PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


جه‌نگی دژه‌ تیرۆر به‌ره‌و كوێ

ئه‌م كتێبه‌ پێكهاتووه‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌ته‌ سیاسی و ئابووری و زانستی و ئه‌ندازیاریانه‌ی كه‌ نووسه‌ر له‌ماوه‌ی چوار ساڵ  ( 2013 بۆ 2016) نووسیویه‌تی كه‌ خۆی له‌ 165 بابه‌ت ده‌دات.

به‌گشتی بابه‌ته‌كان له‌چوار به‌ش پێكهاتووه‌، به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخان كراوه‌ بۆ بابه‌ته‌ سیاسییه‌كانی كورد و عیراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان.

به‌شی دووه‌م تایبه‌ت به‌ بابه‌ته‌كانی كورد له‌هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستاندا.

به‌شی سێیه‌م  تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌شی چواره‌میش ته‌رخان كراوه‌ بۆ زانست و ئه‌ندازیاری، كه‌ نووسه‌ر خۆی وه‌ك ئه‌ندازیارێك ماوه‌ی 15 ساڵ سه‌رنووسه‌ر گۆڤاری ئه‌ندازیاران بووه‌.

نووسه‌ر له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی دژه‌ تیرۆر نووسیویه‌تی: ئاشكرایه‌ جه‌نگی دژه‌ تیرۆر له‌مێژه‌ به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ و كوردستان و هه‌موو دونیاشی گرتووه‌  له‌سه‌ر ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆرستان و توندڕه‌وه‌كانی خاوه‌ن فكر و ئایدیای كۆنه‌پارێز و دواكه‌وتوویی له‌ڕێكخرا و ده‌وڵه‌ت و ئۆرگانه‌ هه‌واڵگری و جاسووسیه‌كانی ناوچه‌كه‌ و دونیا و گه‌ره‌كیشیانه‌ كه‌ ئه‌و فكر وبۆچوونه‌ نامۆیانه‌ به‌سه‌ر دونیا و سه‌رده‌می ئێستاماندا بسه‌پێنن به‌ زه‌بری شمشێر و له‌سایه‌ی سیاسه‌تی تۆقاندن و ترس و سه‌ربڕین و سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ و تێكدانی ئاشتی و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندن و هه‌ڵته‌كاندنی هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌ نوێگه‌را و مرۆڤدۆست و ئاشتیپارێز و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دروشم و بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی و دادوه‌ری و یه‌كسانی و پێشێلنه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤز و ... هتد.

خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و هێز و ڕێكخرا و حزب و سه‌ركرده‌ توندڕه‌وانه‌ له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و ئایین و مه‌زهه‌بێك بووبن هه‌میشه‌ ڕووبه‌ڕووی دۆراندن و ته‌ریكبوون و به‌ره‌وزبڵدانی مێژووی مرۆڤایه‌تی بوونه‌ته‌وه‌.

نووسه‌ر باس له‌وه‌شده‌كات هه‌تا تیرۆر و تیرۆریستان و تۆقاندن و فكری ته‌كفیری و توندڕه‌وی هه‌بێت جه‌نگی دژی تیرۆریش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.

ناوی كتێب/ جه‌نگی دژه‌ تیرۆر به‌ره‌و كوێ

ناوی نووسه‌ر/ نه‌وزادی موهه‌ندیس

بابه‌ت/ سیاسی

تیراژ/ 500 دانه‌

چاپ/ چاپخانه‌ی پیره‌مێرد- سلێمانی

ساڵی چاپ/ 2018

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • جاده‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی بنگرد هه‌ره‌سیهێنا

  • image04
  • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

  • image04
  • لافاو له‌پارێزگای گوڵستان له‌باكووری ئێران زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ ده‌كات

  • image04
  • هه‌سه‌ده‌ به‌ره‌سمی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ناو خه‌ڵكی موسڵ

  • image04
  • مەكتەبی سیاسی لەحزوری شەهیدانی هەڵەبجەدا دەوەستێت

  • image04
  • 16-3/ رۆژێكی ره‌ش له‌مێژووی كورددا

  • image04
  • هه‌ڵه‌بجه‌.. په‌رده‌ له‌سه‌ر دیواربه‌ندی عومه‌ری خاوه‌ر لادرا


                                           

كۆمیته‌ی سوید پشتگیری ئه‌ڤین ئینجیر ده‌كات


ئه‌ڤین ئینجیر جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و تاقه‌ كاندیدی كورد له‌ سه‌ر لیستی حزبی سۆشیال دی...


  فینلاند.. كۆنفرانسی كه‌رتی تێركۆ به‌رێوه‌چوو
  وه‌فدی یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ كۆمیته‌ی سوید كۆده‌بێته‌وه‌
                                           

مەحوی فێرگەیەک بۆ پێگەیاندنی بەهرەکان


فێرگەی موزیکی مەحوی، فێرگەیەکە بۆ پێگەیاندن و فێرکردنی هەموو ئەو فێرخوازانەی حەز و خولیای فێربونی موزیک و ئامێرە سونەتییەکانیان هەیە لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەم ...


  دیبەیتی ئالان تۆرێن و مەلا بەختیار
  دوای 11 ساڵ رۆژنامه‌نوسێكی كوردێك دیدار له‌گه‌ڵ بێشله‌ر ئه‌نجامده‌دات
                                           

نه‌ورۆزی 1979 له‌دایك بوونی رادیۆیه‌ك دنیایی هه‌ژاند

40ساڵه‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌
له‌دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ه&zwn...


  نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشن
  ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان یادی 40 ساڵەی دەكاتەوە


کاریکاتێر