PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


یاداشتەكانی سەرۆك مام جەلال بەزمانی عەرەبی بڵاوبووەوە

كتێبی " دیداری تەمەن "  كە یاداشتەكانی سەرۆك مام جەلالە و لە ‌ئامادەكردنی سەلاح رەشیدە ، لە دووتوێی كتێبێكی 571 لاپەڕەییدا بە زمانی عەرەبی كەوتە بازاڕەوە كە لەوەرگێڕانی نوسەر شێرزاد شێخانی و چاپی " الدار العربیە للعلوم – ناشرون" ە.

ئەم كتێبە كە بەزمانی كوردی پێش دوو ساڵ كەوتە بەر دیدی خوێنەرانی كوردەوە ،‌ مشتومڕێكی زۆری هێنایە كایەوە ، ساڵی رابردوو وەرگێڕ كردی بەعەرەبی و لەم چەند رۆژانەدا بڵاوكرایەوە و پێشوازییەكی گەرمی لێكراوە لەلایەن كتێبخانەكانی عەرەبیدا و ئێستا لەزۆربەی ولاتانی عەرەبیدا بڵاوكراوەتەوە.

لەپێشەكیەكەی خۆیدا وەرگێڕ باسی گرنگی ئەم یاداشتانە دەكات بۆ خوێنەری عەرەبی و ئاماژە بەوە ‌دەدات كەوا ئەم یاداشتانە زادەی تێكۆشانێكی بێوچانی كەسایەتییەكی سیاسی گەورەی كوردە كە زیاتر لە پەنجا ساڵ لەسەر گۆڕەپانی خەباتی كوردایەتیدا بەردەوام رۆڵێكی گرنگی هەبووە ، وجێگە پەنجەی خۆی لەسەر مێژووی كوردو شۆڕشەكانی لەپیناو دەستەبەركردنی مافە رەواكانی جێهێشتووە.

هەروەها باس لەرۆڵی هەڤاڵ مام جەلال دەكات وەك سەركردەیەكی نمونەیی لەمێژووی خەباتی گەلی كورد دا كە هاوشانی سەركردە مەزنەكانی پێش خۆی رۆڵی پێشەنگی هەبووە لەكاروانی خەباتی شۆڕشگێڕی میللەتەكەیدا.

وەرگێڕ پێیوایە ئەم یاداشتانەی مام جەلال خوێندنەوەی زۆر پێویستە بۆ نەوەكانی ئەمڕۆ و داهاتووش بۆ ئەوەی لەمێژووی راستەقینەی شۆڕشی كورد تێبگەن ، بزانن كێن ئەو سەركردانەی رووداوەكانی مێژوویان دروستكرد و ئەوانەش بناسێت  كە راستگۆیانە خەباتیان لەپیناو میللەتەكەیاندا كردووە.

 ئاماژە بەوەش‌ دەدات كەوا مێژووی كوردو میللەتانی ناوچەكەشمان هەمیشە خەڵكی بێگانە نوسیویانە ، بەڵام ئەمجارە مێژووی راستەقینەی خەباتی گەلەكەمان لەلایەن یەكێك لەخوڵقێنەرانی رووداوە مێژوویەكانەوە ئەنوسرێتەوە ، بۆیە پێیوایە‌ ئەم یاداشتانە  بۆشاییەكی زۆر گەورە پڕ دەكاتەوە لەبەردەم نوسەرو لێكۆڵەران بۆ ئەوەی بەڵگانەمەی راستەقینە بخەنە ‌بەردەم خوێنەران و نەوەی داهاتووی كوردەوە.

ئەم كتێبە كە بەزمانی عەرەبی كەوتە بەر دیدی خوێنەر‌انەوە، باس لەگەشتی ژیانی سەركردەیەكی گەورەی كورد دەكات ، لە تەكیەكی بچوكی كەلكانەوە بۆ كۆشكی سەلامی بەغدا كە بارەگای سەرۆك كۆماری عیراقە ‌، بەمەش مام جەلال بووە یەكەمین كەسایەتی كورد لەمێژوودا ببێتە سەرۆكی وڵاتی عیراق كە سەردەمانێك پایتەختەكەی بوبووە رەمزی گەورەترین ئیمپراتۆریەتی جیهانی لەسەدەكانی سەرەتای شارستانی ئیسلامدا.

PUKmedia 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • شێرێكی عیراقی مافی په‌نابه‌ری له‌هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت

  • image04
  • 21ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ڕۆمادا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • وه‌فده‌ باڵاكه‌ی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • نیویۆرك چه‌ند سه‌عاتێكی به‌بێ كاره‌با به‌ڕێكرد

  • image04
  • هەولێر...كۆگایەك گڕدەگرێت

  • image04
  • قەزای سۆران.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا

  • image04
  • د.رێواز فایەق بەسەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا


                                           

كۆمیته‌ی ئوسترالیا سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی عیراق ده‌كات


له‌سه‌ر داوای ره‌سمی باسم داود كونسوڵی گشتی كۆماری عیراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ 18-7-2019، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی (ی. ن. ك) له‌ ئوسترالیا ، ...


  ڕێكخراوی چه‌پك به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلی كرد
  بەوێنە.. مەراسیمی ماڵئاوایكردن لەتەرمی هینرێتا پیرە
                                           

ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت


ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (50...


   سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
                                           

پەرلەمانتارێك: سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا "ئەنجامی زۆرباش"ی دەبێت

دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامێتی هەریەك لە وەزیرانی (ناوخۆ- دارایی –پ...


  هه‌كاریی، جوگرافیای كاره‌سات و كۆڵنه‌دانی یه‌كێتی
  بڕیارێك نرخی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه‌


کاریکاتێر