PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


دیدار و دیدگا

ئه‌م كتێبه‌ له‌كۆمه‌ڵێك گفتوگۆ پێكدێت كه‌ عومه‌ر شێخ مووس له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ و سیاسه‌تمه‌داران و شاره‌زایان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا كردوویه‌تی.

عومه‌ر شێخ مووس له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: وام به‌ په‌سه‌ند زانیوه‌ كه‌ هه‌ندێك ڕووداوی گرنگی مێژووی نوێی كوردستانی باشوور و عیراق له‌ فۆڕمی گفتوگۆی ڕادیویدا بخه‌مه‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی كورد.

ئه‌م گفتوگۆیانه‌ له‌كاتانه‌دا كراون كه‌ عومه‌ر شێخ مووس سه‌رنووسه‌ری یان خود سه‌رۆكی به‌شی كوردی له‌ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن بووه‌.

گفتوگۆكان له‌نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2007 له‌گه‌ڵ كه‌سانی كورد و ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و كه‌سانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدراون بۆ ئه‌وه‌ی ڕا و بۆچوون و دیدی خۆیان بۆ ڕووداوه‌ گرنگه‌ و گه‌رمه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بخه‌نه‌ڕوو.

نووسه‌ر له‌كۆتایی پێشه‌كییه‌كه‌ی دا هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه‌ كه‌ ئه‌م كتێبه‌ ڕۆشنایی بخاته‌ سه‌ر مێژووی تازه‌ی ناوچه‌كه‌مان.

عومه‌ر شێخ مووس ساڵی 1942 له‌ شارۆچكه‌ی عامووده‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌دایكبووه‌ و ته‌نها بیست ساڵ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ژیاوه‌ و له‌ساڵی 1962 وه‌ له‌ ئه‌وروپایه‌.

ساڵی 1975 بووه‌ به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندام بووه‌ له‌ كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و لێپرسراوی یارمه‌تیده‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی 1978-1979 له‌ ناوزه‌نگ بووه‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. ساڵی 1980 بووه‌ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و له‌ مانگی نیسانی 1986 وازی له‌یه‌كێتی هێناوه‌.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆ كوردی ئه‌مریكا بووه‌ و ئێستا له‌ سوید ده‌ژی.

ناوی كتێب/ دیدار و دیدگا ( به‌رگی یه‌كه‌م)

ناوی نووسه‌ر/ عومه‌ر شێخمووس

چاپی یه‌كه‌م/2018

چاپخانه‌/ كارۆ- سلێمانی

له‌بڵاوكراوه‌كانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه‌.


ئه‌م كتێبه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌ندازیار ته‌حسین قادر چاپكراوه‌.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • شێرێكی عیراقی مافی په‌نابه‌ری له‌هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت

  • image04
  • 21ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ڕۆمادا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • وه‌فده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • نیویۆرك چه‌ند سه‌عاتێكی به‌بێ كاره‌با به‌ڕێكرد

  • image04
  • هەولێر...كۆگایەك گڕدەگرێت

  • image04
  • قەزای سۆران.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا

  • image04
  • د.رێواز فایەق بەسەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا


                                           

كۆمیته‌ی ئوسترالیا سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی عیراق ده‌كات


له‌سه‌ر داوای ره‌سمی باسم داود كونسوڵی گشتی كۆماری عیراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ 18-7-2019، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی (ی. ن. ك) له‌ ئوسترالیا ، ...


  ڕێكخراوی چه‌پك به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلی كرد
  بەوێنە.. مەراسیمی ماڵئاوایكردن لەتەرمی هینرێتا پیرە
                                           

ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت


ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (50...


   سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
                                           

پەرلەمانتارێك: سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا "ئەنجامی زۆرباش"ی دەبێت

دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامێتی هەریەك لە وەزیرانی (ناوخۆ- دارایی –پ...


  هه‌كاریی، جوگرافیای كاره‌سات و كۆڵنه‌دانی یه‌كێتی
  بڕیارێك نرخی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه‌


کاریکاتێر