PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


یارانی توڵه‌یتوڵه‌ له‌ ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ دابه‌شكرا

سه‌عات 4 ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 30-6-2018 به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و دۆستانی كۆچكردووه‌ عادل موراد كتێبی یارانی توڵه‌یتوڵه‌ له‌ هۆڵی نیشتمانی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ له‌ سلێمانی دابه‌شكرا.

ئه‌مه‌ كتێبه‌ له‌ دیدارێك پێكدێت كه‌ ڕۆژنامه‌نووس خه‌ڵه‌ف غه‌فور له‌ گه‌ڵ عادل موراد یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌نجامی داوه‌ كه‌ تێدا عادل موراد ئاماژه‌ به‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی خۆی ده‌كات.

عادل موراد زیاتر كاره‌كته‌رێكی سیاسی چالاك و كارای ناو بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بوو تا ئه‌دگارێكی حزبی موجه‌ره‌د، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌كاری حزبیدا تووشی دوو جۆر به‌ر یه‌ككه‌وتن هات.

به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی حزبایه‌تی ده‌كه‌ن و ئینجا به‌ریه‌ككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی ناكۆكی ناوخۆی حزبه‌كانن، به‌ تایبه‌تی كه‌ ناكۆكییه‌كان ده‌گاته‌ شه‌ڕی ناوخۆیی.له‌وانه‌یه‌ له‌ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندنی حزبییه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ زیان بۆ ئه‌و گه‌ڕابێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتییه‌وه‌ به‌ ئیجابی بۆ خۆی و بۆ یه‌كێتیش شكاوه‌ته‌وه‌.


ناوی كتێب/ یارانی توڵه‌یتوڵه‌

بابه‌ت/ دیمانه‌

سازدانی/ خه‌ڵه‌ف غه‌فور

چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ

تیراژ/ 500 دانه‌

دیزاین/ هه‌رێم عوسمان

نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م

ساڵی چاپ/ 2018

له‌ بڵاوكراوه‌كانی ماڵپه‌ڕی مه‌وداپرێسه‌ و ئه‌م كتێبه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی نه‌رمین عوسمان چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia


وێنە هەواڵ
  • image04
  • وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ سلێمانی

  • image04
  • سه‌نته‌ری ئۆتیزم له‌سلێمانی كرایه‌وه‌

  • image04
  • به‌فربارین زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌

  • image04
  • د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە پێشوازی لێكرا

  • image04
  • خۆپیشاندانه‌كان له‌ سودان

  • image04
  • دایكه‌ سوتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ره‌و لای په‌پوله‌كانی ده‌ڕوات

  • image04
  • تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتنه‌ عیراق

  • image04
  • نامه‌ی شه‌هیدێك بۆ كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی


                                           

ئەڵمانیا.. هێرشكردنە سەر كەمپی پەنابەران كەمیكردووە


سایتی دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانی بڵاویكردەوە رێژەی هێرش و پەلاماردانەكان بۆسەر كەمپەكانی پەنابەران لە وڵاتەكەیاندا كەمیكردووە.


  نوێنه‌ری یه‌كێتی و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی ماریا ده‌كه‌ن
  بەوێنە.. لەئەڵمانیا پرسەی ماتەمینی مستەفا ساڵح كەریم بەڕێوەچوو

                                           

مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ ئۆنلاین وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌


بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستان و عیراق، شێوازی وانه‌ وتنه‌وه‌ی ئۆنلاین بۆ خوێندكارانی زانكۆ له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی س...


  فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: حكومه‌تی بێ یه‌كێتی وه‌ك نه‌بوو وایه‌
  وەزیری شەهیدان پرسی ناساندنی جینۆسایدی كوردان دووپاتدەكاتەوە
                                           

ماهیر حەسەن داوای لێبووردن دەكات

هونەرمەندی ناوداری كۆمیدی ماهیر حەسەن بەڵێنی بەردەوامبوون لە كاری هونەری بە جەماوەرەكەی دەدات و هۆكاری دەرنەكەوتنیشی بۆ هەوادارەكانی رووندەكاتەوە،نهێنی رۆڵ بی...


  گەندەڵیی لە عیراقدا
  د.یوسف: پڕۆسەی فێركردن لەسەر بنەمای توانای تاكەكان دابڕێژرێت


کاریکاتێر