PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


که‌ لێره‌وه‌ سه‌یری ژیانی خۆم ئه‌كه‌م

ئه‌م كتێبه‌ به‌شی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی پزیشكی پێشمه‌رگه‌ یان پێشمه‌رگه‌ی پزیشك د.فایق محه‌مه‌د گوڵپییه‌.

له‌ به‌رگی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسه‌ باس له‌ سه‌رده‌می منداڵی و مێرمنداڵی و گه‌نجی خۆی ده‌كات و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌ڕووداوه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌كات و ڕای و بۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ هه‌ر كام له‌و ڕووداو پێشهاتانه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

هه‌ر له‌سه‌ره‌تای باسه‌كه‌وه‌ نووسه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و نه‌دار دایكبووه‌ و به‌ هه‌تیوی گه‌وره‌ بووه‌ و له‌سه‌رده‌می منداڵیدا باوكی كه‌پێشمه‌رگه‌ی له‌شۆڕشی ئه‌یلول ده‌بێت شه‌هید ده‌بێت.

باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی پدك و شۆڕشی ئه‌یلولی به‌لاوه‌ په‌سه‌ند نه‌بووه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی كلتوری خێڵه‌كی كوردستان هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی مێرمنداڵییه‌وه‌ پشت له‌ سیاسی شۆڕشی ئه‌یلول بكات.

نووسه‌ر سه‌باره‌ت به‌ كتێبه‌كه‌ی ده‌ڵێت: كه‌ ئه‌و كتێبه‌ یاده‌وه‌ریی ته‌مه‌نی منداڵی و مێرمنداڵی و گه‌نجی خۆیه‌تی كه‌ تێدا باس له‌ هه‌موو ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ و كه‌ند و كۆسپانه‌ ده‌كات كه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی.

باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ به‌شی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی دا بڕیار به‌ده‌ست نه‌بووه‌ و ته‌نها بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ له‌ به‌رگی دووه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانیدا باس له‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌كات كه‌ بڕیار به‌ده‌ست بووه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌یدا نووسه‌ر ده‌ڵێت: ته‌مه‌ن دوو جۆره‌، جۆری یه‌كه‌م ته‌مه‌نی كرۆنۆلۆجییه‌، واته‌ ته‌مه‌ن ژماره‌ی ساڵی ژیانی كه‌سه‌كه‌یه‌، چه‌ند ساڵه‌ له‌دایكبووه‌ و ئه‌وه‌ ته‌مه‌نییه‌تی، جۆری دووه‌م ته‌مه‌نی فسیۆلۆجییه‌، واته‌ ته‌مه‌ن به‌ گوێره‌ی چالاكی و توانای جه‌سته‌یی و هزری مرۆڤ پێوانه‌ ده‌كرێت. كه‌سی وا هه‌یه‌ كه‌ به‌ته‌مه‌ن گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام له‌چالاكی و به‌رهه‌مهێناندا توانای زۆره‌، ئه‌و كه‌سه‌ له‌ڕووی فسیۆلۆجییه‌وه‌ گه‌نجه‌، كه‌سی واش هه‌یه‌ به‌ ته‌مه‌ن گه‌نجه‌، به‌ڵام توانای چالاكی كه‌مه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ پیر ده‌ناسرێت.

له‌به‌شی دیكه‌ش نووسه‌ر باس له‌ پله‌كانی خوێندنی ده‌كات كه‌ دواتر ده‌بێت به‌ پزیشك و ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌شاخ سه‌ره‌ڕای پێشمه‌رگایه‌تی چاره‌سه‌ری بریندار و نه‌خۆشیه‌كانی كردووه‌.

نووسه‌ر له‌به‌شێكی تری بیره‌وه‌رییه‌كانی دا نووسیویه‌تی: له‌ساڵی 1982 هه‌تا 1991 پێشمه‌رگه‌ بووه‌. دوای ڕاپه‌ڕین بووه‌ به‌ ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ساڵی 2000 -2001 به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی بووه‌ و له‌ساڵی 2002 به‌هۆی هه‌ڵوێستی سیاسی جیاواز له‌ په‌رله‌مان ده‌ركراوه‌ و ماوه‌ی چوارساڵیش سه‌رۆكی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان بووه‌.

له‌به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یدا نووسه‌ر باسی له‌ كه‌موكورتییه‌كانی خه‌باتی شاخ كردووه‌ و هیوای خواستووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتیانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

ناوی كتێب/ كه‌لێره‌وه‌ سه‌یری ژیانی خۆم ئه‌كه‌م

ناوی نووسه‌ر/ دكتۆر فایق محه‌مه‌د گوڵپی

بابه‌ت/ بیره‌وه‌ری

هه‌ڵه‌چن/ هه‌ورامان محه‌مه‌د

دیزاین/ ئومێد محه‌مه‌د

نۆره‌ی چاپ/2018

تیراژ/ 3000 دانه‌

نرخ/ 7000 دینار

چاپ/ چاپخانه‌ی تاران

PUKmedia



وێنە هەواڵ
  • image04
  • شێرێكی عیراقی مافی په‌نابه‌ری له‌هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت

  • image04
  • 21ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ڕۆمادا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • وه‌فده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • نیویۆرك چه‌ند سه‌عاتێكی به‌بێ كاره‌با به‌ڕێكرد

  • image04
  • هەولێر...كۆگایەك گڕدەگرێت

  • image04
  • قەزای سۆران.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا

  • image04
  • د.رێواز فایەق بەسەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا


                                           

كۆمیته‌ی ئوسترالیا سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی عیراق ده‌كات


له‌سه‌ر داوای ره‌سمی باسم داود كونسوڵی گشتی كۆماری عیراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ 18-7-2019، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی (ی. ن. ك) له‌ ئوسترالیا ، ...


  ڕێكخراوی چه‌پك به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلی كرد
  بەوێنە.. مەراسیمی ماڵئاوایكردن لەتەرمی هینرێتا پیرە
                                           

ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت


ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (50...


   سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
                                           

پەرلەمانتارێك: سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا "ئەنجامی زۆرباش"ی دەبێت

دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامێتی هەریەك لە وەزیرانی (ناوخۆ- دارایی –پ...


  هه‌كاریی، جوگرافیای كاره‌سات و كۆڵنه‌دانی یه‌كێتی
  بڕیارێك نرخی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه‌


کاریکاتێر