PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


ده‌روازه‌ی عیشقی مه‌ولانا

له‌ڕێبازی سۆفیزمدا ڕه‌نگه‌ زوهد خه‌سڵه‌تێكی بنه‌ڕه‌تی خواپه‌رستی بێت كه‌ له‌شێوه‌ و شێوازه‌كانی دیكه‌ی خواپه‌رستی جودا بكاته‌وه‌. زوهد به‌ مانای خه‌ڵوه‌تكێشان و ته‌ریك كه‌وتن و دابڕان و خۆبرسیكردن و جێهێشتنی ته‌واوی خۆشی وچێژه‌ دنیاییه‌كان و ده‌ستبه‌رداربوونیان و مه‌ست بوون له‌ زیكری خوا له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ نووری هه‌ق و ئاوێته‌بوون و توانه‌وه‌ له‌ زانی خودا بێت.

نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ لای سۆفیزمه‌كانه‌وه‌ زوهد به‌ مانای پشتگوێ خستنی عه‌قڵ و فه‌لسه‌فه‌یه‌ و كاركردن له‌ قوڵایی دڵ و هه‌سته‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ مه‌ولانای ڕۆمی( جه‌لاله‌دینی ڕۆمی) به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له‌ سۆفییه‌ ناوداره‌كان كه‌ بۆ گه‌یشتن له‌ بوون و جیهان له‌ ده‌ریای فه‌لسه‌فه‌دا نوقم بوون، ئه‌و هه‌میشه‌ له‌ ناخی دڵ و له‌به‌ر ڕۆشنایی تیشكی دڵ و نوورێك، خواپه‌رستی  و زوهدی ئه‌نجامداوه‌.

نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سۆفیزم له‌ ئیسلامدا ئه‌گه‌ر ڕیشه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا هه‌بی كه‌ هه‌یه‌تی له‌ له‌سه‌ره‌تای بنجداكوتانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلام و جێكه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و ده‌ستپێكردنی فتوحانی ئیسلامی ده‌ركه‌وتووه‌ و ده‌شنووسێت كه‌ زولم و سته‌مێك كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئایینی له‌ نیمچه‌دووڕگه‌ی عه‌ره‌بی دژ به‌خێڵ و گروپه‌ نائیسلامییه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێنكه‌وتووی ئایینێكی دیكه‌ بوون ئه‌نجامیدا كوشت و كوشتار و گه‌له‌كوژییه‌ك له‌ پڕۆسه‌ی فتوحات و داگیركاری میلله‌تانی ناعه‌ره‌بدا به‌ ده‌ستی سه‌ركرده‌ ئیسلامییه‌كان ڕوویان داوه‌ و ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕوحییه‌كه‌ی ئیسلام لێڵ بێت و ئیدی موسڵمانانی ڕاسته‌قینه‌ و خواویست به‌و ئه‌نجامه‌ بگه‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام جگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌لیفه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان شتێكی تری له‌به‌ر چاو ناگرێت.

نووسه‌ر مه‌به‌ست له‌ سۆفیزم ده‌خاته‌ڕوو و نووسیویه‌تی، له‌ڕاستیدا سۆفیزم هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ڕوحییه‌كه‌ی ئیسلام و گرتنه‌به‌ری ڕێبازێكه‌ له‌ ته‌قوا و زوهد و خواپه‌رستی نه‌ به‌رژه‌وه‌ندی مادی و خۆشییه‌كانی ژیان و هیچ پاداشتێكی ئه‌و دنیاش جگه‌ له‌ سووتان له‌ عه‌شقی خودا و هه‌وڵدان بۆ فه‌نابوون له‌ ئه‌وینی خالقدا هیچی تر ناناسێت.

نووسه‌ر پێی وایه‌ سۆفیزم پڕۆسه‌یه‌كی خواناسییه‌ بۆ ناسین و تێگه‌یشتنی گه‌وره‌یی و میهره‌بانی و دڵئاوه‌لایی خوای خالیق و سڕینه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی ترس و تۆقاندن له‌ دڵی مه‌خلوقی باوه‌ڕدار، به‌ واته‌یه‌كی تر ئه‌مه‌ ڕێبازێكه‌ بۆ جێگوڕكێی ماناكانی ترس له‌ خوا و غه‌زه‌بی خوا به‌ عاشقبوونی جوانییه‌كان و دڵۆڤانییه‌كانی خودا و سڕینه‌وه‌كانی مه‌وداكانی نێوان خالق و مه‌خلوق و توانه‌وه‌ له‌ ڕوحی یه‌كتردا. ئه‌وه‌ ئه‌و زوهده‌یه‌ كه‌ سۆفی سه‌رخۆش ده‌كات و پله‌پله‌ پێگه‌ی ئه‌و له‌ پڕۆسه‌ی توانه‌وه‌ له‌ عیشقی پاشای خۆیدا باڵا ده‌كات.

له‌به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یدا نووسه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سۆفییه‌كان نه‌ ڕیا ده‌كه‌ن و نه‌ ڕیاكاری له‌پێناو گه‌یشتن به‌ خۆشه‌ویستی خوا. ئه‌وان له‌پێناو خۆشه‌ویستی خوا پشت له‌ هه‌موو خۆشییه‌كانی ژیان ده‌كه‌ن و به‌ هیوای چوون بۆ به‌هه‌شت و پاداشه‌كانی قیامه‌ت هه‌وڵناده‌ن، به‌ڵكوو ته‌نها بۆ گه‌یشتن به‌ خۆشه‌ویستی خوا هه‌وڵده‌ده‌ن و ئه‌وان مردن به‌ سه‌فه‌ری ویسال بۆ گه‌یشتن به‌ خوا ده‌زانن و پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ پێناو خوادا بتوێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌بن به‌ یه‌ك و ئیدی پاداشه‌كان هیچ مانایه‌كیان نامێنێت.

له‌باره‌ی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیزمی ئیسلامی و تایبه‌تمه‌ندی و ڕه‌گه‌ز و پێكهاته‌كانی ڕاو بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌، به‌ڕای ڕیچارد هارتمان و ماكس هورتن سۆفیزمی ئیسلامی و ڕه‌گه‌ز و پێكهاته‌كانی له‌ فیكری هیندۆنیزمه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، پێی وایه‌ كه‌ سۆفیزمی ئیسلامی له‌ سه‌ده‌ی سێی كۆچی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و لێوانلێوه‌ له‌ فیكری هیندۆییزم.

ماكس هورتن به‌ڵگه‌ دێنێته‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌ی سۆفییه‌ گه‌وره‌كانی ئیسلامی له‌بنه‌چه‌دا عه‌ره‌ب نین بۆ نموونه‌ ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م، بایه‌زیدی بوستامی، یه‌حیا بن معازی ئه‌لرازی و ... هتد. ئه‌و پێی وایه‌ سۆفیزم له‌ ده‌ستپێكدا له‌ خۆراسان ده‌ركه‌وتووه‌ و بڵاو بۆته‌وه‌. موسڵمانه‌كانیش خۆیان دانیان به‌وه‌داناووه‌ و كاریگه‌ری هیندۆنیزمیان له‌سه‌ره‌.

زوهدی ئیسلامی سه‌ره‌تا شێواز و گیانێكی هیندی تێدایه‌ و له‌بنه‌ڕه‌تدا بیرۆكه‌یه‌كی هیندییه‌.

ماسنیۆن زانای فه‌ره‌نسی پێی وایه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی تێرمه‌كانی سۆفیزم چوارن.

1-    قورئانه‌ و ئه‌میش گرنگترینه‌

2-    زانسته‌ عه‌ره‌بییه‌ ئیسلامییه‌كان ( حه‌دیس و نه‌حو و فیقهه‌)

3-    تێرمه‌كانی ئاخێوه‌رانی سه‌ره‌تا

4-    زمانی زانستێك له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا و له‌شه‌ش سه‌ده‌ی سه‌ره‌تای كریستانیزم له‌ زمانه‌كانی یۆنانی و فارسی پێكهاتووه‌ و بووه‌ به‌ زمانی زانست و فه‌لسه‌فه‌.

له‌به‌شێكی تری ئه‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر گوڵچینێمی له‌ شیعر و حیكمه‌ته‌كانی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمی خستۆته‌ڕوو ، ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌ حیكمه‌ته‌كانی مه‌ولانای ڕۆمی:

(1)


تۆ كه‌ به‌ دوو باڵه‌وه‌ خولقێنراویت
چما پێتخۆشه‌ به‌ گاگۆڵكێ، ژیان بگوزه‌رێنیت.

(2)

تۆ  تنۆكێك نیت له‌ ده‌ریا
زه‌یایه‌كی هه‌ڵكشاویت له‌ دڵۆپێك

(3)

هه‌تا نزیكتر ببییه‌وه‌،
تێده‌گه‌یت من چه‌ند دوورم.

(4)

بۆ ئه‌وه‌ی فێری په‌یڤین ببین
ماوه‌یه‌ك له‌ بێده‌نگیمان گه‌ره‌كه‌.


ناوی كتێب/ ده‌روازه‌ی عیشقی مه‌ولانا

ناوی نووسه‌ر/ پشكۆ نه‌جمه‌دین

بابه‌ت/ لێكۆڵینه‌وه‌

به‌رگ و دیزاین/ ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی

نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م 2017

چاپخانه‌/ چوارچرا

تیراژ/ 1000 دانه‌

نرخ/ 4000 دینار

( مافی ئه‌م كتێبه‌ پارێزراوه‌، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسه‌ر، هیچ لایه‌نێك ڕێگه‌پێدراو نییه‌ بۆ له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌، جا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ڵكترۆنی، كاغه‌زی، وێنه‌یی، ده‌نگی، یان هه‌ر شێوازێكی تری له‌به‌رگرتنه‌وه‌ بێت)

PUKmedia ناساندن جه‌واد حه‌یده‌ری


وێنە هەواڵ
  • image04
  • وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ سلێمانی

  • image04
  • سه‌نته‌ری ئۆتیزم له‌سلێمانی كرایه‌وه‌

  • image04
  • به‌فربارین زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌

  • image04
  • د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە پێشوازی لێكرا

  • image04
  • خۆپیشاندانه‌كان له‌ سودان

  • image04
  • دایكه‌ سوتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ره‌و لای په‌پوله‌كانی ده‌ڕوات

  • image04
  • تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتنه‌ عیراق

  • image04
  • نامه‌ی شه‌هیدێك بۆ كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی


                                           

ئەڵمانیا.. هێرشكردنە سەر كەمپی پەنابەران كەمیكردووە


سایتی دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانی بڵاویكردەوە رێژەی هێرش و پەلاماردانەكان بۆسەر كەمپەكانی پەنابەران لە وڵاتەكەیاندا كەمیكردووە.


  نوێنه‌ری یه‌كێتی و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی ماریا ده‌كه‌ن
  بەوێنە.. لەئەڵمانیا پرسەی ماتەمینی مستەفا ساڵح كەریم بەڕێوەچوو

                                           

مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ ئۆنلاین وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌


بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستان و عیراق، شێوازی وانه‌ وتنه‌وه‌ی ئۆنلاین بۆ خوێندكارانی زانكۆ له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی س...


  فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: حكومه‌تی بێ یه‌كێتی وه‌ك نه‌بوو وایه‌
  وەزیری شەهیدان پرسی ناساندنی جینۆسایدی كوردان دووپاتدەكاتەوە
                                           

ماهیر حەسەن داوای لێبووردن دەكات

هونەرمەندی ناوداری كۆمیدی ماهیر حەسەن بەڵێنی بەردەوامبوون لە كاری هونەری بە جەماوەرەكەی دەدات و هۆكاری دەرنەكەوتنیشی بۆ هەوادارەكانی رووندەكاتەوە،نهێنی رۆڵ بی...


  گەندەڵیی لە عیراقدا
  د.یوسف: پڕۆسەی فێركردن لەسەر بنەمای توانای تاكەكان دابڕێژرێت


کاریکاتێر