PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


یه‌كه‌م نووسینی مام جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ زمانی كوردی ساڵانی 1953 و 1954

نووسین لای مام جه‌لال تاڵه‌بانی، شێوازێكی خه‌بات و زمانی لێكتێگه‌یشتن بووه‌، له‌ زۆربه‌ی چالاكییه‌كانیدا پشتی پێ‌ به‌ستووه‌، وه‌ك: كۆنگره‌، پلینیۆم، كۆبوونه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتن، كه‌ زۆربه‌یان وه‌ك كتێب و نامیلكه‌ش چاپكراون، بایه‌خی به‌ هه‌موو ده‌رفه‌ت و ڕێككه‌وته‌كانیش داوه‌ و به‌ نووسین خۆی بۆ ئاماده‌كردوون.

بیرۆكه‌ی ئاماده‌كردنی كتێبی (مام جه‌لال تاڵه‌بانی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی له‌ كتێبی كوردیدا 1964- 2010)، ساڵی 2014 په‌یدا بووه‌، كه‌ ئه‌وكات مام جه‌لال، له‌ وڵwاتی ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، پرۆژه‌ی (كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له‌ كتێبی كوردیدا 1920- 2010)یشدا، پشتگیر و هاوكاریی سه‌ره‌كیی كاره‌كه‌مان بووه‌، كه‌ زۆر به‌ بێلایه‌نی ئاماده‌كراوه‌ و هه‌رچی له‌باره‌ی (مام)ـه‌وه‌ نووسرابێت و ده‌ستمان كه‌وتبێت دانراوه‌.

كتێبی تریش هه‌بوون و ده‌ستمان نه‌كه‌وتوون، وه‌ك: مام جه‌لال شوباتی 1953، كاتێك كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ستراوه‌، سه‌رپه‌رشتیی سازدانی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتیی قوتابییانی كوردستانی كردووه‌ و وه‌ك یه‌كه‌م سكرتێری ئه‌و ڕێكخراوه‌ش هه‌ڵبژێردراوه‌، سیپاره‌یه‌كی به‌ ناوی (پێویستیبوونی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان) نووسیوه‌ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ 13ی بیبلیۆگرافیاكه‌ی مام جه‌لالدا، باسی ده‌ستنه‌كه‌وتنی كراوه‌، دوای بڵابوونه‌وه‌ی بیبلیۆگرافیاكه‌ی مام جه‌لال بۆمان ئاشكرا بووه‌، كه‌ چاپی دووه‌می كتێبی ناوبراو، كانوونی یه‌كه‌می 1973 چاپكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ بیبلیۆگرافیای كورد و كوردستانیشدا تۆماركراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ ناوی (مام جه‌لال) نه‌كراوه‌، ئێمه‌ش ئاماژه‌مان به‌ ناوه‌كه‌ی نه‌كردووه‌، له‌ پێناوی ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌ی یه‌كێتیی قوتابییاندا، به‌دواداچوونی زۆرترمان كردووه‌ و به‌ پێی بابه‌تێكی گۆڤاری (گۆڤاری سات)یش بێت، له‌ نووسینی مام جه‌لال بووه‌.

له‌ دوا لاپه‌ڕه‌ (20)ی ئه‌و كتێبه‌دا نووسراوه‌: «ئه‌م نووسینه‌، له‌ به‌رهه‌مه‌كانی لقی كه‌ركووكی یه‌كێتیمانه‌، له‌ به‌ر گرنگی ئه‌م نووسینه‌، لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت، چاپی كرد و به‌سه‌ر هه‌موو لقه‌كانی یه‌كێتیشماندا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی چاك به‌ ناو قوتابییانی كوردستاندا بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌. وه‌ ئه‌مه‌ جێی سوپاسه‌ بۆ لقی كه‌ركووكی تێكۆشه‌ر، داواكارین له‌ لقه‌كانی تر، بۆ نووسینی وتار و نامیلكه‌ی وا سوودبه‌خش.»

مام جه‌لال، جگه‌ له‌و كتێبه‌ی یه‌كێتیی قوتابییان، له‌سه‌ر به‌رگی كتێبی (ئاشتی- له‌ پێناوی ئاشتی و دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی)یش، به‌م شێوه‌یه‌ ناوی نووسراوه‌ (له‌ ژێر چاودێریی مام جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌وه‌ ده‌رچووه‌)، كتێبی ناوبراو ته‌نها 10 لاپه‌ڕه‌یه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی تێدایه‌: پێشكه‌ش بێت بۆ…/ پێشه‌كی/ شیعری حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ته‌ها (كامه‌ران موكری) گه‌نجێكی ئاشتیخوازی كوردستان، كه‌ پێشه‌كییه‌كه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی چوار تا هه‌شتی گرتووه‌ و له‌ كۆتاییشدا نووسراوه‌ (گه‌نجانی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا)، ئه‌و پێشه‌كییه‌ پێده‌چێت یه‌كه‌م نووسینی مام جه‌لال بێت، كتێبه‌كه‌ زانیاری تری له‌سه‌ر نه‌نووسراوه‌ و به‌ پێی بیبلیۆگرافیاكه‌ی شادڕه‌وان مسته‌فا نه‌ریمان-یش، ساڵی 1954، له‌ چاپخانه‌ی ڕابیته‌، له‌ به‌غدا چاپكراوه‌.

له‌ كۆتاییدا ده‌نووسین: باشتر ده‌بوو، بیبلیۆگرافیاكه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی، كتێبی نووسراوی به‌ هه‌موو زمانه‌كان و به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی تێدا بوایه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش ئاسان نه‌بووه‌، هه‌روه‌ك له‌ لاپه‌ڕه‌ 14ی بیبلیۆگرافیاكه‌شدا ئه‌م پێشنیازه‌شمان بۆ نووسیوه‌: پێویسته‌ هه‌موو نووسینه‌كانی (مام جه‌لال) كۆبكرێنه‌وه‌ و له‌ چه‌ند به‌رگێكدا، چاپ بكرێنه‌وه‌.

بوار نووره‌دین

سه‌رچاوه‌:
بوار نووره‌دین، مام جه‌لال تاڵه‌بانی- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی له‌ كتێبی كوردیدا، بڵاوكراوه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌، چاپی یه‌كه‌م، چ(پیره‌مێرد)، سلێمانی، 2014.
مسته‌فا نه‌ریمان، ببلیۆگرافیای دووێه‌د ساڵی كتێبی كوردی 1787- 1986، بڵاوكراوه‌ی ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی، چاپی یه‌كه‌م، چ(الزمان)، به‌غدا، 1989، ل89.
گۆڤاری سات- گۆڤارێكی گشتیی سه‌ربه‌خۆیه‌، ساڵی یه‌كه‌م، 2014، ژماره‌ 20، ل4.
بوار نووره‌دین، پڕۆژه‌ی (كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له‌ كتێبی كوردیدا 1920- 2010)، چاپی یه‌كه‌م، 12 به‌رگ و 5026 لاپه‌ڕه‌، تاران، 2016.


PUKmedia کوردستانی نوێ


وێنە هەواڵ
  • image04
  • جاده‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی بنگرد هه‌ره‌سیهێنا

  • image04
  • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

  • image04
  • لافاو له‌پارێزگای گوڵستان له‌باكووری ئێران زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ ده‌كات

  • image04
  • هه‌سه‌ده‌ به‌ره‌سمی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ناو خه‌ڵكی موسڵ

  • image04
  • مەكتەبی سیاسی لەحزوری شەهیدانی هەڵەبجەدا دەوەستێت

  • image04
  • 16-3/ رۆژێكی ره‌ش له‌مێژووی كورددا

  • image04
  • هه‌ڵه‌بجه‌.. په‌رده‌ له‌سه‌ر دیواربه‌ندی عومه‌ری خاوه‌ر لادرا


                                           

كۆمیته‌ی سوید پشتگیری ئه‌ڤین ئینجیر ده‌كات


ئه‌ڤین ئینجیر جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و تاقه‌ كاندیدی كورد له‌ سه‌ر لیستی حزبی سۆشیال دی...


  فینلاند.. كۆنفرانسی كه‌رتی تێركۆ به‌رێوه‌چوو
  وه‌فدی یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ كۆمیته‌ی سوید كۆده‌بێته‌وه‌
                                           

مەحوی فێرگەیەک بۆ پێگەیاندنی بەهرەکان


فێرگەی موزیکی مەحوی، فێرگەیەکە بۆ پێگەیاندن و فێرکردنی هەموو ئەو فێرخوازانەی حەز و خولیای فێربونی موزیک و ئامێرە سونەتییەکانیان هەیە لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەم ...


  دیبەیتی ئالان تۆرێن و مەلا بەختیار
  دوای 11 ساڵ رۆژنامه‌نوسێكی كوردێك دیدار له‌گه‌ڵ بێشله‌ر ئه‌نجامده‌دات
                                           

نه‌ورۆزی 1979 له‌دایك بوونی رادیۆیه‌ك دنیایی هه‌ژاند

40ساڵه‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌
له‌دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ه&zwn...


  نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشن
  ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان یادی 40 ساڵەی دەكاتەوە


کاریکاتێر