PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


وه‌زیری ڕۆشنبیری به‌شداری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌فرانكفۆرت ده‌كات

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرت ده‌كات و خانه‌ی وڵاتان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌و پێشوازی له‌میونانی خانه‌ی كتێبی كوردی ده‌كات به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی پێشانگای فرانكفۆرتیش ده‌ڵێت، به‌شداری كورد له‌م پێشانگایه‌دا لای ئێمه‌ بایه‌خێكی گه‌وروه‌و گرنگی هه‌یه‌،له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژی پێشانگاكه‌دا چه‌ندین چالاكی و كتێب نمایش ده‌كرێت و به‌دنیای فكرو كتێب و داهێنانه‌كان و كتێبی ئه‌لكترۆنی و بازاڕی چاپه‌مه‌نی و كتێبه‌كانی ساڵ ئاشنا ده‌بێت به‌تایبه‌تی به‌كلتورو كتێب و ئه‌ده‌بی جۆرجیای ولاتی میوان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 حه‌فتا هه‌مین پێشانگای كتێبی نێوده‌وڵه‌تی  به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بی جیهانی چالاكیه‌كانی ده‌ستپێده‌كات وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان" خالید دۆسكی"یش بۆ به‌شداریكردن له‌و كه‌رنه‌ڤاله‌دا گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا.


پانزده‌هه‌مین ساڵیشه‌ كورد به‌شداری تێدا ده‌كات و له‌پێشانگای ئه‌مساڵدا هه‌زاران ڕۆژنامه‌نوس و كه‌سایه‌تی جیهانی و ئه‌ده‌بی وخاوه‌ن خه‌لاتی نۆبڵ و سیاسه‌تمه‌داران و ده‌زگاكانی چاپه‌مه‌نی جیهانی به‌شداری تیاده‌كه‌ن و هه‌زاران ناونیشانی نوێی كتێبی تیا نمایشده‌كرێ و چه‌ندین خه‌لاتی تیا ده‌به‌خشرێ و به‌ده‌یان دیبه‌یت له‌سه‌ر پرسه‌ ئه‌ده‌بی و ڕوناكبیری و سیاسیه‌كان ده‌بێته‌ سه‌كۆی گفتوگۆی چاره‌سه‌ری كیشه‌كان به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ سیاسیه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانیشه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له‌ڕوانگه‌ی هزروبیرو خوێندنه‌وه‌ فه‌لسه‌فی و تێزه‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ و له‌ سه‌ر كتێبه‌كانی ساڵ و هه‌ڵكشان و داكشانی ئاستی داهێنان قسه‌و گفتوگۆ ده‌كرێت، وڵاتی جۆرجیاش میوانی شه‌ره‌فه‌.

به‌شداریكردنی كورد له‌م پێشانگایه‌داو كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ بۆ پانتاییه‌كی جیهانی وا فراوان له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ن خۆبه‌خشێك بوو كه‌سه‌ره‌تا له‌ به‌رده‌م و  له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌كانی پێشانگاو له‌به‌رده‌م ته‌لاری پێشانگاكه‌دا به‌ژماره‌یه‌ك كتێب، به‌ڵام سه‌كۆیه‌ك بۆ گه‌یاندنی كتێبی كوردی ده‌ستیپێكردو دواتر له‌لایه‌ن ناوه‌ندی كوردی ئه‌ڵمانی مانهایمه‌وه‌ له‌ 2003به‌دواوه‌ بۆ چه‌ند ساڵێك خانه‌ی كوردی چالاكانه‌ توانی ده‌رگای به‌شداریكردن و ئه‌وده‌رفه‌ته‌ بۆ ده‌زگاو چاپه‌مه‌نیه‌ كوردیه‌كان  بڕه‌خسێنێ تابه‌شداری له‌گه‌وره‌ترین پانتایی و چالاكی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاله‌ ڕۆشنبیریه‌دا بكه‌ن.

ساڵی 2008 گه‌وره‌ترین به‌شداری بوو كه‌له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراسیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤال مه‌لابه‌ختیار سه‌رپه‌رشتیكرا به‌شداریكردنه‌كی ئه‌و ساله‌ كه‌توركیای تیایدا میوانی شه‌ره‌فی فرانكفۆرت بوو بووه‌ جێی مانشێتی هه‌واڵه‌ كوردی و ئه‌ڵمانیه‌كان كاتێك توركه‌ نه‌ژاد په‌رسته‌كان په‌لاماری خانه‌ی كتێبی كوردیاندا له‌فرانكفۆرت.


له‌مێژووی به‌شداریكردنی خانه‌ی كوردیدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئیداره‌ی ئه‌وسای هه‌رێم له‌سلێمانی فه‌تاح زاخۆیی رۆڵێكی باشی گێڕاو وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌فراوانی به‌شداریانكردوو چه‌ندین نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس وچه‌ندین ده‌زگا به‌هاوكاری ناوه‌ندی كوردی ئه‌ڵمانی مانهایم به‌شداریان تیاكرد به‌دوایدا وه‌زاره‌تی ڕۆشبیری به‌هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری ناوه‌ندی كوردی ئه‌ڵمانی مانهایم و دواتر مه‌كته‌بی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی خانه‌ی كتێبی كوردیانكردو چه‌ند ده‌زگایه‌ك له‌كوردستان به‌شداریان تیاكرد..له‌چوار ساڵی ڕابردوشدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای شه‌ری داعش و قه‌یرانه‌كان و كێشه‌كانمان له‌گه‌ل به‌غدا ئاماده‌بونی خانه‌ی كتێبیان به‌چاوپۆشین له‌به‌رته‌سك بونه‌وه‌ی پانتایی وكه‌می به‌شداری ده‌زگاكانی چاپه‌مه‌نی به‌هۆی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی كتێب و فیزه‌و قه‌یرانی ئابوری هه‌رچۆنێ  بێ له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامیان پێدا ئه‌مساڵیش له‌حه‌فتا هه‌مین پێشانگای كتێبی نیوده‌وڵه‌تی فروانكفۆرت دا به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هاوكاری چه‌ندین نوسه‌رو چالاكوان نمايشی كتێبی كوردی و سیمنیاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خالید دۆسكی وه‌زیری ڕۆشنبیری و ئه‌نوه‌رحسێن بازگر سه‌رۆكی ده‌زگایی ئایدیا بۆفكرو لێكٶڵینه‌وه‌، جێگری سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردسات به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌وچالاكیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌دا گه‌یشتنه‌ فرانكفۆرت و له‌ڕۆژانی چالاكی پێشانگاكه‌شدا جگه‌ له‌پێشوازی میوانانی خانه‌ی كتێبی كوردی  سه‌ردانی خانه‌ی كتێبی ولاتان ده‌كه‌ن و چه‌ندین دیدارو كۆبونه‌وه‌و ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌كانی پێشانگای فرانكفۆرت كۆببنه‌وه‌.


پێویستیشه‌ له‌مێژووی به‌شداری پێشانگای فرانكفۆرتدا ئاماژه‌ به‌ڕۆڵ و دڵسۆزی و كارامه‌یی چه‌ندین كه‌س بكرێ له‌ریزی پێشه‌وه‌ ئاسۆ حه‌یده‌ری،ئامانج كاوانی.عه‌بدولغه‌نی لالۆ،یوسف مه‌نتك،نه‌وشیروان نه‌مه‌ڵی و دكتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا راسپێردراوی سه‌رپه‌رشتیكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌پێشانگای فرانكفۆرت وده‌شتی حه‌مه‌ڕه‌ش و چه‌ندین نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس كه‌هه‌ڵسوڕاوی ئه‌و چالاكیه‌ گرنگه‌ بوون له‌ناویاندا په‌یامنێری PUKmedia شیهاب عوسمان ساڵانه‌ چه‌ندین ڕیپۆرتاژی له‌سه‌ر به‌شداری خانه‌ی كوردی بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 15ساڵی ڕابردوشدا نوسه‌ران و رۆشنبیران چ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كه‌م و زۆر به‌شداریانكردوه‌ ئه‌گه‌رچی تائێستا ستراتیژیه‌تێك بۆ جۆری به‌شداریكردن له‌م پێشانگایه‌دا نه‌بووه‌و كتیبخانه‌ی كوردی هێشتا له‌به‌رده‌م كتیبخانه‌و وه‌رگێڕان و ته‌كنۆلۆزیاكانی چاپه‌مه‌نیدا لاوازه‌، به‌ڵام به‌رده‌وامی ڕوه‌و ئاسۆو پشودرێژی بۆ داڕشتنی پلانی داهاتوو ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ به‌سه‌ر  تیڕوانینی كوردو په‌نجه‌ره‌كیش بۆ جیهان ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر چاندو هونه‌ری كوردی و به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی كوردستانیش له‌ئاینده‌دا ببێته‌ میوانی شه‌رفی ئه‌م پێشانگایه‌ وه‌ك كه‌ته‌لۆنی و باسكه‌كان،سه‌باره‌ت به‌به‌شداری خانه‌ی كوردی له‌پێشانگای ئه‌مساڵی كتێبی كوردیدا و له‌وه‌لامی نامه‌یه‌كی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خانه‌ی كتێبی كوردیدا كه‌بۆ پێشانگای فرانكفۆرتیان ناردبوو تیایدا هاتووه‌.


به‌شداری كورد به‌لای پێشانگای فرانكفۆرته‌وه‌ گرنگ و پڕبایه‌خه‌، چونكه‌  ئه‌و به‌شداریكردنه‌ به‌شداری كردنی هه‌وڵی ئاشتیانه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌ سیاسیانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه‌ له‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ به‌شداری كورد له‌پانتایی ئه‌م پیشانگایه‌دا گرنگ و پڕ بایه‌خه‌.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌ڵامی نامه‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پێشانگای فرانكفۆرتی نێوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرته‌ كه‌ له‌رێگه‌ی ئیمیلی ڕۆژنامه‌نوس محه‌مه‌د  یوسف مه‌نتكه‌وه‌ ناردویه‌تی:
ئازیزم محه‌مه‌د
سوپاس بۆ ئیمیله‌كه‌تان ! بێگومان له‌پێناوی ئاماژه‌یه‌كدا به‌چاره‌سه‌ركردنێكی  ئاشتیانه‌ی ئه‌و كێشه‌ سیاسیانه‌ی كه‌تا ئێستا له‌سیاسه‌تی جیهانیدا به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه‌ به‌شداری كورد به‌لای ئێمه‌وه‌ زۆر گرنگه‌...پێشمانوایه‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌فرانكفۆرت پانتاییه‌كی گونجاوه‌و له‌كاتی خۆیدا هه‌وڵ ئه‌ده‌م كاتێك دیاری بكه‌م و به‌دیدرای ئێوه‌و هاوڕێ كورده‌كان شادبم.
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆری
تۆبیاس فۆیس
به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
8ی تشرینی یه‌كه‌می 2018


پێشانگای فرانكفپرتی نێوده‌وڵه‌تی كتێب به‌تیایبه‌تی ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی دوا ڕۆژه‌كانی پێشانگا بۆ میوانانی گشتیه‌و كوردانی ئه‌وروپاو ئه‌ڵماناو میوانان به‌گشتی ده‌توانن ڕوی تێبكه‌ن و به‌دنیای كتێب و كتێبی ئه‌لكترۆنی و تازه‌ترین كتێب و داهێنانه‌كان و چاپه‌مه‌نی نوێ ئاشنابن و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانی كورد له‌بواری چاپه‌مه‌نیدا سودی لێوه‌ربگرن له‌كاتێكدا كه‌هه‌زاران ده‌زگای چاپه‌مه‌نی دنیا به‌شداری تیاده‌كه‌ن و گه‌وره‌ترین گرێبه‌سته‌كانی پیشه‌سازی چاپی تیاواژۆ ده‌كرێ  چاوه‌ڕوانده‌كرێ نزیكه‌ی 280  هه‌زار كه‌س میوانی ده‌بێ.


PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا

002 (2).jpg


وێنە هەواڵ
  • image04
  • ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی ماته‌مینی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید

  • image04
  • سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فلیمی سلێمانی ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • مه‌زارگه‌ی 6 شه‌هیدی یه‌كێتی نوێ ده‌كرێنه‌وه

  • image04
  • بەرپرسیارێتی تاك لێرەوە دەستپێدەكات

  • image04
  • وێنەهەواڵ.. ئەو کەسەی پێشەوە عادل عبدالمهدی ئەوەی پشتەوەش مام جەلال چیاکانی کوردستان

  • image04
  • ساڵێك لەمەوبەر 6ی 10ی 2017.. پێشوازی لەتەرمی سەرۆك مام جەلال

  • image04
  • ئەنجامی بەرایی 85%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیەنرا


                                           

پۆلۆنیا پێشوازی لە وەزارەتی شەهیدان دەكات


پۆلۆنیا ئەزموونە زەنگینەکەی خۆی لە بارەی پاراستنی بەڵگەکانی کۆمەڵکوژی و جینۆساید بە کوردستان دەبەخشێت.

پاش چەند ساڵێك لە کارکردن و ھەوڵدانی نوێنەرایەتی  حکومەتی ھەرێمی کور...


  پرسه‌ی ماته‌مینی كه‌مالی قادر شارباژێڕى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
  هۆڵه‌ندا.. كۆڕێكی شیعر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
                                           

پاڵپشتی و سه‌رخستنی لیستی 105ی یه‌كێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامی هه‌یه‌


دیداری تایبه‌ت/  له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ شێخ شه‌ماڵ، به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ده&z...


  هۆگر شاڵی: كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات
  سەرۆك كۆمار: پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە بەدوور دەزانم
                                           

دوای ریفراندۆم پارتی په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ به‌غدا دروستكرد

پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەو گەڕانەوەی سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی بۆ شاری كەركوك‌و ناوچە جێناكۆكەكان، ئەو شوێنانەی چۆڵ كرد‌و كادر‌و ...


  ئه‌نوه‌ر خواجه‌: پیاوێك له‌ نێوان شۆڕش و دیكتاتۆریدا
  هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆتایی به‌ تاكڕه‌وی ده‌هێنێت


کاریکاتێر