PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نوێترین کتێب


شازاده‌ حه‌مام

نووسه‌ر بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌ دوو به‌رگدا نووسیوه‌ته‌وه‌ و زۆر به‌ وردی باسی جوگرافیا و مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ و زێدی خۆی كه‌ شاری یه‌زده‌ ده‌كات.

نووسه‌ر هه‌روه‌ها باس له‌ هه‌ژاری و نه‌داری یه‌زد و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌كات له‌سه‌رده‌می منداڵی خۆیدا. نووسه‌ر زۆر ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ناوازه‌ و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌ و هیچ شتێك نه‌ماوه‌ باسی نه‌كردبێت.

باسی له‌ هه‌ژاری و برسێتی و بێكاری و لێدانی منداڵ و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان و به‌شوودانی پێشوه‌ختی كچان له‌ ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌مدا كردووه‌.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته‌ بوترێت كه‌ نووسه‌ر له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری خۆیدا سه‌ردانی كوردستان به‌ تایبه‌تی مه‌هاباد و سه‌رده‌شت ده‌كات بۆ بینینی هاوشارییه‌كانی خۆی كه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی و نه‌داری ڕوویان له‌ كوردستان كردبوو.

 نووسه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌ی خۆیدا باسی له‌ میهره‌بانی كورد كردووه‌ كه‌ چۆن كورده‌كان به‌ هانای هه‌ژار و برسییه‌كانه‌وه‌ چوون و یارمه‌تیان داون.

نووسه‌ر هه‌روه‌ها دزییه‌كی گه‌وره‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ چۆن حاجییه‌كی یه‌زدی كه‌ له‌ سه‌رده‌شت دوكانی ده‌بێت و له‌ڕێگه‌ی دوكانه‌كه‌یه‌وه‌ قۆڵی خه‌ڵك ده‌بڕێت.
 نووسه‌ر زۆر به‌ زیره‌كی و ئازایه‌كی قۆڵبڕینی ئه‌و حاجییه‌ بۆ دانیشتوانی شاری سه‌رده‌شت ئاشكرا ده‌كات له‌كاتێكدا حاجییه‌كه‌ هاوشاری نووسه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌و گوێ به‌وه‌ نادات و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی حاجییه‌كه‌ بۆ خه‌ڵكی سه‌رده‌شت ئاشكرا ده‌كات.

پێویسته‌ بوترێت  به‌رگی سێیه‌می ئه‌م كتێبه‌ش ئاماده‌ی چاپه‌ كه‌ تێیدا نووسه‌ر باس له‌ سه‌رده‌می زانكۆی مه‌شهه‌د و كورده‌كانی باكووری خۆراسان ده‌كات و به‌رگی چواره‌میشی تایبه‌ته‌ به‌ مامۆستایه‌تی و خوێندنی له‌ زانكۆی سۆربۆنی فه‌ره‌نسا. 

محه‌مه‌د حسێن پاپلو یه‌زدی فارسه‌ و خه‌ڵكی شاری یه‌زده‌، ئه‌و نووسه‌ره‌ جوگرافیا ناسێكی گه‌وره‌یه‌. ناوبراو ساڵی 1948 شاری یه‌زد له‌ دایكبووه‌ و دكتۆرای خۆی له‌ به‌شی جوگرافیا ناسی له‌ زانكۆی سۆربۆنی فه‌ره‌نسا وه‌رگرتووه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن ته‌ها سێكانیانی له‌ فارسییه‌وه‌ كراوه‌ته‌ كوردی و ساڵح بێچار پێداچۆته‌وه‌ و دارشتنه‌وه‌ی بۆ كردووه‌.

ناوی كتێب/ شازاده‌ی حه‌مام

ناوی نووسه‌ر/ محه‌مه‌د حسێن پاپولی یه‌زدی

ناوی وه‌رگێڕ/ ته‌ها سێكانیانی

بابه‌ت/ بیره‌وه‌ری

تیراژ/ 1000 دانه‌

نرخ/ 8000 دینار

چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ

 

ناساندن/ جه‌واد حه‌یده‌ری

PUKmedia 


وێنە هەواڵ
  • image04
  • خوێندكاران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان كتێبه‌كانیان سوتاند

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی نیه‌

  • image04
  • ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان كوڕی سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • محەمەد مورسی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هونەرمەند ئیسماعیل سابوری کۆچی دوایی کرد

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ هه‌ولێر به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا..مه‌لا به‌ختیار پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زھه‌ر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

  • image04
  • شاژنی به‌ریتانیا مۆمی 93 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوژانده‌وه‌


                                           

پێشوازی له‌ د.نمرود بیوك كایه‌ ده‌كرێت


له‌ باره‌گای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له‌سوید، پێشوازی له‌ دكتۆر نمرود بیوك كایه‌ براز...


  كه‌رتی رێكخستنی لیدز كۆده‌بێته‌وه
  شیعری كوردیی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌ده‌چێت
                                           

ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت


ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (50...


   سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
  یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت
                                           

به‌ڤیدیۆ.. ئاماری قوربانیانی كۆچی نایاسایی عیراقییه‌كان

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌فیچه‌رێكدا ئـامـاری هـاووڵاتیانی عیراقی كه‌ وه‌ك په‌نابه‌ر له‌ جیهاندا داوا...


  ئه‌سته‌نبوڵ شكستی به‌ ئه‌ردۆگان هێنا
  هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ


کاریکاتێر