PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


بیبلیۆگرافیای كتێبه‌ وه‌رگێڕراوه‌كانی شێركۆ بێكه‌س

وه‌رگێڕان وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان هه‌یه‌،یه‌كێك له‌ ڕێگاكانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌لان وه‌رگێڕانه‌، وه‌رگێڕان مێژووییه‌كی كۆنی له‌ناو گه‌لاندا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ناو كورددا مێژووییه‌كی تازه‌ی هه‌یه‌ و وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌ب و كه‌لتوری كوردی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی تری جیهان زۆر كه‌مه‌ و له‌ ئاستی پێویستدا نییه‌.

تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت كتێبخانه‌ی كوردی له‌بواری وه‌رگێڕاندا لاواز و هه‌ژاره‌، تا ئێستا ئه‌ده‌بی ئێمه‌ كه‌متر بۆ سه‌ر زمانه‌كانی تر وه‌رگێڕدراون، ئێمه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی خۆمان بۆ سه‌ر زمانه‌كانی تر وه‌ربگێڕن، زیاتر خه‌ریكی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می گه‌لانی ترین، ئه‌مه‌ هه‌م قازانجی هه‌یه‌ و هه‌م زیان، قازانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كتێبخانه‌ی كوردی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و هاوكاتیش ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان گه‌لان، به‌ڵام زیانه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ته‌نها به‌رهه‌می بێگانه‌ وه‌رده‌گێڕن و به‌رهه‌می خۆمان بۆ سه‌ر زمانه‌كانی تر وه‌رناگێڕین و ناتوانین ئه‌ده‌بی و كلتوری خۆمان به‌ گه‌لانی تر بناسین.

هه‌رچه‌ند پێشتر چه‌ند به‌رهه‌مێكی كوردی وه‌رگێڕدراون بۆ سه‌ر زمانه‌كانی تر، به‌ڵام هیچیان به‌ قه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا شێركۆ بێكه‌س وه‌رنه‌گێڕدراونه‌ته‌ سه‌ر زمانه‌كانی تر.

زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا شێركۆ بێكه‌س كراونه‌ته‌ فارسی، ئینگلیزی، سویدی، توركی، ئیسپانی، ئیتاڵی، دانیماركی، فه‌ڕه‌نسی، نه‌رویجی، ئه‌ڵمانی، عه‌ره‌بی و هه‌نگاری.

ئه‌مه‌ی له‌م كتێبه‌دا ده‌بینی وه‌فا و خۆشه‌ویستی ڕۆژنامه‌نووس شاڵاو جه‌عفه‌ره‌ بۆ مامۆستا بێكه‌س، ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ دڵسۆزه‌ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌رخان كردووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی شێركۆ بێكه‌س كه‌ به‌ 13 زمانی جیهانی وه‌رگێڕدراون.

له‌كۆی 26 كتێبی شێركۆ بێكه‌س كه‌ به‌ فارسی وه‌رگێڕدراون شاڵاو جه‌عفه‌ر توانیویه‌تی 18 كتێبیان كۆبكاته‌وه‌ و ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ به‌ زمانه‌كانی تر وه‌رگێڕدروان به‌شێكی ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌ و ته‌نها به‌رگ و وێنه‌ی و ناسنامه‌ی ئه‌وانی ده‌ستكه‌وتووه‌ و دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دا خستویه‌ته‌ڕوو. 

له‌م كتێبه‌دا وێنه‌ و به‌رگی ئه‌و كتێبانه‌ی شێركۆ بێكه‌س خراونه‌ته‌ڕوو كه‌ كراون به‌ فارسی و عه‌ره‌بی و زمانه‌كانی تر.

ناوی كتێب/ بیبلیۆگرافیای كتێبه‌ وه‌رگێڕراوه‌كانی شێركۆ بێكه‌س بۆ سه‌ر زمانی بێگانه‌

ناوی ئاماده‌كار/ شاڵاو جه‌عفه‌ر

بابه‌ت/ بیبلیۆگرافیا

به‌رگ/ ئارام عه‌لی

دیزاینی ناوه‌وه‌/ ئارام مه‌حمود

تیراژ/ 500 دانه‌

نرخ/ 2000 دینار

چاپی یه‌كه‌م/ چاپخانه‌ی سه‌رده‌م ساڵی 2018

مافی له‌چاپدانه‌وه‌ی بۆ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مه‌.

PUKmedia ناساندن / جه‌واد حه‌یده‌ری


وێنە هەواڵ
  • image04
  • له‌م شوێنه‌دا هه‌وره‌ بروسكه‌ هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕی كوشت

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین

  • image04
  • خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن

  • image04
  • ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت

  • image04
  • یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆن كه‌وته‌وه‌

  • image04
  • رۆژنامه‌نووسێك ئه‌رشیفی پارێزراوی كوردستانی نوێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

  • image04
  • 26-4/ یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران


                                           

کۆمیتەی ڕێکستنی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنانی دەبەخشێتە ڕێکخستنەکانی


لەمەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیاو مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و کارگێڕانی کۆمیتە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ م...


  دانیمارك.. رێز له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت
  نەرویج.. رێز لەتێكۆشەرە دێرینەكان دەگیرێت
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

3371 كه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاركراون

د. دیندار زێباری: به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عیراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رو...


  ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق
  هەڵبژاردن لە كوردستان.. یەكەم ئەزموونی دیموكراسی


کاریکاتێر