PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


سەرچاوەكانی هەواڵ لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا

ئەم پەڕتووكە توێژینەوەیەكی مەیدانییە بۆ گرنگی پێدان بە سەرچاوەكانی هەواڵ لە ڕۆژنامەی كوردیدا لەلایەن مەسعودی مەلا هەمزە كراوە.

لەم پەڕتووكەدا سێ پێشەكی جیاواز هاتووە كە هەركام تیشك دەخەنەسەر بابەتێكی گرنگ. لەپێشەكی یەكەمدا كە لایەن دكتۆر سەمەد قادر توێژەر لە زانكۆی لێڤەرپۆل لە بەریتانیا نووسراوە باس لە گرنگی سەرچاوەی هەواڵ دەكات و ئەم توێژینەوەیە بە هەنگاوێكی شیكاری دەزانێ بۆ ئاوێتەبوونی میدیاكار و ژینگەی كاركردنیان لەنێو دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان. دكتۆر سەمەد باسی لەوەشكردووە كە ئەم توێژینەوە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەك كە لەباری سەرچاوەی ئەكادیمی لەبواری سەرچاوەی هەواڵ و باس لەوە دەكات كە چۆن میدیاكار دەتوانێ مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەكانی هەواڵ و زانیاری و چۆنێتی ڕۆماڵكردنی ڕووداوەكان بە تایبەتی لەواقیعی ئەمڕۆی كوردستان دەكات.

دكتۆر سادق حەمە غەریب پێشەكی دووەمی پەڕتووكەكەی نووسیوە و باس لەوە دەكات كە ئەم توێژینەوەیە هەوڵیداوە ناوەڕۆك و جۆرەكانی سەرچاوەكانی هەواڵ لە ڕۆژنامەی كوردیدا بخاتەڕوو و چۆنێتی مامەڵەكردنی ڕۆژنامە نووسان لەگەڵ سەرچاوە نادیارەكان بخاتەڕوو.

پێشەكی سێهەم كە خودی نووسەر و توێژەر نووسیویەتی باس لەوە دەكات پەڕتووكەكە لەسێ بەش پێكهاتووە.

بەشی یەكەم بۆ چەمك و پێناسەی هەواڵ و ڕەگەز و بەهاكان و جۆرەكانی هەواڵ تەرخان كراوە.

بەشی دووەم جۆر و تایبەتمەندی سەرچاوەكانی هەواڵ لەخۆ دەگرێت.

بەشی سێیەم بۆ سەرچاوەی هەواڵ لەڕۆژنامەی گەری كوردی تەرخان كراوە.

لە لایەكی ترەوە بەشی سێیەم خۆی لەچەند بەشێكی دیكەی پێكهاتووە كە بڕیتیە لە:

بەشی یەكەم گفتۆگۆ كردن لەسەر مێژووی سەرهەڵدان و گەشەسەندنی هەفتەنامەكانی ڕوودا و ئاوێنەدا.

بەشی دووەم بۆ شیكاری و شرۆڤەی ناوەڕۆكانی ئاوێنە و ڕوودا تەرخان كراوە.

بەشی سێهەم باس لە ئەنجام و شیكاری ڕاپرسییەك دەكات كە توێژەر بە شێوەی مەیدانی لەشارەكانی هەولێر و سلێمانی و دەهۆك ئەنجامی داوە.

شتێكی دیكەی ئەم توێژینەوەیە كە پێویستە ئاماژەی پێبكرێت ئەوەیە كە ئەم توێژینەوە پشتی بە 48 سەرچاوەی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بەستووە.


ناوی كتێب/ سەرچاوەكانی هەواڵ لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا
ناوی نووسەر/ مەسعودی مەلا هەمزە
بابەت/ میدیا
چاپخانە/ هێڤی
تیراژ/ 500 دانە
ساڵی چاپ/ 2018
دیزانینی ناوەوە و دەرەوەی پەڕتووكەكە/ ئەكرەم فەریدوون حەمە ئەمین
ناساندن/ جەواد حەیدەری

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • له‌م شوێنه‌دا هه‌وره‌ بروسكه‌ هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕی كوشت

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین

  • image04
  • خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن

  • image04
  • ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت

  • image04
  • یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆن كه‌وته‌وه‌

  • image04
  • رۆژنامه‌نووسێك ئه‌رشیفی پارێزراوی كوردستانی نوێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

  • image04
  • 26-4/ یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران


                                           

کۆمیتەی ڕێکستنی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنانی دەبەخشێتە ڕێکخستنەکانی


لەمەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیاو مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و کارگێڕانی کۆمیتە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ م...


  دانیمارك.. رێز له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت
  نەرویج.. رێز لەتێكۆشەرە دێرینەكان دەگیرێت
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

3371 كه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاركراون

د. دیندار زێباری: به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عیراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رو...


  ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق
  هەڵبژاردن لە كوردستان.. یەكەم ئەزموونی دیموكراسی


کاریکاتێر