یان ده‌كات ،به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شیعریانه‌ وێنه‌كان بۆ خوێنه‌ر ده‌گوازێته‌وه‌. به‌شێك له‌ڕووداوه‌كان یاده‌وه‌ری نووسه‌ر خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ مێژووی ئه‌وكاته‌.نووسه‌ر وه‌ك كۆمه‌ڵناس و توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌رده‌كه‌وێت و باس له‌ سۆسیۆلۆژیای مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌كات.

هه‌ڵبه‌ت نووسه‌ر باسی چه‌ند سات و كاتێك ده‌كات له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌ڵام ئه‌م وتارانه‌و ڕووداوه‌كانی ناوی باس له‌ كه‌سایه‌تی و دیكتاتۆره‌كان ئه‌وكات ده‌كات كه‌ ده‌كرێت وێنایه‌كی هاوبه‌شمان پێبدات له‌نێوان هه‌موو دیكتاتۆره‌كاندا. ده‌توانرێت بكرێته‌ به‌رگێك بۆ هه‌موو دیكتاتۆره‌كان، ئه‌و مێژوه‌هه‌میشه‌ له‌هه‌ندێك ناوچه‌ ئاماده‌گی هه‌یه‌وخۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه‌.

له‌م ڕۆمانه‌دا باس له‌ فه‌رمانڕه‌وای چاوشیسكۆ سكرتێری پارتی كۆمۆنستی ڕۆمانیاده‌كات، كه‌دواهه‌مین سه‌رۆك وفه‌رمانڕه‌وای كۆمۆنیست بوو له‌ڕۆمانیا. ئه‌م سه‌رۆكه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت به‌یه‌كێك له‌ ترسناكترین سته‌مكاری سه‌ده‌ی بیست، وه‌ك دیكتاتۆرێكی خوێنڕێژ.

چاوشیسكۆ یه‌كێكه‌ له‌كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م وتارانه‌. نووسه‌ر ئاوه‌ها باس له‌ژیانی ده‌كات "له‌كاتی سه‌ردانكردنی ئه‌م دیكتاتۆره‌دا بۆ كێڵگه‌كان، هه‌میشه‌ده‌بوایه‌ مانگاله‌ڕه‌كان دوور بخرێنه‌وه‌،پاشان مانگاكانیان پاك ده‌كرده‌وه‌ ده‌یان شۆردن، و ده‌بوایه‌ گۆڵی خه‌شخاشیان له‌ناو زه‌وییه‌كان بژار بكردایه‌ چونكه‌ ده‌یانگوت سه‌رۆك به‌ بینی دیمه‌نی ناشیرین بێزارده‌بێت و به‌بینینی گوڵی خه‌شخاش توڕه‌ده‌بێت".ته‌نانه‌ت دیمه‌نه‌سروشتیه‌ جوانه‌كان ده‌بونه‌ مۆڵكێك بۆ جوانی ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆك.

هاوشێوه‌ی چاوشیسكۆ، "ماو"سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنستی چینیش گه‌له‌كه‌ی له‌سه‌ر نۆكه‌رایه‌تی وگه‌مژه‌ی پاشان دڵسۆزبوون بۆ ماو ڕاهێنابوو.
ماو خه‌یاڵاتی گه‌وره‌ی لادروست كردبوون كه‌ "ماو" له‌ گه‌وره‌ترین ڕووباری چینیشدا مه‌له‌ بكات نوقم نابێت. كاتێك ماو مه‌له‌ ده‌كات ده‌بوایه‌ پاسه‌وانه‌كانیشی له‌گه‌ڵ بونایه‌ به‌نقوم بوونی ئه‌و مه‌رگی پاسه‌وانه‌كانیشی له‌گه‌ڵدابوو.

ماو هه‌میشه‌ به‌هۆی مه‌له‌كردنه‌وه‌ نه‌خۆش ده‌كه‌وت. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ماو، چاوشیسكۆ بۆ سه‌فه‌ر،ئاوی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد بۆ گه‌رماو.چونكه‌ زۆر له‌ شۆڕشی ماده‌ ده‌ترسا، خۆڵ، هه‌وا، ئاو، هه‌میشه‌ له‌ به‌كتریاو ڤایرۆس ده‌ترسا.

دیكتاتۆره‌كان له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌چنه‌ ده‌سه‌ڵات له‌مردن ده‌ترسن، تا ده‌مرن له‌ژێر ئه‌م ئازاره‌دان. جه‌نگی دیكتاتۆر و زلهێزه‌كان له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا مرۆڤی وابچووك كردبۆوه‌ ته‌نانه‌ت نووسه‌ر ده‌ڵیت: له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا باپیرم ئه‌سپه‌كه‌ی پێكرابوو،زۆر سه‌یربوو! كاتێك باپیره‌م وه‌فاتنامه‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی بۆ ده‌خوێندینه‌وه‌،كه‌چی ژنێكی دراوسێمان بیست ساڵ بوو نه‌یده‌زانی مێرده‌كه‌ی چی لێهاتووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌فات نامه‌یه‌كیشی بۆبێنن.

ئه‌مانه‌ به‌شێكی كه‌می ڕووداوه‌كانی ناو ئه‌م ڕۆمانه‌یه‌، كه‌پڕه‌ له‌ڕووداو و مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌ دیكتاتۆره‌كان، به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌ كۆمۆنیستیه‌كان.

شوان كه‌مال


PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • له‌م شوێنه‌دا هه‌وره‌ بروسكه‌ هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕی كوشت

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین

  • image04
  • خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن

  • image04
  • ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت

  • image04
  • یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆن كه‌وته‌وه‌

  • image04
  • رۆژنامه‌نووسێك ئه‌رشیفی پارێزراوی كوردستانی نوێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

  • image04
  • 26-4/ یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران


                                           

کۆمیتەی ڕێکستنی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنانی دەبەخشێتە ڕێکخستنەکانی


لەمەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیاو مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و کارگێڕانی کۆمیتە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ م...


  دانیمارك.. رێز له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت
  نەرویج.. رێز لەتێكۆشەرە دێرینەكان دەگیرێت
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

3371 كه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاركراون

د. دیندار زێباری: به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عیراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رو...


  ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق
  هەڵبژاردن لە كوردستان.. یەكەم ئەزموونی دیموكراسی


کاریکاتێر