PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


كاره‌ساتی حه‌ڤده‌ شه‌هیده‌كه‌ی قڕگه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 28-6-1983 چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سنووری شارباژێڕ به‌ره‌و گوندی وێڵه‌یه‌ر به‌رێ ده‌كه‌ون و سه‌عات سێی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و شوێنه‌.

به‌سه‌رپه‌رشتی شه‌هید شێخ حسێنه‌سوور و شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمانی حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هاتنه‌ گوندی قڕگه‌، 85 پێشمه‌رگه‌ بۆ چالاكی به‌شدار بوون بۆ ئه‌وه‌ی گورزێك له‌ پیاوانی به‌عس بوه‌شێنن.

له‌گوندی قڕگه‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌نیوه‌شه‌ودا به‌ دوو ته‌راكتۆر كه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاماده‌كرابوون ده‌كه‌ونه‌ ڕێ، مه‌فره‌زه‌كه‌ی شێخ حسێن و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر به‌ دووری 700 مه‌تر له‌ گونده‌كه‌ كه‌وتنه‌ كه‌مینی جاشه‌كانی مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ و تا به‌ره‌به‌یان شه‌ڕ ده‌بێت. له‌و شه‌ڕه‌دا 16 پێشمه‌رگه‌ و شۆفێری ته‌راكتۆره‌كه‌ شه‌هیدبوون، سێ پێشمه‌رگه‌ به‌ برینداری ڕزگاریان ده‌بێت و دوو پێشمه‌رگه‌ش به‌ برینداری ده‌ست جاشه‌كان ده‌كه‌ون كه‌ دواتر به‌ لێبوردن له‌ ساڵی 1984 ئازاد ده‌كرێن.

34 پێشمه‌رگه‌ی تراكتۆری دووه‌میش هه‌ریه‌كه‌و به‌لایه‌كدا هه‌وڵی خۆڕزگاركردنیان دابوو.

ئه‌م كتێبه‌ له‌چه‌ند به‌ش پێكدێت له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا ژیاننامه‌ و بیره‌وه‌ری حه‌ڤده‌ گۆڵاڵه‌ سووره‌كه‌ی قڕگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ تێدا باس له‌ ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌و حه‌ڤده‌ شه‌هیده‌یه‌.هه‌ر له‌و به‌شه‌ شێركۆ بێكه‌سی شاعیر، شیعرێكی بۆ حه‌ڤده‌ شه‌هیده‌ نووسیوه‌.

به‌شێكی تری ئه‌و كتێبه‌ بۆ شایه‌تحاڵه‌كانی ناگوندی قڕگه‌ ته‌رخان كراوه‌، له‌م به‌شه‌دا شایه‌تحاڵه‌كان باس له‌چۆنێتی كاره‌ساته‌كه‌ ده‌كه‌ن و ده‌یگێڕنه‌وه‌.
به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕزگاربوانی كاره‌ساته‌، ئه‌وانیش كاره‌ساته‌ وه‌ك چۆن ڕوویداوه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌.

به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه‌ بۆ شایه‌تحاڵه‌كاتی ته‌راكتۆری دووه‌م ته‌رخان كراوه‌ كه‌ ئه‌وانیش باس له‌ ئازایه‌تی و قاره‌مانتێی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.
له‌م كتێبه‌دا چه‌ندین وێنه‌ خراونه‌ته‌ڕوو.

گوندی قڕگه‌

گوندی قڕگه‌ سێجار له‌سێ شوێنی جیاواز دروستكراوه‌ كه‌ هه‌رجارێك كاولبووه‌. له‌ئێستادا قڕگه‌ تێكه‌ڵ به‌ شاری سلێمانی بووه‌ و بووه‌ به‌ گه‌ڕه‌كێك له‌و شاره‌.

قڕگه‌، یان قوڕگه‌، قڕانی گا، قه‌راڵگه‌، قوڕگه‌ڕی، چه‌ند ناوێكی هه‌یه‌، قڕگه‌ كه‌وتۆته‌ بناری چیای گوێژه‌ له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سلێمانی له‌ئێستا تێكه‌ڵی شاره‌كه‌ بووه‌ و بووه‌ به‌ گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی. له‌ باكووری گوندی قڕگه‌ زه‌نجیره‌ چیای ئه‌زمه‌ڕ و گوێژه‌ و پاناوك و بێرێ و پاڵی حه‌مه‌ خۆشناو و قوته‌ی مه‌حمودخانی دزلی، 1600 مه‌تر به‌رزه‌ له‌ ده‌ریاوه‌.

پێشتر له‌ ڕووی كارگێڕییه‌وه‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی عه‌ره‌ب بووه‌ و پێش خاپووركردنی له‌ساڵی 1985 نزیكه‌ی 180 ماڵی تێدا بووه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 1000 كه‌س بوون.

قڕگه‌ ته‌نها گوندێك نه‌بووه‌ له‌ قه‌دپاڵی شاخێك، به‌ڵكوو قوتابخانه‌ی بیری گه‌شی شۆڕشگێڕی و چینایه‌تی و هزری مرۆیی و پێشكه‌وتنخوازیش بووه‌ و لانه‌ی ڕابوون و به‌رخودان و بێشه‌ی دلێرانی بیرو بازوو بووه‌ و هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان قه‌زرداری گوندی قڕگه‌ن.

ناوی كتێب/ كاره‌ساتی حه‌ڤده‌ شه‌هیده‌كه‌ی قڕگه‌

ناوی نووسه‌ر/ ئاوات ئه‌بوبكر ئه‌حمه‌د

بابه‌ت/ بیره‌وه‌ری و ڕووداوی واقعیی مێژوویی

چاپ یه‌كه‌م/ ساڵی 2018 سلێمانی

تیراژ/ 1000 دانه‌

چاپخانه‌/ چاپ و په‌خشی حه‌مدی

له‌سه‌ر ئه‌ركی  مه‌كته‌بی ئیداره‌ و دارایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چاپكراوه‌.

PUKmedia

 

 

 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • له‌م شوێنه‌دا هه‌وره‌ بروسكه‌ هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕی كوشت

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین

  • image04
  • خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن

  • image04
  • ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت

  • image04
  • یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆن كه‌وته‌وه‌

  • image04
  • رۆژنامه‌نووسێك ئه‌رشیفی پارێزراوی كوردستانی نوێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

  • image04
  • 26-4/ یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران


                                           

کۆمیتەی ڕێکستنی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنانی دەبەخشێتە ڕێکخستنەکانی


لەمەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیاو مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و کارگێڕانی کۆمیتە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ م...


  دانیمارك.. رێز له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت
  نەرویج.. رێز لەتێكۆشەرە دێرینەكان دەگیرێت
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

3371 كه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاركراون

د. دیندار زێباری: به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عیراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رو...


  ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق
  هەڵبژاردن لە كوردستان.. یەكەم ئەزموونی دیموكراسی


کاریکاتێر