PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


دیوانی زه‌ینه‌ب خان

زه‌ینه‌ب خان ناسراو به‌ كچه‌ كورد كێیه‌؟

زه‌ینه‌ب خان ناسراو به‌ كچه‌ كورد كچی مه‌لا ڕه‌ئوف ئه‌فه‌ندی كوڕی مه‌حمود ئه‌فه‌ندی كوڕی مه‌لا سه‌عدی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خادم سوجاده‌یه‌. ڕۆژی 21-3-1900 له‌گه‌ڕه‌كی به‌فری قه‌ندی شاری كۆیه‌ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و خوێنده‌وار و نیشتمانپه‌روه‌ر و ڕۆشنبیر دایكبووه‌.

ساڵی 1906 باوكی زه‌ینه‌ب خان ده‌باته‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماڵی خاڵی بخوێنێت و له‌ قوتابخانه‌ی ڕۆشدییه‌ له‌ به‌غدا خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن. قوتابخانه‌ی ڕوشدییه‌ یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی حكومی كچان بووه‌.

زه‌ینه‌ب خان هه‌تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی له‌ به‌غدا خوێندوویه‌تی، دواتر باوكی زه‌ینه‌ب خانی هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری كۆیه‌. له‌كۆیه‌ زه‌ینه‌ب خان ده‌ستی كردووه‌ به‌ خوێندنی كتێبی ئایینی و زانستی و ئه‌ده‌بی.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دوو ماڵه‌ جوله‌كه‌ دراوسێیان بوون فێری زمانی عیبری بووه‌ و زمانه‌كانی عیبری و عه‌ره‌بی و كوردی و فارسی زانیوه‌.

زه‌ینه‌ب خان چه‌ندین دستنووسی له‌ دوای خۆی به‌جێهشتووه‌ و بیره‌وه‌رییه‌كان و چه‌ند كورته‌ چیرۆك و چه‌ند شیعرێكی و دوو دیوانی شیعری لێ به‌جێماوه‌.
ماوه‌یه‌ك له‌ گوێڕ و شه‌قڵاوه‌ فه‌رمانبه‌ر بووه‌ و بابه‌تی نووسیوه‌ و هه‌روه‌ها بابه‌تی وه‌رگێڕانیشی بووه‌ كه‌ بۆ چاپكردن ناردوویه‌تی بۆ گۆڤاری گه‌ڵاویژ.

دیوانی زه‌ینه‌ب خان ناسراو كچه‌ كوردله‌ 190 شیعری كورت و درێژ و 27 چواریینه‌ و 10 پارچه‌ شیعری منداڵان و تاكه‌ شیعرێكی پێنج خشته‌كی پێكهاتووه‌.

زه‌ینه‌ب خان خوشكی گه‌وره‌ی یونس ڕه‌ئوف-ه‌ ناسراو به‌  دڵداری شاعیر.

ڕۆژی 18-1-1963 به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و له‌هه‌ولێر خاك سپێردراوه‌.

 

ئه‌مه‌ش شیعرێكی زینه‌خان ناسراو به‌ كچه‌ كورد

واعیزێ ده‌یگوت به‌ بولبول هێنده‌ شین و زاری مه‌كه‌
هێنده‌ به‌ سۆز و ناڵه‌ و شین، دادی بێ قه‌راری مه‌كه‌
سۆفی با له‌سه‌ر به‌رماڵ نـــــــــه‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای دونیا
فكری با هه‌ر لای خوا بێ به‌ نه‌غمه‌ت بێداری مه‌كه‌
سوبح مه‌ست و نـــــــه‌سیم مه‌ست و ته‌بیعه‌ت مه‌ست
به‌و هه‌موو مه‌ستی مه‌ستانه‌ ده‌ردی مه‌ستان كاری مه‌كه‌
هـــــــــــه‌ور له‌ تافی گریانه‌، باران لــــــــه‌ تافی تۆفانه‌
هــــــــه‌ر تۆفانه‌ ئه‌و تۆفانه‌، بــــه‌ تۆفانت چاری مه‌كه‌
تێكت شكاند دڵ و پیاڵه‌، خوێن و شه‌راب تێكه‌ڵاو بوون
دڵی من پووش، ده‌ستی تۆ گڕ، به‌و ئاگره‌ یاری مه‌كه‌
ئه‌وه‌نده‌ سووتام به‌ حوسنی تۆ، وه‌كو په‌روانه‌ وه‌ها بووم
به‌ مه‌حكوومی حوكمی ئیعدام، هه‌روا تاوانباری مه‌كه‌
ئـــــــــــه‌گه‌ر زه‌ینه‌ب بناڵێنێ وه‌كو بولبول، ناحه‌ق نییه‌
حه‌ق گه‌ر هه‌بێ هه‌ر لای حه‌قه‌، به‌ ناحه‌ق بێزاری مه‌كه‌

 

ناوی كتێب/ دیوانی زه‌ینه‌ب خان كچه‌ كورد

ئاماده‌كردنی/ حیكمه‌ت حه‌مید مه‌لا

تیراژ/ 500 دانه‌

ساڵی چاپ/ 2018

چاپ/ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات – هه‌ولێر 


ناساندن/ جه‌واد حه‌یده‌ری

PUKmedia

 

 

 

 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی له‌ سلێمانی

  • image04
  • كوردستان سپی پۆشی

  • image04
  • وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ سلێمانی

  • image04
  • سه‌نته‌ری ئۆتیزم له‌سلێمانی كرایه‌وه‌

  • image04
  • به‌فربارین زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌

  • image04
  • د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە پێشوازی لێكرا

  • image04
  • خۆپیشاندانه‌كان له‌ سودان

  • image04
  • دایكه‌ سوتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ره‌و لای په‌پوله‌كانی ده‌ڕوات


                                           

كۆمیتەی سوید لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی كۆدەبێتەوە


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 20ی كانونی دووەمی 2019، بەسەرپەرشتی كۆمیتەی سوید لەگەڵ نوێنەرو لێپرسراوی ئۆرگانەكانی یەكێتی لە سوید كۆبونەوە، بەئامانجی دانانی بەرنامە...


  وەفدێكی كۆمیتەی فینلاند بەشداری یادی دامەرزاندنی حزبی دیموكرات دەكات
  ئەڵمانیا.. هێرشكردنە سەر كەمپی پەنابەران كەمیكردووە
                                           

مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ ئۆنلاین وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌


بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستان و عیراق، شێوازی وانه‌ وتنه‌وه‌ی ئۆنلاین بۆ خوێندكارانی زانكۆ له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی س...


  فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: حكومه‌تی بێ یه‌كێتی وه‌ك نه‌بوو وایه‌
  وەزیری شەهیدان پرسی ناساندنی جینۆسایدی كوردان دووپاتدەكاتەوە
                                           

دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەچنە قۆناغێكی نوێوە

بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ، «حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان روو لەپێكهێنانە‌و لەم كەشوهەوا ساردەدا، كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان لایەنەكان (یەكێتی‌و پارتی)، (پا...


  په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری كه‌لتوری له‌باڵه‌كایه‌تی
  ماهیر حەسەن داوای لێبووردن دەكات


کاریکاتێر