riklam

مامه‌ ریشه‌.. پاڵه‌وانه‌ كه‌م وێنه‌كه‌ی مێژووی شۆڕشی كورد

کوردستان 09:16 AM - 2017-01-24
.

.

مامە ریشە ئەو نازناوەیە كە بە بیستنی هەموان بیری ئازایەتی و قارەمانێتی شۆرشگێرێكی كەم وێنەمان دەكەوێتەوە كە بە گیانفیدایی خۆی و هاورێكانی ودڕی  بە شەو زەنگی داگیركردن كردبوو، ئەو نازناوە تایبەتە بە پێشمەرگەیەكی كوردستان كە لە پێكهاتەی رێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستاندا چەكی پێشمەرگەی كردە شان و ناوی بۆ هەمیشە لە مێژووی سەروەری گەلەكەیدا بە بڵندی مایەوە.

نەجمەدین شكور رەئوف ناسراو بە مامە ریشە لە ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان لە ناوچەی گەرمیان لە خێزانێكی نیشتمانپەری لێوان لێو لە هەستی كوردایەتی و شۆرش لە دایك بوە، هەر ئەمەش وایكردوە كە زۆر زوو هەستی نیشتمانپەروەری و خەبات لە ناخی مامە ریشەدا بڵێسە بسێنێت و ببێتە پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شۆرشی نوێی گەلەكەماندا.

مامە ریشە بە پێچەوانەی هاوتەمەنەكەی خۆیەوە هەستی نیشتمانپەروەری و باوەربون بە ئازادی گەلان لە ناخیدا كڵپە دەسەنێت، بۆیە لە ساڵی 1970 دا پەیوەندی دەكات بە شۆرشی فەلەستین و دەبێتە فیدائی بۆ هێنانەدی ئازادی، بەلام كاتێك رژێمی لە گۆنراوی بەعس لە ساڵی 1978 دا  شاڵاوەكانی كاولكاری و توندوتیژی دەگەیەنێتە ئەو پەری ستەم ووێرانكاری ، مامە ریشە بریار دەدات بە گژ ئەم ستەمەدا بچێتەوە و چیتر رێگە نەدات گوندو و ناوچەكانی كوردستان لەلایەن داگیركەرانەوە تێكبدرێت ، بۆیە چەكی پێشمەرگایەتی  لە شان دەكات و دەبێتە پێشمەرگە لە  شۆرشی نوێی گەلەكەماندا.

ریشەی قارەمان دوای ئەوەی بوو بە پێشمەرگە هەر زۆر زوو قارەمانێتی و دڵسۆزی بۆ شۆرش سەلماندو بوە جێی متمانەی هەموولایەك، ناو ناوبانگی ریشە هەر بە شۆرشەوە نەوەستا ، بەڵكو هێزو لێهاتووی و چاونەترسی ئەو پێشمەرگەیە گەیشتە لای دوژمن و ناوهێنانی بەس بوو ، بۆ ئەوەی وورەی سوپای زلهێزی بەعس لەبەرامبەر چالاكیە پر جەربەزەكانی بروخێت.

مامە ریشە لە ساڵی 1979 درێژە بە كاری شۆرشگێری خۆی دەدات و لە كەرتی 4ی بازیان بەردەوام دەبێت لەسەر چالاكیە گورچكبرەكانی بەرامبەر هێزی دوژمن، كاتێكیش ئەم شۆرە سوارە دەكرێتە فەرماندەی كەرتی جەباری ، رژێمی لە گۆرنراو لە ترسی چالاكیەكانی ئەو هێزە هاتووچۆ لە نێوان كەركوك و بازیاندا قەدەغە دەكات، بەڵام ریشە ناوی هەر بە بەرزی مایەوە و ئەم كارەی رژێم نەبتوانی چالاكیەكانی ئەو پێشمەرگەیە رابگرێت.

مامە ریشەی قارەمان لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا 4 جار بریندار دەبێت ، بەلام برینداربونی  هێزی زیاتری پێدەدات لە چەندین شەری وەك تەپەی عەرەب و داستانی رزگاركردنی بێتواتەدا بەشدار دەبێت و بەهۆیەوە سەركەوتن بەدەست دەهێنن.

رژێمی بەعسی درندە نەیدەتوانی چالاكیە پر لە قارەمانێیەتیەكانی مامە ریشە رابگرێت، بۆیە لە تۆڵەی قارەمانێتی و نیشتمانپەروەری بنەماڵەكەی لە سالی 1981دا شكور-ی باوكی و ئەحمەدی برای شەهید دەكەن، هەر بەمەشەوە نەوەستان و لە پلانێكی ترسنۆكانەدا مامە ریشەی قارەمان لە 24-1-1985 بە دەستی كۆمەڵێك خۆفرۆش شەهید دەبێت، بەڵام ناو ناوبانگی مامە ریشە بۆ هەمیشە ئەستێرەیەكی درەوشاوەیە لە یادەوەری هەمواندا، هەروەها پەرەیەكی پر لە قارەمانێتی و پاكی مێژووی شۆرشی نوێی گەلەكەمانە بە رابەرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

دوای تێپەربونی 32 ساڵ بەسەر شەهید بونی ئەو قارەمانەدا، وابریارە سبەینی 24-1 سەعات 2 خەڵاتی رێزلێنانی ساڵانەی مامە ریشە دابەشدەكرێت، لەو بارەیەوە ئامانج جەباری قائیمقامی چەمچەماڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: ئێمە ماوەی سێ ساڵە لە یادی شەهید بونی مامە ریشەدا خەڵاتی ساڵانەی مامە ریشە دابەشدەكەین، بۆیە سبەینی سەعات دوو لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ سێ خەڵات بۆ سێ كەسی جیاواز كە ێلەسێ بواردا كاریان كردوە دابەشدەكرێت، وتیشی بۆیادەكە كەسوكاری مامە ریشەو هاورێی و هاوسەنگەرانی ئامادە دەبن.

 

PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket