PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


مه‌راسیمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی حیكایه‌تی ڕیفراندۆم به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات 10:30 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16-10-2018 به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بی مه‌راسیمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی حیكایه‌تی ڕیفراندۆم كافتریای ئه‌منه‌سووره‌كه‌ له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ هێشتا مێژووی كورد به‌ نووسراوی له‌ناو ئێمه‌دا جێنه‌كه‌وتووه‌ و مێژووی كورد زیاتر زاره‌كی بووه‌ و تا ئێستاش وایه‌. وتیشی: ده‌بێت گرنگی به‌ مێژووی نووسراو بدرێت.

پاشان سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر نووسه‌ر كتێبی حیكایه‌تی ڕێفراندۆم له‌ وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌و حیكایه‌تانه‌ كرد كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێفراندۆم كۆى كردۆته‌وه‌.

وتیشی: له‌ كتێبه‌كه‌دا به‌ به‌ڵگه‌ و داتا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ چۆن وڵاتانی زلهێز له‌گه‌ڵ ڕێفراندۆم نه‌بوون و هۆشدارییان دابوو به‌ سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕیفراندۆم.

پاشان ئاماده‌بووان ڕاوبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ڕیِفراندۆم و لێكه‌وته‌كانی خسته‌ڕوو.

كتێبی حیكایه‌تی ڕێفراندۆم له‌نووسینی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رتیپ جه‌وهه‌ره‌، له‌و كتێبه‌دا نووسه‌ر چه‌ند دیدارێكی نوێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سیاسی و سه‌ربازی له سه‌ر ڕیفراندۆم ئه‌نجامداوه‌ .

له‌كتێبه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك نامه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ خراونه‌ته‌ڕوو كه‌ دیوی شاراوه‌ی پرسی ڕیفراندۆم ده‌خاته‌ڕوو.

PUKmedia وێنه‌/ جه‌عفه‌ر جه‌لالی


وێنە هەواڵ
  • image04
  • شێرێكی عیراقی مافی په‌نابه‌ری له‌هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت

  • image04
  • 21ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ڕۆمادا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • وه‌فده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • نیویۆرك چه‌ند سه‌عاتێكی به‌بێ كاره‌با به‌ڕێكرد

  • image04
  • هەولێر...كۆگایەك گڕدەگرێت

  • image04
  • قەزای سۆران.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا

  • image04
  • د.رێواز فایەق بەسەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا


                                           

كۆمیته‌ی ئوسترالیا سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی عیراق ده‌كات


له‌سه‌ر داوای ره‌سمی باسم داود كونسوڵی گشتی كۆماری عیراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ 18-7-2019، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی (ی. ن. ك) له‌ ئوسترالیا ، ...


  ڕێكخراوی چه‌پك به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلی كرد
  بەوێنە.. مەراسیمی ماڵئاوایكردن لەتەرمی هینرێتا پیرە
                                           

ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت


ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (50...


   سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
                                           

پەرلەمانتارێك: سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا "ئەنجامی زۆرباش"ی دەبێت

دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامێتی هەریەك لە وەزیرانی (ناوخۆ- دارایی –پ...


  هه‌كاریی، جوگرافیای كاره‌سات و كۆڵنه‌دانی یه‌كێتی
  بڕیارێك نرخی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه‌


کاریکاتێر