PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


ئه‌ڵمانیا.. گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی كتێب به‌ڕێوه‌ده‌چێت

حه‌فتا هه‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی كتێب له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا  به‌ڕێوه‌ده‌چێت
70 هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتیبی فرانكفۆرت كه‌به‌گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی كتێب له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ژمێررێت و 100وڵات به‌شداری تیدا ده‌كات و پێشبینیش ده‌كرێ 280 هه‌زار میوان ڕوی تێبكات له‌نێوان رۆژانی 10- 14ی تشرینی یه‌كه‌م له‌شاری فرانكفۆرتی ئه‌لمانیا كه‌به‌شاری شاعیری گه‌وره‌ی ئه‌لمانیا"گوته‌" ناسراوه‌ چالاكیه‌كانی ده‌ست پێده‌كات و خانه‌ی كوردیش به‌سه‌ر په‌رشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌ به‌شداری تێدا بكات.

له‌م پێشانگایه‌دا له‌سه‌ر ئاستی جیهان نزیكه‌ی 10هه‌زار رۆژنامه‌نوس به‌شداری تێدا ده‌كات و بڕیاریشه‌ ڕۆژی 9 ی مانگ واته‌ ڕۆژێك به‌ر له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان له‌به‌رده‌م میوانه‌كاندا له‌كه‌نیسه‌ی پاوڵ به‌به‌شداری فرانك ڤالته‌ر شاینمایه‌ری سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیاو نوسه‌ری گه‌وره‌ی كرواتیا "ئیڤاناساكجۆ"و چه‌ندین نوسه‌ری به‌ناوبانگی خاوه‌ن نۆبڵ و خه‌لاته‌ جیهانیه‌كان و سه‌رۆكی جۆرجیا ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت..شایانی باسه‌ ئه‌مساڵ میوانی شه‌ره‌ف ولاتی جۆرجیایه‌و پانتایی پێشانگای ئه‌مساڵ 170 هه‌زار مه‌تری چوار گۆشه‌یه‌و 7 هه‌زارو سه‌د نمایشی به‌ 400 هه‌زار ناونیشانی جۆراوجۆری كتیب و دیكۆمینت و نه‌خشه‌و ده‌ستنوس و وێنه‌یی ژماره‌یی وه‌ك كتێبی ده‌نگی و ئه‌لكترۆنی و بابه‌تی جیاجیای له‌خۆبگرێت.. هه‌رله‌پێشانگای ئه‌مساڵدا تیشكده‌خرێته‌ سه‌ر به‌رهه‌می نوسه‌رانی ولاتی جۆرجیا میوانی شه‌ره‌فی ئه‌مساڵ و  تیایدا كلتورو رۆشنبیری ئه‌م ولاته‌ نمایش ده‌كرێت و خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی تیا پێشكه‌ش ده‌كرێت جگه‌ له‌وه‌ی پێشانگای فرانكفۆرت بۆ نوسه‌ران و بریكاری كتیبخانه‌كان وئه‌مینداره‌كانی كتیبخانه‌و هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كارو به‌رهه‌م هێنه‌رانی فیلم و وه‌رگێڕو و چاپ ونوسه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ نمایشی بازاڕی چاپه‌مه‌نی و پانتایی گرێبه‌ستی ڕۆشنبیری و چاپه‌مه‌نی و ساخكردنه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌بێته‌ كه‌رنه‌ڤاڵ وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌و ئاڵوگۆری بیروڕا.له‌ڕاگه‌یاندنێكی پیشانگای كتیبی نێوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرتدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی چالاكیه‌كانی ئه‌مساڵییه‌وه‌ هاتووه‌ له‌یادی 70 ساڵه‌ی پێشانگای نیوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرت پێشانگاكه‌ له‌به‌رده‌م خۆێنه‌ری كتیب له‌سه‌ر ئاستی جیهان و نوسه‌ران و پیشه‌سازی بڵاوكردنه‌وه‌دا ده‌كرێته‌وه‌و  له‌پێشانگای ئه‌مساڵدا به‌چه‌ندین دیبه‌یت و كۆبونه‌وه‌و گرێبه‌ست  گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ ده‌كرێت كه‌په‌یوه‌ندی به‌چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌و زانیاریه‌ ژماره‌ییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جهیان به‌و بابه‌تانه‌شه‌وه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌چاپ ونوسه‌رانه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ پێشانگای فرانكفۆرت له‌هه‌مانكاتدا بازاڕێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌یه‌و جێی بایه‌خ و مانایه‌كی گه‌وره‌ی له‌پانتایی ڕۆشنبیریدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه‌ جگه‌ له‌زانیاری و ڤێستیڤاڵی گه‌وره‌و پێشوازی له‌جۆرجیا وه‌ك میوانی شه‌ره‌ف و ئاشنابوون به‌ ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری ئه‌و وڵاته‌.

سه‌باره‌ت به‌"خانه‌ی كوردی" ڕۆژنامه‌نوس یوسف مه‌نتك كه‌خۆبه‌خشانه‌ هه‌ڵسوڕاوی خانه‌ی كوردیه‌ به‌  PUKmedia ی وت: ئه‌مساڵیش خانه‌ی كوردی چالاكییه‌كانی له‌پێشانگای نیوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه‌و دكتۆر سه‌روه‌رعه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و بڕیارش بوو ژماره‌یه‌ك ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی له‌ كوردستانه‌وه‌ به‌شداری تێدابكات، به‌ڵام تائێستا ڕون نییه‌ كێشه‌ی ڤیزه‌یان ته‌واو ده‌بێ یان نا.
سه‌باره‌ت به‌چالاكییه‌كانیش وتی: خانه‌ی كوردی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ پانتاییه‌كی بچوكه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ده‌زگایه‌ك بڕیاره‌ به‌شداری تیدا بكه‌ن به‌هاوكاری چه‌ندین نوسه‌رو ڕوناكبیر بڕیاره‌ چه‌ند چالاكیه‌كی تیا ئه‌نجام بده‌ین، وتیشی: هیواداری ئاسته‌نگ له‌سه‌ر هاتنی ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌بیت و بتوانن بگه‌نه‌ پێشانگاكه‌.

 له‌دوای شه‌ری داعش وتێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌ ئابوریه‌كان كورد ده‌بێ چۆن سود له‌م ده‌رفه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ وه‌رگرێ:
٭  له‌دوای شه‌ری داعش و كۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانی ئابوری كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت بۆ‌به‌شداریكردنی ساڵانه‌ له‌و پێشانگایه‌دا دروستكرێت و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت:
٭ ساڵانه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و میوانانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م پێشانگایه‌ ده‌كه‌ن بازرگانی ئه‌و بواره‌ن و سه‌دان گرێبه‌ستی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیائیمزا ده‌كه‌ن وتازه‌ترین ته‌كنۆلۆژیای چاپ وبلاوكردنه‌وه‌ ئاماده‌بونی ده‌بێ.بۆیه‌ ئاماده‌بونی كورد گرنگه‌.

٭ پێویسته‌ ساڵانه‌ ڕۆژنامه‌ نووسانی كوردستان نوسه‌رانی داهێنه‌رو به‌رهه‌مه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌شدار بن.
*گرنگه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌دوای تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئابووری كوردستان ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ گرنگه‌ له‌كیس نه‌دات و گرنگیشه‌ ساڵانه‌ شاكاره‌كانی كتیبی كوردی وه‌رگێڕێته‌ سه‌ر زمانه‌كانی دنیاو له‌م پیشانگایه‌دا نمایشی بكات و بیخاته‌ كتێبخانه‌كانی جیهانه‌وه‌..
*پێویسته‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت وبودجه‌ی تایبه‌ت و وه‌رگێری تایبه‌تی زمانه‌ جیاجیاو زیندوكانی جیهان ئاماده‌بكات بۆ وه‌رگیڕانی شاكارو به‌رهه‌مه‌ كوردییه‌كان تاساڵانه‌ بیانكاته‌ باڵوێزی قه‌ڵه‌می كوردی و گه‌یاندنی تواناو شاكاره‌كانی كورد به‌میلله‌تانی جیهان چونكه‌ به‌ته‌نیا نمایشی كتیبی كوردی ئامانجه‌كه‌ ناپێكێ.
*پێویسته‌ ساڵانه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌كۆی پانێل بۆ كتیب و ڕۆشنبیری و ڕه‌وشی سیاسی كوردستان له‌و ده‌رفه‌ته‌دا له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌رانی جیهاندا ئاماده‌بكات و وه‌رگێریان بۆ زمانه‌كان بۆ ئاماده‌بكات وله‌ریگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌تایبه‌تی هاوشێوه‌ی زۆر پانێل كه‌كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌یكه‌ن و رۆژانی پیشانگا كه‌ناڵه‌كان ڕاسته‌وخۆ هه‌ریه‌كێك له‌و پانێلانه‌ ده‌گوازنه‌وه‌.
*زۆر گرنگه‌ له‌م كوڵانی قه‌یران و ڕوداوه‌گه‌رمانه‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌و دنیادا  به‌تایبه‌تی شه‌ری قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌دژی تیرۆرستان له‌ده‌رفه‌تیكی وادا پسپۆڕانی ئه‌ڵمانی ئه‌مریكی فه‌ره‌نسی وئه‌وروپی به‌گشتی بانگهێشت بكرین بۆ به‌رێوه‌بردنی پانێل و قسه‌كردن له‌سه‌ر كلتوری كورد به‌درێژایی مێژوو.
*وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌قه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و دوای ئه‌زمونی چه‌ند ساڵه‌ی به‌شداریكردن به‌رچاوی ڕونبێت كه‌گرنگترین چالاكی ده‌بێ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌رساڵانه‌ هه‌رساله‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌نوسه‌ران هونه‌رمه‌ندان ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران و خاوه‌ن قه‌له‌م و خاوه‌ن شاكارو داهێنانه‌كان بێنیته‌ ناو ئه‌م ئه‌زمونه‌ جیهانیه‌وه‌و بیانكاته‌ سه‌فیری ڕوناكبیری كوردی له‌و پانتاییه‌ جیهانیه‌ ڕۆشنگه‌ریه‌دا.
*ده‌ستپێشكه‌ری خه‌لاتی رێزلێنانی وه‌زیری رۆشنبیری خالدحسێن  سالانی پێشتر كه‌ بۆرۆژنامه‌ نوسانی كرد له‌مه‌ودواو له‌وكه‌رنه‌ڤاڵه‌دا بكرێته‌ نه‌ریتێك وبه‌فراوانتر ساڵانه‌ ئه‌نجام بدرێت.بێگومان له‌ساڵانی ڕابردودا قه‌یرانه‌ ئابوریه‌كان و شه‌ری داعش بواره‌كانی به‌شداریكه‌ردنێكی كارای كوردستانی له‌م پێشانگایه‌دا ته‌سك كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕۆڵ و دڵسۆزی خالد حسێنی وه‌زیری رۆشنبیری وه‌زاره‌ت نه‌یهیشت خانه‌ی كتێبی كوردی ئه‌گه‌ر به‌ ڕه‌مزیش بێت بكه‌وێت و ئه‌مسالانه‌ی دوایی به‌رده‌وامی داوه‌ به‌و پێشانگایه‌.
* بۆیه‌ هه‌موو ئه‌م كارانه‌ بۆ به‌شداریه‌كی كارا ئه‌وه‌ده‌خوازێ ده‌زگاو لیژنه‌ی كاراو وه‌رگێرو بودجه‌و راگه‌یاندنی كارای بۆ دامه‌زرێت و له‌ئه‌لمانیاش بیرۆی تایبه‌تی بۆ دابنرێت.. به‌تێگه‌یشتنه‌وه‌ له‌هه‌لومه‌رجی سه‌ختی شه‌ڕی داعش وڕه‌وشی كوردستان وقه‌یرانی بودجه‌و زۆر كێشه‌ی تر.
ناونیشانی پێشانگاكه‌:
Frankfurter Buchmesse GmbH
Braubachstraße 16
60311 Frankfurt am Main
خانه‌ی كوردی هاله‌ی 5.1/A 146

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

 
 
 
 
 
 
 
 



وێنە هەواڵ
  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان

  • image04
  • 11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر

  • image04
  • سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

  • image04
  • .


                                           

گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت


پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 16/9/2019 له‌ وڵاتی به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته‌ بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه‌و به‌شێوه‌یه&...


  ئوسترالیا.. كه‌رتی ڕێكخستنی له‌ كوینزلاند كۆبووه‌وه‌
  دانیمارك.. یادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی ده‌كرێته‌وه‌
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی

له‌ ته‌نیشت یاریگای وه‌رزشی یانه‌ی سلێمانی ناسراو به‌ ( مه‌لعه‌به‌كه‌) له‌ گه‌ڕه‌كی چوارباخ كه‌ یه‌كێكه‌ له&zwnj...


  دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌
   دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتۆن دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگه‌


کاریکاتێر