PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


مانشێته‌ مه‌زنه‌كان ده‌كه‌وێته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2-6-2018 له‌ هۆڵی به‌هرۆز ره‌حیم له‌ شاری سلێمانی كتێبی (مانشێته‌ مه‌زنه‌كان ئه‌لبۆمی رۆژگاری مانشێتی كاغه‌زی) له‌ مه‌راسیمێكدا دابه‌شكرا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مانشێته‌ دیار و به‌رچاوه‌كانی سه‌رده‌می ڕۆژنامه‌ی كاغه‌زی.

ستران عه‌بدوڵڵا ئاماده‌كاری كتێبی (مانشێته‌ مه‌زنه‌كان ئه‌لبۆمی ڕۆژگاری مانشێتی كاغه‌زی) له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ  PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: چه‌ندین لایه‌نی نووسینی كتێبه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به‌ بیرۆكه‌ی نووسینی كتێبه‌كه‌ وتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان بیرۆكه‌ی نووسینی كتێبه‌كه‌مان دانا و بڕیارماندا له‌ یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا پێشانگایه‌ك بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی میدیای كوردی ده‌ربخات، به‌ڵام دواتر بیرۆكه‌كه‌ فراوانتر بوو، وتی ئێمه‌ وه‌ك لقی سلێمانی بۆت چاپ ده‌كه‌ین و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ هاته‌دی كه‌ ئێستا هاته‌ دی.

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هیچ كاتێكی دیاری كردووه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی مانشێته‌كان، ستران عه‌بدوڵڵا وتی:  ئه‌مه‌ مێژووی مانشێت نییه‌ و هه‌ڵبژاردنی چه‌ند مانشَێتێكه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنی كاته‌كه‌ش ده‌توانم بڵێم كه‌ هه‌ندێكی هه‌ره‌مه‌كی بووه‌ و  له‌مێژووی ڕۆژنامه‌وانی خۆمدا هه‌ندێك وێنه‌م دیووه‌ و سه‌رنجی ڕاكێشاوم  هه‌ندێكی تریش له‌ شوێنی جیاجیا ماوه‌ته‌وه‌ و گوڵبژێرم كردوون، ئه‌وانه‌ی تریش پێویستی كردووه‌ به‌ دوایدا بگه‌ڕێم بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند كاتێكی جیاوازی تێدا بێت، به‌ڵام مه‌به‌ستم بووه‌ باس له‌وه‌ بكه‌م كه‌ بۆ نموونه‌ ڕۆژنامه‌ی ئێرانی چۆن كار ده‌كات یان توركی و ئیتاڵی چۆن كاریان كردووه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كردنی كتێبی (مانشێته‌ مه‌زنه‌كان ئه‌لبۆمی ڕۆژگاری مانشێتی كاغه‌زی) كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia  وتی: ئاماده‌كردنی ئه‌م كتێبه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیریدایه‌ و ئه‌م كتێبه‌ ژماره‌ (13)یه‌ كه‌ ده‌توانم بڵێم  له‌ ساڵی2013ه‌وه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌،ئه‌م كتێبه‌ زیاتر له‌ ئه‌لبومه‌وه‌ نزیكه‌تا كتێب، تۆماری ساڵی ڕابردووی میدیای كاغه‌زی تێدایه‌ كه‌ مانشێته‌ نه‌مره‌كان یان مه‌زنه‌كانه‌، ئه‌و مانشێتانه‌ن كه‌ خوێنه‌ر ڕاده‌چڵه‌كێنن چ به‌ زمانی عه‌ره‌بی یان فارسی چ به‌ توركی و بیانیه‌كان نوسراوه‌ ،واته‌ ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌یه‌دا ڕوویداوه‌ ڕۆژنامه‌نوس ستران عه‌بدوڵڵا هاتووه‌ له‌ دووتوێی كتێبێكدا كۆی كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراوی توێژینه‌وه‌ی میدیایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.

PUKmedia  گۆران قادر


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ناو خه‌ڵكی موسڵ

  • image04
  • مەكتەبی سیاسی لەحزوری شەهیدانی هەڵەبجەدا دەوەستێت

  • image04
  • 16-3/ رۆژێكی ره‌ش له‌مێژووی كورددا

  • image04
  • هه‌ڵه‌بجه‌.. په‌رده‌ له‌سه‌ر دیواربه‌ندی عومه‌ری خاوه‌ر لادرا

  • image04
  • گه‌نجانی كورد له‌هێزی فڕۆكه‌وانی عیراق خاوه‌ن ماڵن نه‌ك میوان

  • image04
  • وێنه‌ی یه‌كێك له‌هێرشكه‌ره‌كانی نیـوزلــه‌ندا

  • image04
  • گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا!!

  • image04
  • ده‌ستگیركردنی باندی دزینی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار


                                           

له‌به‌ریتانیا تاجه‌گوڵینه‌ بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌نرێت


كاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری (پۆرتسمس) له‌به‌ریتانیا سه‌ردانی (باخچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌)ی كردو تاج...


  ئاگری نه‌ورۆز له‌ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه‌
  پاریس.. هونه‌رمه‌ندێكی كورد پێشانگایه‌ك ده‌كاته‌وه‌
                                           

مەحوی فێرگەیەک بۆ پێگەیاندنی بەهرەکان


فێرگەی موزیکی مەحوی، فێرگەیەکە بۆ پێگەیاندن و فێرکردنی هەموو ئەو فێرخوازانەی حەز و خولیای فێربونی موزیک و ئامێرە سونەتییەکانیان هەیە لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەم ...


  دیبەیتی ئالان تۆرێن و مەلا بەختیار
  دوای 11 ساڵ رۆژنامه‌نوسێكی كوردێك دیدار له‌گه‌ڵ بێشله‌ر ئه‌نجامده‌دات
                                           

نه‌ورۆزی 1979 له‌دایك بوونی رادیۆیه‌ك دنیایی هه‌ژاند

40ساڵه‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌
له‌دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ه&zwn...


  نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشن
  ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان یادی 40 ساڵەی دەكاتەوە


کاریکاتێر