PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


جیلوه‌كه‌ی عیشقه‌كه‌ی مه‌ولانا و شه‌مس

مه‌ولانا ده‌ڵێت: عیشق ، فڕینه‌ بۆ ئاسمان، دڕاندنی سه‌ت په‌رده‌یه‌، هه‌مان سات و هه‌مان زه‌مان.

ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی ده‌ڵێت: خودایه‌، من نه‌ له‌ترسی دۆزه‌خه‌كه‌ت، نه‌ بۆ خۆشی به‌هه‌شته‌كه‌ت ده‌گریم، گریانی من، هه‌ر به‌ ته‌نیا بۆ خۆم و عیشقه‌كه‌ی تۆیه‌.

عیشق نه‌ حه‌زه‌ و نه‌ ئاره‌زوو، نه‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌ بۆ شكاندنی تاسه‌ و تێركردنی خواست و خولیاكانی جه‌سته‌ و ڕووح، به‌ڵكوو عیشق چه‌مكێكی قووڵی فه‌لسه‌فی و ڕووحییه‌.

عیشق له‌ چه‌مكی عیرفانیدا كان و سه‌رچاوه‌ی تیشكدان و گڕپژێنه‌.

شه‌مس كێ و له‌كوێوه‌ هات و ئه‌وداڵی چی بووه‌ ؟

شه‌مسه‌دین محه‌مه‌د عه‌لی مولكداد (1185-1248) له‌شاری ته‌ورێز له‌ دایكبووه‌ و له‌سه‌ر شوێن و جێگای مردنیشی ڕاوبۆچوونی جیاواز هه‌یه‌، هه‌ندێك لایان وایه‌ كه‌ شه‌مس له‌ دۆخێكی نادیاردا نه‌ماوه‌ و هیچ ئاسه‌وارێكی جێنه‌هێشتووه‌ و هه‌ندێكیش پێیان وایه‌ كه‌ شه‌مس به‌ ده‌ستی نه‌یاره‌كانی تیرۆر كراوه‌ و گۆڕ بزر بووه‌، هه‌ندێك تریش ده‌ڵێن له‌ساڵی 1284 له‌ شاری " خۆی" یه‌كێك له‌ شاره‌كانی پارێزگای ورمێ كۆچی كردووه‌ و هه‌ر له‌وشاره‌ش نێژراوه‌، له‌ڕاستیدا مه‌زارێك له‌ شاری خۆی هه‌ر به‌و ناوه‌ هه‌یه‌.

باس كردن له‌باره‌ی هه‌ڕه‌تی منداڵی و مێرمنداڵی و گه‌نجی شه‌مس كارێكی ئاسان نییه‌، به‌ڵام ده‌وترێت هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ شه‌مس خاوه‌نی توانایه‌كی ڕوحی سه‌یر بووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شه‌مس ده‌ڵێت: له‌سه‌رده‌می منداڵیدا ئیشتیا و ئاره‌زووی خواردنم نه‌بووه‌، به‌سێ و چوار ڕۆژان تێپه‌ڕیون و من تامی شتێكم نه‌كردووه‌، باوكم گوویه‌تی چ خه‌مبارم، كوڕه‌كه‌م، چه‌ند ڕۆژێكه‌ وه‌ك ڕووژوه‌وان شتێكی نه‌خواردووه‌، من پێم گوتووه‌ بابه‌، من پێویستم به‌ خۆراك نییه‌، من نه‌ك هه‌ر برسی و لاواز نیم بگره‌ هێنده‌ به‌هێزم. ده‌توانم له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه‌ له‌ شه‌قه‌ی باڵ بده‌م.

شه‌مس، هه‌ستی به‌ غوربه‌ت ودوور په‌رێزی له‌ هه‌موو كه‌س كردووه‌ هه‌تا باوكیشی، ئه‌وپێی وابووه‌ كه‌ هێلكه‌ مراوییه‌ و له‌ژێر مریشكیان ناوه‌.

شه‌مس له‌باره‌وه‌ باوكییه‌وه‌ ده‌ڵێت: باوكم هه‌رگیز له‌ من تێنه‌ده‌گه‌یشت و من له‌ شار و باوكی خۆم نامۆ و غه‌ریب بووم، باوكم هه‌رچی سۆز و خۆشه‌ویستیه‌كی پێده‌دام، من زیاتر لێی ده‌ترسام و پێم وابوو لێم ده‌دا و له‌ماڵێ ده‌رم ده‌كات.

ڕووحی شه‌مس دوور له‌ باوك و شاره‌كه‌ی هه‌میشه‌ دووی شتێكی دیكه‌ وێڵ بوو، ڕووحێكی بزێوی هه‌بوو.

شه‌مس زانسته‌كانی كیمیا و فه‌له‌ك و ئه‌ستێره‌ ناسی، لۆجێك و مه‌نتیق، كه‌لام و فه‌لسه‌فه‌ی زانیوه‌ و دوای گه‌یشتنی به‌ مه‌ولانا هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ی شاردۆته‌وه‌.

شه‌مس له‌ گه‌وره‌ترین سۆفییه‌كانی جیهان و له‌ یاخییه‌ك بووه‌ له‌ یاخییه‌كانی جیهان.

شه‌مس توانی جێگوڕكێی نێوان قورئان و وتار و مزگه‌وت و سه‌ماگه‌ و رووح و جه‌سته‌ی ڕۆمیدا پێكدێنێت. مه‌ولاناش جیلوه‌ی نووری ڕژاوی شه‌مس ده‌بینێ كه‌ له‌دڵیدا شه‌پۆلان ده‌دات و وجودی ده‌سووتێنێت.

شه‌مس تێگه‌یشتنێكی قوڵی بۆ عه‌شق و ئه‌وینی خودایی هه‌بووه‌ ئه‌و پێی وابووه‌ هه‌تا پله‌ی عیشقی مرۆڤ بۆ حه‌قیقه‌ت و ناسینی خالیق ڕوو له‌ باڵا بێت، ئه‌و پێی وایه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی به‌رهه‌می مه‌عریفه‌یه‌ و ئه‌وی كه‌ خودا خۆشی ناوێت كه‌سێكه‌ خودا ناناسێت و هیچ مه‌عریفه‌یه‌كی له‌مه‌ڕ حه‌ق نییه‌.

ناوی كتێب/ جیلوه‌ی عیشقه‌كه‌ی مه‌ولانا و شه‌مس

ناوی نووسه‌ر/ پشكۆ نه‌جمه‌دین

بابه‌ت/ لێكۆڵینه‌وه‌ و شیعر

به‌رگ ودیزاین / ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی

نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م ساڵی2018

چاپخانه‌/ چوارچرا

تیراژ/ 1000 دانه‌

نرخ/ 4000 دینار

PUKmedia ناساندن/ جه‌واد حه‌یده‌ری


وێنە هەواڵ
  • image04
  • وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ سلێمانی

  • image04
  • سه‌نته‌ری ئۆتیزم له‌سلێمانی كرایه‌وه‌

  • image04
  • به‌فربارین زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌

  • image04
  • د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە پێشوازی لێكرا

  • image04
  • خۆپیشاندانه‌كان له‌ سودان

  • image04
  • دایكه‌ سوتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ره‌و لای په‌پوله‌كانی ده‌ڕوات

  • image04
  • تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتنه‌ عیراق

  • image04
  • نامه‌ی شه‌هیدێك بۆ كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی


                                           

ئەڵمانیا.. هێرشكردنە سەر كەمپی پەنابەران كەمیكردووە


سایتی دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانی بڵاویكردەوە رێژەی هێرش و پەلاماردانەكان بۆسەر كەمپەكانی پەنابەران لە وڵاتەكەیاندا كەمیكردووە.


  نوێنه‌ری یه‌كێتی و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی ماریا ده‌كه‌ن
  بەوێنە.. لەئەڵمانیا پرسەی ماتەمینی مستەفا ساڵح كەریم بەڕێوەچوو

                                           

مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ ئۆنلاین وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌


بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستان و عیراق، شێوازی وانه‌ وتنه‌وه‌ی ئۆنلاین بۆ خوێندكارانی زانكۆ له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی س...


  فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: حكومه‌تی بێ یه‌كێتی وه‌ك نه‌بوو وایه‌
  وەزیری شەهیدان پرسی ناساندنی جینۆسایدی كوردان دووپاتدەكاتەوە
                                           

ماهیر حەسەن داوای لێبووردن دەكات

هونەرمەندی ناوداری كۆمیدی ماهیر حەسەن بەڵێنی بەردەوامبوون لە كاری هونەری بە جەماوەرەكەی دەدات و هۆكاری دەرنەكەوتنیشی بۆ هەوادارەكانی رووندەكاتەوە،نهێنی رۆڵ بی...


  گەندەڵیی لە عیراقدا
  د.یوسف: پڕۆسەی فێركردن لەسەر بنەمای توانای تاكەكان دابڕێژرێت


کاریکاتێر