PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


بیره‌وه‌ریی ڕۆژنامه‌نووسی

مام جه‌لال، چه‌پكه‌ گوڵم پێ جوانتره‌ له‌ تاقه‌ گوڵ

ئه‌م كتێبه‌ بیره‌وه‌ریی ڕۆژنامه‌نووسییه‌، ئه‌م كتێبه‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی ڕۆژنامه‌نووسێكه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال.

سه‌رۆك مام جه‌لال له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌وانی خۆی كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ له‌ ده‌یه‌ی 1950 وه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌.

اشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌مێژه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی كوردس ئاشنایه‌ و ئاشنایه‌تییه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1955 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌و ساڵه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی نهێنیی سیاسی كوردییان ده‌ركردووه‌ ،كه‌ تێدا هه‌م ده‌وری نووسین و هه‌م چاپكردن و تایبكردنیشی تێدا بینیوه‌ . دواتریش كه‌ گۆڤاری ڕزگارییان ده‌ركرده‌وه‌ ڕۆڵی هه‌بووه‌ و پاشانیش كه‌ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌رچووه‌، سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێك له‌نووسه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ بووه‌.

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا مام جه‌لال باس له‌ بیروڕای ئازاد و ڕۆژنامه‌ی ئازاد ده‌كات و ده‌ڵێت: ڕۆژنامه‌ی ئازاد شتێكه‌ و ڕۆژنامه‌ی حزبی شتێكی دیكه‌، ڕۆژنامه‌ئ ئازاد ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئازاد بێ و په‌یوه‌ندی به‌ حزبه‌وه‌ نه‌بێ. هه‌ڵبه‌ته‌ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌ نێوان ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌دا هه‌یه‌ هه‌م ڕۆژنامه‌ی ئازاده‌ و هه‌م حزبییه‌.
له‌به‌شێكی تری ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ كه‌ نزیكه‌ی 54 خوله‌ك ده‌بێت سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌رچه‌ندین پرسی تر كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی هه‌یه‌ ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ربڕێوه‌.

ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ ساڵی 1998ئه‌نجامدراو و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2004 بڵاوبۆته‌وه‌ و دواجار چاپی دووه‌می و سێهه‌می كه‌وتۆته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران.

ناوی كتێب/ بیره‌وه‌ریی ڕۆژنامه‌نووسی

( مام جه‌لال، چه‌پكه‌ گوڵم پێ جوانتره‌ له‌ تاقه‌ گوڵ)

بابه‌ت/ چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی

دیداری/ هاوار مسته‌فا خان

چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ

تیراژ/ 1000 دانه‌

نرخ/ پێنج هه‌زار دینار

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • جاده‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی بنگرد هه‌ره‌سیهێنا

  • image04
  • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

  • image04
  • لافاو له‌پارێزگای گوڵستان له‌باكووری ئێران زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ ده‌كات

  • image04
  • هه‌سه‌ده‌ به‌ره‌سمی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ناو خه‌ڵكی موسڵ

  • image04
  • مەكتەبی سیاسی لەحزوری شەهیدانی هەڵەبجەدا دەوەستێت

  • image04
  • 16-3/ رۆژێكی ره‌ش له‌مێژووی كورددا

  • image04
  • هه‌ڵه‌بجه‌.. په‌رده‌ له‌سه‌ر دیواربه‌ندی عومه‌ری خاوه‌ر لادرا


                                           

كۆمیته‌ی سوید پشتگیری ئه‌ڤین ئینجیر ده‌كات


ئه‌ڤین ئینجیر جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و تاقه‌ كاندیدی كورد له‌ سه‌ر لیستی حزبی سۆشیال دی...


  فینلاند.. كۆنفرانسی كه‌رتی تێركۆ به‌رێوه‌چوو
  وه‌فدی یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ كۆمیته‌ی سوید كۆده‌بێته‌وه‌
                                           

مەحوی فێرگەیەک بۆ پێگەیاندنی بەهرەکان


فێرگەی موزیکی مەحوی، فێرگەیەکە بۆ پێگەیاندن و فێرکردنی هەموو ئەو فێرخوازانەی حەز و خولیای فێربونی موزیک و ئامێرە سونەتییەکانیان هەیە لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەم ...


  دیبەیتی ئالان تۆرێن و مەلا بەختیار
  دوای 11 ساڵ رۆژنامه‌نوسێكی كوردێك دیدار له‌گه‌ڵ بێشله‌ر ئه‌نجامده‌دات
                                           

نه‌ورۆزی 1979 له‌دایك بوونی رادیۆیه‌ك دنیایی هه‌ژاند

40ساڵه‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌
له‌دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ه&zwn...


  نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشن
  ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان یادی 40 ساڵەی دەكاتەوە


کاریکاتێر