PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پیاوێك ماوه‌ی 30 ساڵه‌ ئه‌سپسواره‌


ئه‌سپسواری مێژوویه‌كی كۆنی ھه‌یه‌ له‌ مێژووی گه‌لی كورد، ساڵانی ڕابردوو ئه‌سپ و به‌مه‌به‌ستی كاركردن به‌كار ده‌ھێنرا، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌ھۆی پێشكه‌وتنی ژیان و گۆرانكارییه‌كانی ئه‌سپ وه‌ك خۆشیه‌ك به‌كار ده‌ھێنرێت،له‌ ھه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌سپسوار یان سوارچاك بوونی ھه‌یه‌ كه‌ ئه‌سپه‌كان ھه‌ندێك كات به‌مه‌ستی پێشبڕكێ كردن به‌كار ده‌ھێنن ".

مه‌حموود عه‌بدوڵڵاسه‌عید ناسراوه‌ به‌ محموودی عه‌به‌ی خاڵێ  ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌ ، ئه‌و دانیشتووی پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و ماوه‌ی 30 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌سپه‌كه‌ی بووه‌ته‌ ھاوڕێ و له‌ ئێستادا مه‌حموود بووه‌ به‌ ئه‌سپسوارێكی زۆر باش و  ده‌ڵێت ھه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ خولیام ھه‌بوو ببم به‌ ئه‌سپسوار یان سوارچاك چونكه‌ یه‌كێك بوو له‌ ئاره‌زووه‌كانی خۆم، بۆیه‌ به‌ ھه‌وڵی خۆم توانیم سه‌ركه‌وتووبم ".

مه‌حموود بۆ PUKmedia  وتی: ماوه‌ی 30 ساڵه‌ ئه‌سپسوارم ئه‌م پیشه‌یه‌م له‌ باو باپیرانه‌مه‌وه‌ بۆماوه‌ته‌وه‌ ھه‌روه‌ھا له‌ منداڵیه‌وه‌ خولیام ھه‌بووه‌ ببم به‌ ئه‌سپسوار بۆیه‌ ھه‌ر له‌ ته‌مه‌نی منداڵیمه‌وه‌ توانیم ئاره‌زووه‌كه‌م بھێنمه‌دی و ببم به‌ ئه‌سپسوار یان سوارچاك ".

وتیشی: ئه‌سپسواری نه‌رتێكی باوباپیرامانه‌ نابێت له‌ بیری بكه‌ین ھه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستا ئه‌سپسواری به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان كاڵ بوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ تا بتوانین ئه‌و مێژوه‌ له‌ بیرناكه‌ین و ھه‌رده‌م ھه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌سپسواری زیندو بكه‌ینه‌وه‌".

مه‌حموود باسی له‌وه‌شكرد: گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت فێری ئه‌سپسواری بێت ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌ شوێنێك فێربێت زه‌ویه‌كه‌ی به‌ تراكتۆر كێڵرابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ریش بكه‌وێت ھیچی لێ نه‌یه‌ت  ھه‌ر چه‌نده‌ ده‌بێت چه‌ند جارێك له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ بكه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌ندێك ھه‌یه‌ ده‌ڵێت: ( سوار تا نه‌گلێ نابێت به‌ سوار) بۆیه‌ ده‌بێت چه‌ندجارێك له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ بكه‌وێت پاشان فێری ئه‌سپسواری ده‌بَیت، ھه‌ندێك كه‌س ھه‌ن خولیایانه‌ فێربن بۆیه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ زووتر فێری ئه‌سپسواری ده‌بن ".

له‌ ساڵانی  رابردوو ئه‌سپ به‌مه‌به‌ستی كاركردن به‌كار ده‌ھێنرا له‌بری ئۆتۆمبێل به‌ڵام ئێستا به‌ھۆی زۆری  ھۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ ئه‌سپ ته‌نھا بۆ خۆی به‌كار ده‌ھێنرێت ".

محموودی ئه‌سپسوار وتی: له‌ ساڵانی رابردوو ئه‌سپ یه‌كێك بوو له‌ ھۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ ته‌نانه‌ت بۆ بووك گواستنه‌وه‌ به‌كار ھێنراوه‌ له‌ لادێیه‌كه‌وه‌ بۆ لادێیه‌كی تر، به‌ڵام  ئێستا به‌ھۆی زۆری ھۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ ئه‌سپ به‌كار ناھێنرێت ته‌نھا وه‌ك خۆشیه‌ك و ھه‌روه‌ھا وه‌ك وه‌رزشێك ئه‌سپ به‌كار ده‌ھێنرێت".

مه‌حموود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" پێویسته‌ ئه‌سپسواری له‌بیر نه‌كرێت ھه‌روه‌ھا ده‌بێت وه‌ك نه‌ریتێك ئه‌م نه‌ریته‌ زیندوو بكرێته‌وه‌ ساڵانه‌ كه‌رنه‌ڤاڵ و فێستیڤاڵ ئه‌نجام بدرێت ".


PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ/ شاد ئیبراھیم




وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال

 تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام درا له‌ ساڵی ١٩٨٨ ، كه‌ب...


  ئەنفال تاوانی سەدە
  وێنه‌.. مه‌راسیمی ئه‌نفال له‌ چه‌مچه‌ماڵ


کاریکاتێر