PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


لاپه‌ڕه‌ نادیاره‌كانی ژیانی تۆڵستۆی

ئه‌م كتێبه‌ ڕاو بۆچوونی چه‌ندین نووسه‌ری گه‌وره‌ی رووسی و جیهانه‌ سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نه‌ نادیار و شاراوه‌كانی ژیانی تۆڵستۆی گه‌وره‌ نووسه‌ری ڕووسه.

ڕۆمانی جه‌نگ و ئاشتی، ئاناكارینیا، حاجی مراد، چیرۆكه‌كانی " منداڵی" و " مێردمنداڵی" و" گه‌نجی" و " ده‌سه‌ڵاتی تاریكی" و ده‌یان ڕۆمان و چیرۆك و وتار و بابه‌تی ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ به‌رهه‌مه‌كانی تۆڵستۆی ئه‌و گه‌وره‌ نووسه‌ره‌ی ڕوسیا و جیهانه‌.

چیرۆكه‌كانی منداڵی و مێردمنداڵی و گه‌نجی هه‌ریه‌ك گوزارشت له‌ ژیانی منداڵی و مێردمنداڵی و گه‌نجی نووسه‌ر ده‌كه‌ن، باس له‌ نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌كه‌ن كه‌ خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌، به‌ڵام كه‌ فامی كردۆته‌وه‌ ئه‌و ژیانه‌ خۆش و پڕ له‌ خۆشگوزه‌رانیه‌ی جێهێشتووه‌ و ڕه‌تیكردووه‌ و چوه‌ته‌ پاڵ چینی هه‌ژار و نه‌دار و هه‌ست به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌وانی كردووه‌.

تۆڵستۆی ده‌چێته‌ به‌ره‌ی گه‌ل و به‌ توندی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌ره‌نگاری زوڵم و غه‌در و سته‌مكاری ده‌بێته‌وه‌ و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌رچه‌ند زۆر سووكایه‌تی و بێ حورمه‌تی پێده‌كرێت و دوور ده‌خرێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت گیانی ده‌كه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسی، به‌ڵام ئه‌و كۆڵنادات و پشتگیری وپاڵپشتی چینی هه‌ژار و كرێكار و جوتیار ده‌كات.

ئه‌م كتێبه‌ باس له‌ ده‌یان وتار و ڕاڤه‌ ده‌كات كه‌ تێدا گه‌وره‌ نووسه‌رانی ڕوسی و جیهان ڕاو و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ژیان و ڕوانین و جیهان بینی تۆڵستۆی ده‌خه‌نه‌ڕوو.

پێمان وانه‌بێت كه‌ تۆڵستۆی ته‌نها نووسه‌ر بووه‌ و به‌س، ئه‌و هه‌ندێ جار جوتیار بووه‌ و له‌ سه‌ر زه‌مین و له‌ مه‌زرا كاری كردووه‌ و هه‌ندێك جار بۆ به‌رگری له‌ نیشتمان و وڵات سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر بووه‌ و هه‌ندێك جاریش وه‌ك توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی باسی له‌ نه‌هامه‌تی و كێشه‌ و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و كاتی ڕوسیای كردووه‌.

به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره‌ مه‌زنه‌ به‌ تایبه‌تی ڕۆمانی جه‌نگ و ئاشتی بوونه‌ته‌ گه‌نجینه‌ و سه‌رمایه‌كی له‌بن نه‌هاتوو بۆ ئه‌ده‌بی ڕووسی و ته‌نانه‌ت جیهانیش، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ لینین  یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ گه‌وره‌كانی ڕوسیا، تۆڵستۆی به‌ ئاوێنه‌ی شۆڕش ده‌زانێت و فه‌رمان ده‌دات كه‌ په‌یكه‌ری بۆ دروست بكرێت.

به‌ڕای ڕه‌خنه‌گران و ئه‌ده‌یبان هیچ كه‌سێك له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو وه‌ك تۆڵستۆی نه‌یتوانیوه‌ به‌و هێز و فراوانییه‌وه‌ خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قوڵایی ژیانی هاوچه‌رخه‌وه‌، هیچ كام له‌ نووسه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی ڕوسیا و ته‌نانه‌ت جیهانیش نه‌یانتوانیوه‌ به‌ڕاده‌ی تۆڵستۆی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی جیهان هه‌بێت، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌ و بۆته‌ ئه‌ده‌بی جیهانی و هه‌موو كه‌س و وڵاتێك خۆی له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانی تۆڵستۆیدا ده‌دۆزێته‌وه‌.

ماكسیم گورگی كه‌ خۆی یه‌كێك له‌ نووسه‌ره‌ مه‌زنه‌كانی ڕوسیا سه‌باره‌ت به‌ تۆڵستۆی ده‌ڵێت: هه‌موو دانیشتوانی جیهان هه‌ر له‌ چین و هیندستانه‌وه‌ هه‌تا ئه‌مریكا، له‌ هه‌ر شوێنێك ژیانی لێ بێت چاویان بڕیوه‌ته‌ تۆڵستۆی.

ئه‌ده‌بی تۆڵستۆی

تۆڵستۆی به‌ نووسه‌ری چینی ڕه‌ش و ڕووت و هه‌ژاران له‌ قه‌ڵه‌مده‌درێت، تۆڵستۆی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ناودار بووه‌ به‌ڵام هه‌رگێز به‌م ناودارییه‌ی خۆی سه‌رسام نه‌بووه‌.

 ڕۆمان ڕۆلان له‌ كتێبه‌كه‌ی خۆیدا به‌ ناوی" ژیانی تۆڵستۆی" ده‌ڵێت: هه‌رگێز تۆڵستۆی له‌ نووسینه‌كانی دا بۆ بیرمه‌ندان و گه‌وره‌ پیاوان قسه‌ی نه‌كردووه‌ و نه‌دواوه‌، به‌ڵكوو هه‌میشه‌ قسه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووت و ئاساییه‌كان كردووه‌.

تۆڵستۆی له‌ نووسینه‌كانی خۆیدا باس له‌ ژیانی ئه‌و سه‌رده‌می كۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیا ده‌كات هه‌روه‌ك چۆن گورگی له‌ كتێبه‌كه‌ی خۆیدا به‌ ناوی مێژووی ئه‌ده‌بی ڕووسی سه‌باره‌ت به‌ كتێبه‌كانی تۆڵستۆی ده‌نووسێ: كاره‌كانی تۆڵستۆی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕووسی به‌ درێژایی سه‌ده‌ی 19 و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20 ده‌خاته‌ڕوو.

ژیانی ئابڕوومه‌ندانه‌

تۆڵستۆی له‌ نامه‌یه‌كیدا بۆ هاوڕێییه‌كی به‌ ناوی ئا.ئا. تۆلیتانا نووسیویه‌تی: مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕوومه‌ندانه‌ بژی پێویسته‌ ئازار بچێژێ و دژه‌باو بێت، هه‌ڵه‌ بكات، ده‌ستپێبكاته‌وه‌، واز بێنێ، دیسان ده‌ست پێبكاته‌وه‌، دووباره‌ ده‌ست هه‌ڵگرێ واته‌ كۆڵنه‌دات و به‌رده‌وام تێبكۆشێ و بدوێت و وازهێنان و خاو بوونه‌وه‌ نه‌فس نزمییه‌.

ژیان به‌ لای تۆڵستۆییه‌وه‌

ژیان له‌لای ئه‌و نووسه‌ره‌ مه‌زنه‌ جۆرێكی تر و به‌ شێوه‌یه‌كی تر بیر له‌ ژیان ده‌كاته‌وه‌، تۆڵستۆی پێی وایه‌ ژیان هیچ نییه‌ جگه‌ له‌كاركردن و تێكۆشان و هه‌ڵه‌كردن.
تۆڵستۆی به‌ چی سه‌رسام بووه‌؟

تۆڵستۆی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ منداڵی به‌ چی سه‌رسام بووه‌، ده‌ڵێت: له‌ منداڵییه‌وه‌ به‌ چیرۆك سه‌رسام بووه‌، چونكه‌ چیرۆك بیر و بۆچوونێكی گه‌وره‌ی لای ئه‌و دروستكردووه‌.

نازناوی " نامۆی" پێده‌به‌خشرێت

تۆڵستۆی هه‌میشه‌ دژه‌ باو بووه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تر بیركردۆته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك به‌هۆی تێڕامان و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز و به‌رده‌وام، له‌لایه‌ن هاوڕێییه‌كانیه‌وه‌ نازناوی " نامۆ" -یان پێداوه‌. 

نایه‌وێت له‌ كه‌س بچێت

تۆڵستۆی حه‌زی نه‌كردووه‌ له‌ كه‌س بچێت و ئه‌مه‌شی له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی ساڵی 1852 نووسیوه‌ كه‌ ده‌ڵێت: له‌ناخمدا شتێك هه‌یه‌، هه‌ر ئه‌و شته‌ وام لێ ده‌كات بڕوام وا بێت من نه‌هاتوومه‌ ژیان تا له‌ خه‌ڵكی دیكه‌ بچم،نازانم ئه‌و هه‌ستم له‌ كوێوه‌ بۆ دێ؟

تۆڵستۆی و ڕای سه‌باره‌ت به‌ هاوڕێكانی

له‌باره‌ی هاوڕێكانییه‌وه‌ ده‌ڵێت: من زۆر خۆم هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌، وامده‌زانی هاوڕێم زۆره‌، وای بۆ ده‌چووم خه‌ڵكێكم هه‌یه‌ لێم تێبگه‌ن، دیاره‌ ئه‌مه‌ قسه‌یه‌كی بێمانایه‌، من كۆمه‌ڵگایه‌ك ناناسم كه‌ به‌ ده‌ستییه‌وه‌ تووشی نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری نه‌بووبم، وا ده‌زانم ئه‌وان بیرۆكه‌كانی من به‌ درۆ ده‌زانن هه‌ر بۆیه‌ هیوابڕاو بووم لێیان وته‌ریك بوون و دووره‌ په‌رێزی به‌ پێویست و سوودمه‌ند ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ته‌ریكبوون به‌كه‌ڵك و پێویسته‌ بۆ مرۆڤێك كه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بژی. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن پێویسته‌ بۆئه‌و كه‌سه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌ژی.

هۆكاری چاره‌ڕه‌شی مرۆڤ

تۆڵستۆی ده‌ڵێت: با ڕێگه‌ به‌ عه‌قڵ بده‌ین بۆ خۆی چۆن ده‌یه‌وێ ڕێ بكات و به‌ره‌و ئامانجه‌كانت به‌ڕێ و پێگه‌یه‌كی به‌هێزت بۆ دارێژێ، دابڕان له‌ وشه‌ و كردار ، تیور و پراكتێك هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ كڵۆڵی و ڕۆژی ڕه‌شی خه‌ڵك.


چاكه‌ و چاكه‌داری له‌لای تۆڵستۆی

تۆڵستۆی داوا له‌ مرۆڤ ده‌كات باش بێت و چاكه‌كاری بكات له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: باش و چاكه‌كار به‌، با كه‌سیش به‌ چاكه‌كانت نه‌زانێت، هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ لایه‌نه‌ جوانه‌كانی خه‌ڵكی دیكه‌ بدۆزیته‌وه‌ و به‌ شوێن لایه‌نه‌ خراپه‌كانی كه‌سدا مه‌گه‌ڕێ. خۆم ده‌كوژم ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵكی سوود و كه‌ڵكم نه‌بێت.

زۆر پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێ به‌ باشی خۆم بناسم و كه‌م و كورتییه‌كانی خۆم دیاری بكه‌ن و هه‌وڵی چاكسازی و ڕاستكردنه‌وه‌یان بده‌م. زۆر هه‌ڵه‌یه‌ چه‌ند ئه‌ركێك بۆ خۆم دیاری بكه‌م بۆ گه‌یشتن به‌ به‌خته‌وه‌ری، به‌ڵام توانای جێبه‌جێكردنیانم نه‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌ توانام دایه‌ بیكه‌م بۆ باشكردنی كه‌م و كورتییه‌كانم.

هه‌ركه‌سێك مرۆڤ له‌ خودی خۆیه‌وه‌ نه‌خوێنێته‌وه‌ هه‌رگیز ناگاته‌ زانیاری قووڵ و ته‌واو له‌باره‌ی خه‌ڵكه‌وه‌.

ڕۆمانی جه‌نگ و ئاشتی

ناوی ڕۆمانه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی تۆڵستۆیه‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی ئه‌ده‌بی ڕوسیا و جیهاندا كه‌سێك هه‌ڵده‌كه‌وێت كه‌ جه‌نگ به‌ شێوه‌یه‌كی واقیع باس بكات، تۆڵستۆی ڕووپۆش و ده‌مامكه‌كانی له‌سه‌ر جه‌نگ هه‌ڵماڵیوه‌ و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌نگی ده‌رخستووه‌ و كاتێك كه‌ باسی جه‌نگمان بۆ ده‌كات جه‌نگ وه‌ك خۆی ده‌خاته‌ڕوو له‌ كاتێكدا خوێنه‌ر ناترسێنێت، جه‌نگه‌كه‌ چۆنه‌ ئاوا ده‌یخاته‌ڕوو. ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی كه‌ گرانه‌ له‌ ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت زۆر گرانتره‌ به‌ ئاگر و خوێن چاره‌سه‌ر بكرێن. ده‌ڵێت دوو شت له‌باره‌ی جه‌نگه‌وه‌ هه‌یه‌، جه‌نگ شێتییه‌ یان ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌ڕ ده‌كات بوونه‌وه‌رێكی عاقڵ و ژیر نییه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ جه‌نگ و ئاشتی دوو شتن كه‌ زۆر له‌ مێژه‌ شان به‌ شانی یه‌كتر هه‌نگاو ده‌نێین.

تۆڵستۆی: ئه‌ده‌ب چێژه‌

ئه‌و نووسه‌ره‌ مه‌زنه‌ ڕای خۆی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ده‌ب ڕاده‌بڕێت و ده‌ڵێت: ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌ده‌ب چێژ و خۆشییه‌ بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ من ناتوانم له‌ڕێگه‌ی نووسینه‌كانمه‌وه‌ ئه‌وچێژه‌ پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكه‌م.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سێتی تۆڵستۆی

به‌ڕای خزمان و براده‌ر و هاوڕێ و كه‌سه‌ نزیك و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گران تۆڵستۆی پیاوێكی زۆر ساده‌ و ساكار و ڕوح سووك و ئێسك سووك و خاكی و قسه‌خۆش، هه‌میشه‌ خۆشییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری دا دابه‌شكردووه‌، توانایه‌كی زۆری له‌ بۆ نواندن هه‌بووه‌ و به‌ ده‌گمه‌ن باسی خۆی كردووه‌، له‌ لاویدا له‌ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونی خۆی زۆر توند و توڕه‌ بووه‌ و زۆر جار ئه‌م توڕه‌بوونه‌ كێشه‌ی بۆ دروستكردووه‌، هه‌ندێك كه‌س ئه‌م توڕه‌بوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ له‌كاتێكدا كه‌ له‌ سوپای ڕوسیادا بووه‌ فێری توڕه‌بوون  بووه‌. كه‌سێكی ڕاستگۆ بووه‌ له‌ ده‌ربڕینی بیروڕای خۆی، له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیدا زۆر له‌ خۆی ڕازی بووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش كه‌سێكی سه‌رڕاست و ڕه‌وان و جوان و ئابڕوومه‌ند بووه‌، له‌بۆچوونه‌كانی خۆی هه‌رگیز په‌شیمان نه‌بۆته‌وه‌ و هاوكاتیش زۆر پیاوێكی هه‌ست ناسك و شه‌رمن بووه‌ و زۆر جار له‌ شه‌رمنی دا سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌. خۆشه‌ویستییه‌كی جه‌ماوه‌ری هه‌بووه‌ و هه‌ندێك جار نووسه‌ره‌ گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می خۆی لێی ترساون.

 ژنان و تۆڵستۆی

تۆڵستۆی به‌ ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ئێوه‌ی ژنان پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ ناشیرینه‌كانی ژیان پراكیتزه‌ بكه‌ن تا له‌ ژیان تێبگه‌ن و ئینجا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو واقیعی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ و پشت به‌ هیچ كه‌سێكی دیكه‌ نه‌به‌ستن و باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌ن.

گه‌ل و تۆڵستۆی

گه‌ل هه‌میشه‌ خاوه‌نی وشیاری خۆیه‌تی، وشیارییه‌كی ڕاسته‌قینه‌، ئه‌و وشیارییه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ وشیاری چینی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌سه‌ڵاتدار كه‌مینه‌ و گه‌ل زۆرینه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ڕێز له‌ زۆرینه‌ بگرێت و گوێڕاڵی گه‌ل بێت.

خزمه‌ت له‌ ڕوانگه‌ی تۆڵستۆی

تۆڵستۆی ده‌ڵێت: خۆشترین ساته‌كانی ژیانم ئه‌و ساتانه‌ بووه‌ كه‌ له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی دا به‌خشیومن.

نووسه‌ر  و تۆڵستۆی

نووسه‌ر نابێت هیچ شتێك بشارێته‌وه‌ و نابێت درۆ بكات و په‌یمانیش بدات له‌سه‌ر هیچ شتێك بێده‌نگ نه‌بێت. خۆی ده‌ڵێت من وام نه‌شت ده‌شارمه‌وه‌ و نه‌ درۆ ده‌كه‌م و نه‌ له‌سه‌ر شته‌كان بێده‌نگ ده‌بم.

تۆڵستۆی و به‌خته‌وه‌ری

ئه‌و نووسه‌ره‌ مه‌زنه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌خته‌وه‌ره‌كان و به‌دبه‌خته‌كان بۆچوونێكی جوانی هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: خۆشبه‌خته‌كان هه‌موویان به‌یه‌ك شێوه‌ خۆشبه‌خت و به‌ختیارن، به‌ڵام به‌دبه‌خته‌كان و هه‌ژاره‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دبه‌ختن.

تۆڵستۆی گه‌وره‌ نووسه‌ری ڕووس ساڵی 1826 له‌دایكبووه‌ و ساڵی 1910 كۆچی دوایی كردووه‌. كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی ڕووس به‌ تایبه‌ت و ئه‌ده‌بی جیهان به‌ گشتی داناوه‌.

ناوی كتێب/ لاپه‌ڕه‌ نادیاره‌كانی ژیانی تۆڵستۆی

ناوی نووسه‌ر/ ك. لۆمۆنۆف

ناوی وه‌رگێڕ/ عه‌بدولستار شارباژێڕی

بابه‌ت/ ژیاننامه‌

هه‌ڵه‌بڕ/ وه‌رگێڕ

به‌رگ/ ئاسان كه‌مال

تیراژ/ 500 دانه‌

چاپخانه‌/ چوارچرا

نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م

 نرخ/ 9000 دینار

 

 PUKmedia  ناساندن/ جه‌واد حه‌یده‌ری


وێنە هەواڵ
  • image04
  • ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان كوڕی سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • محەمەد مورسی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هونەرمەند ئیسماعیل سابوری کۆچی دوایی کرد

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ هه‌ولێر به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا..مه‌لا به‌ختیار پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زھه‌ر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

  • image04
  • شاژنی به‌ریتانیا مۆمی 93 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوژانده‌وه‌

  • image04
  • پیرۆزبێت یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی

  • image04
  • 44 ساڵ بێ وچان خه‌بات


                                           

فینلاند.. كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی توركو به‌رێوه‌چوو


رۆژی 16-6-2019، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی كه‌رتی خلیفه‌گه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی توركو به&z...


  هەماهەنگی ئۆرگانەكانی یەکێتی لەئەڵمانیا دوپاتکرایەوە
  كۆمیته‌ی ئه‌سینا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

داقوق.. گونده‌ كوردنشینه‌كان ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌

ئاگر تێپه‌ردان له‌ده‌خڵودانی جوتیاران ودانانی بۆسه‌و شه‌هیدكردنی هاووڵاتیان  و هاتنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ هاو...


  یه‌كێتی رێڕه‌وێك له‌ شۆڕش ‌و خه‌بات ‌و ده‌ستكه‌وت
  یه‌كێتی و شه‌هیده‌كانی …


کاریکاتێر