PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


ته‌مه‌نێك له‌ بنده‌ستی ڕووداو و كاره‌ساته‌كانه‌وه‌

بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسه‌ر و ڕۆماننووس و چیرۆكنووسی ناوداری كورد حوسێن عارف له‌ دوو به‌رگدا چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

نووسه‌ر له‌م دوو به‌رگه‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا باس له‌ سه‌رده‌می پاشایه‌تی، شۆڕشی 14 ی  ته‌مووزی 1958، حوكمی ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولكه‌رین قاسم شۆڕشی ئه‌یلوولی 1961ی گه‌لی كورد و كوده‌تا خوێناوییه‌كه‌ی 8 ی شوباتی 1963ی به‌عسییه‌كان، كوده‌تاكه‌ی تشرینی 1964 و حوكمڕانی هه‌ردوو برا عه‌بدولسه‌لام و عه‌بدوڵڕه‌حمان عارف ده‌كات.

له‌ به‌شێكی تر دا نووسه‌ر تیشك ده‌خاته‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی دووه‌می ته‌موزی 1968 ی به‌عسییه‌كان و دكتاتۆرییه‌تی 35ساڵه‌ی سه‌دام حسێن و جه‌نگه‌كانی، به‌یانی 11 ی ئازاری 1970، وه‌ك سه‌ركه‌وتن و نسكۆی(6) ی ئازاری 1975 وه‌ك شكستخواردن، شۆڕشی نوێی گه‌لی كورد، كیمیاباران و ئه‌نفال، ڕاپه‌رینی به‌هاری 1991 و كۆڕه‌و، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد بۆ یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستان، شه‌ڕی براكوژی و 31 ئابی 1996 و دوو فه‌رمانڕه‌وایی له‌ كوردستان، ئه‌مانه‌ ئه‌و ڕووداونه‌ن كه‌ نووسه‌ری باسی لێیان ده‌كات. زۆر جار له‌ناو جه‌رگه‌ی كاره‌ساته‌كاندا بووه‌ و كه‌م و زۆر پڕیشكی به‌ركه‌وتووه‌.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه‌ی پێبكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نووسه‌ر له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا ژیاوه‌ و ته‌نانه‌ت ڕۆژانه‌ له‌ ئان و ساتی خۆیدا ڕووداوه‌كان و به‌سه‌رهاته‌كانی تۆمار كردووه‌.

له‌م دوو به‌رگه‌دا نووسه‌ر كۆمه‌ڵێك وێنه‌ و به‌ڵگه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

ناوی كتێب/ ته‌مه‌نێك له‌ بنده‌ستی ڕووداو و كاره‌ساته‌كانه‌وه‌

ناوی نووسه‌ر/ حوسێن عارف

بابه‌ت/ بیره‌وه‌ری

چاپخانه‌/ شڤان- سلێمانی

تیراژ/ 1500 دانه‌

چاپی ئه‌م كتێبه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی فاروقی مه‌لا مسته‌فا بووه‌.

PUKmedia ناساندن جه‌واد حه‌یده‌ری


وێنە هەواڵ
  • image04
  • هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • له‌م شوێنه‌دا هه‌وره‌ بروسكه‌ هاووڵاتییه‌كی شارباژێڕی كوشت

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ده‌ین

  • image04
  • خێزانێك خۆیان بۆ خزمه‌تی هیوا ته‌رخان ده‌كه‌ن

  • image04
  • ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت

  • image04
  • یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره‌ له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

  • image04
  • له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆن كه‌وته‌وه‌

  • image04
  • رۆژنامه‌نووسێك ئه‌رشیفی پارێزراوی كوردستانی نوێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌


                                           

کۆمیتەی ڕێکستنی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنانی دەبەخشێتە ڕێکخستنەکانی


لەمەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیاو مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و کارگێڕانی کۆمیتە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ م...


  دانیمارك.. رێز له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت
  نەرویج.. رێز لەتێكۆشەرە دێرینەكان دەگیرێت
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

3371 كه‌س له‌ده‌ست داعش رزگاركراون

د. دیندار زێباری: به‌ده‌یان هه‌زار خێزانی مه‌سیحی، ئێزدی، توركمان و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عیراق بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رو...


  ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق
  هەڵبژاردن لە كوردستان.. یەكەم ئەزموونی دیموكراسی


کاریکاتێر